X

گەڕان




هەواڵەکانی مامۆستا

سکرتێری دەوڵەتی نەرویج پێشنیاری کردووە کە ئاهەنگی کرێکار بگێڕن لە رۆما

4/7/2019 12:08:15 AM   |   1687 :بینراو

سکرتێری دەوڵەتی نەرویج پێشنیاری کردووە کە ئاهەنگی کرێکار بگێڕن لە رۆما 
"نە ئەبوایە وابڵێم"
لە بابەتی پێشتردا باسم لەوە کرد کە کەف و کوڵی نەرویج بەردەوام لەبەرزبونەودایەو دانامرکێتەوەو هەمیشە خەریکی پیلان و پلانگێڕییە بۆ لە ناوبردنی جەنابی مامۆستا کرێکارو، داشی دامەش وائەجوڵێنێت کە هەر کات یارییەکەی بردەوە خوێنەکە لەسەر خۆی لادات و ناوی ون بکات هەر چۆن لەسەرەتای کێشەکانەوە هەمو مافەکانی زەوتکردووە.
کێشەی ئیطالیا کە کۆتا کێشەیە و دو حکومەتی ئەوروپای دیموکراسی خواز لە رازیکردنی پۆلیس و دادگان بۆ لەناوبردنی مامۆستا و ساڵانێکە بەچڕی کاری لەسەر دەکەن و کۆتا جار جموجوڵی کەسانێکیان هاوشێوەی وردە چيلکە کۆکردۆتەوە تا بڵێن ئەگەر فریا نەکەوتینایە مامۆستا کرێکار دەیکردە ئاگرێکی بڵێسەدارو رەنج و خەرمانی دیموکراسی و ئاسایشی هەموو ئەوروپای پێ ئەسوتان! ئەمەش یارییەکی قوماراوی سیاسەتمەدارانی هەردو وڵاتەو ئیمەیڵە کەشف بوەکانی نێو راگەیاندنی نەرویج گەواهی باس و خواسەکەن.
پاش ئاشکرا بوونی نامەکانی نێوان سکرتێری دەوڵەت و هاوپيشە ئیطالییەکەی، ئێن ئارکۆی نەرویجی بەم شێوەیە دەنوسێت ( ئیمەیڵی تازە ئەوە دەر ئەخات کە دەسەڵاتدارانی نەرویجی و ئیتاڵی پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان هەبوو لەبارەی کێشەی ناردنە دەرەوەی مەلا کرێکار، هەروەها پرس و راوێژ لەسەر ئەوەی چی بوترێت بۆ راگەیاندنەکانی نەرویج سەبارەت بە پرۆسەکە) لە راگەیاندنەکەی ئێن ئارکۆی نەرویجی ئەوە بەدەر دەکەوێت کە حکومەت و موخابەراتی هەردولا بەرنامە رێژیان کردووە بۆ ئەوەی بەشێوازێك کارەکە بکەن کە بێ کەم و کوڕی بتوانن کێشەیەکی وا دروست بکەن کە جەنابی مامۆستا کرێکار لە تاوانێکی گەورە بگلێنن و بەهەموو شێوەیەك یاسا بەربەست نەبێت لەدەرکردن و لەناوبردنی مامۆستا کرێکار. تەنانەت رێکەوتون لەسەر لێدوانی پاش جێبەجێکردنی ئەرکەکە! وەك ئەوەی لە ئیمەیڵەکانی ڤيدار برێن کاڵيسنی سکرتێری دەوڵەتەوە بۆ ئیطالییەکان دەردەکەوێت گەرەنتی تەواوە بە باس و پرۆسەکە و بێخەمن لەوەی لە زوترین کاتدا کرێکار بەکەلەپچەکراوی رەوانەی دادگای رۆما ئەکرێت و سزای بەسەردا ئەسەپێنرێت و بۆ خۆیان دەبنە سپارتاکۆزو براوەو گلادییەتەر! بۆیە بێخەمانە لە ئیمەیلەکەی  برێن کاڵسن بۆ هاوپيشە ئیتاڵییەکەی ئەوە دەڵێت " من وا ئەزانم گونجاو بێت ئاهەنگێک بگێڕین لە رۆما کە هەموو گومانلێکراوەکان لە ئیتاڵيا ئەبن" بەڵام پاش بڵاوبونەوەی نامەکانی نێوان ڤيدار برێن و هاوپيشە ئیطالییەکەی (کۆسيمۆ فێری)، ڤيدار بۆ ئێن ئارکۆ دەڵێت: (دەربڕينی ئەو قسەیە شێوازێکی ناحەکیمانە بوو لەلایەن منەوە، ئەوە شتێك نییە کەسێك بیڵێت بە هاوپيشە نێودەوڵەتی. من نە ئەبوو ئەو قسەیە بکەم) واتە نەدەبوو بەو حەماسەتەوە بە ئیطالییەکان بڵێت دەبێت ئاهەنگ بگێڕین! ئەوەش نیشانەی سوك بوون و بێهێزیانە لەبەردەم کێشەی کرێکار کە بەدوای فریاد رەسێکەوەن رزگاریان بکات لە دەستی؟!
ئاشکرایە هەڵکوتانە سەر ماڵان و جێبەجێکردنی ئەرکەکە لەلایەن  پۆلیسی ئیطالی لە ١٢/١١/٢٠١٥ دەست پێئەکات و پێشتریش بەشەش رۆژ پۆلیسی بەریتانی ئاگادار ئەکرێتەوە کە بەوردی چاودێری مامۆستا ئاوات کەرکوکی و زانا هەمەوەندی  بکرێت و رێگە نەدرێت بە هیچ شێوەیەك سەفەر بکەن. بەڵام ئەمە ئەوە دەرناخات کەدەستبەجێ ئەم کارە ئاشکرا کراوەو ئەم مەترسییە کەوتۆتە سەر ئەوروپا. 
ئێن ئارکۆی نەرویجی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئەم کارە پێشتر بەرنامەی بۆ داڕێژراوەو حکومەتی نەرویجی لە دوای شکستە یەك لەدوای یەکەکانی لەگەڵ موخابەراتی وڵاتە جیاوازەکاندا پەیوەندی کردوە بە ئیطالیاوەو لە مانگی شەشی ٢٠١٤ برێن کاڵسنی ناردۆتە رۆماو چاوی بە کۆسيمۆ فێری کەوتووەو گفتوگۆیان کردوە لەسەر ئەوەی چۆن کرێکار بگلێنن بە کێشەوەو بیلکێنن بە چەند کوردێکی دانیشتوی ئیطالیا تا ئاسانکاری بێت بە پێی یاسا مامۆستا کرێکار رادەستی ئیطالیا بکەن و بتوانن لە ناوی بەرن و نیەتی برێن و حکومەتی نەرویجيش لە ئیمەیڵەکەیاندا ئەوەمان پێ دەڵێت چەندە دڵخۆشن بە رزگاربونیان و بەو بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕن.
تێبینی: ئەم بابەتە زۆر هەڵئەگرێت و نوسینەوەی بە کتێبێك تەواو نابێت، چونکە لای هەمو لایەك ئاشکرایە لە ساڵی ٢٠٠٢ وە جەنابی مامۆستا کرێکار کەوتۆتە بەر حەملەیەکی دوژمنانەی نێودەوڵەتییەوە. بۆیە هەوڵ ئەدەم بە کورتی و بە پێی کاتی خۆم هەر جارەو زانیارییەکتان بخەمە خزمەت لە ناسینی خۆم بۆ مامۆستاو  کێشەکەی تا هەمو لایەك ئاشنا بن بەو ستەم و نادادییەی ئاراستەی مامۆستا کراوەو دەکرێت.
زانا هەمەوەندی
٩/٣/٢٠١٩

 


هەواڵەکانی مامۆستا