تیۆری کۆمەڵکاری و بزاڤ لە روانگەی رەوتی شاخەوە
له خوێندنی هه‌ر كتێبێكی كۆمه‌ڵكارییماندا پێویسته كۆمه‌ڵكار بزانێت كه باسه‌كه له كوێیی نه‌خشه‌ی دیدو رێماندایه، بۆیه به پێویستی ده‌زانم نه‌خشه‌كه بۆ بیرخستنه‌وه به كورتی بخه‌مه‌وه به‌رچاو، تا بزانیت له كوێدایت و خه‌ریكی بیناسازیی چ لایه‌نێكی كه‌سایه‌تی خۆتی.
- یه‌كه‌مین بڕگه‌ی دیدی موسوڵمان ـــ دوای باوه‌ڕهێنانی ـــ زانینی عه‌بدایه‌تییه‌تییەتی بۆ خوای گه‌وره، ئه‌م عه‌بدایه‌تییه دوای ناسینی خوای گه‌وره‌یه، عەبد تا زیاتر خوا بناسێت عه‌بدایه‌تییه‌كی سه‌ر ڕاستانه‌تری بۆ ئەنجام ده‌دات. ناسینی خوای گه‌وره له باسه‌كانی عه‌قیده‌دا روون ده‌بێته‌وه، عه‌قیده كه باسی سێ جۆری یه‌كخواناسی (ته‌وحید) ده‌كات:
١- ناسینی خوای گەورە : کە تەوحیدی په‌روه‌ردگارێتی (الربوبیة) و ناو‌و سیفەتەکانێتی.
٢- روو لە خوا کردن و پەرستنی: کە تەوحیدی خوایه‌تی و په‌رستن (الالوهیة)یە.
٣- ئیعتیرافکردن بە مافی خوا لە یاساورێسادانان (التشریع) و فەرمانڕەوایی (الحکم) و داوەریی بردنە لای شەریعەتەکەی (التحاکم الی الشرع) کە تەوحیدی حاكمێتییە (توحید الحاكمیة).[1]
هه‌روه‌ها باسه‌كانی تری كه پێیان ده‌وترێت (مسائل الایمان) وه‌كو به‌شه‌كانی باوه‌ڕ، روکنەکانی باوەڕ، مه‌رجه‌كانی باوه‌ڕ، لقه‌كانی باوه‌ڕ، پێچه‌وانه‌كانی باوه‌ڕو هیتر.
- ئه‌م خواناسینه به‌په‌رستنی راست و دروستی خوای تاك وپاك ته‌واو ده‌بێت، خواپه‌رستیه‌كانیش -كه به دڵ و زمان و جه‌سته ده‌كرێن- هه‌موویان دیاری كراون و ناشێت به بێ به‌ڵگه‌ی قورئان و سووننه‌ت زیادو كه‌م بكرێن.
- ئه‌م دوولایه‌نی ناسین (باوه‌ڕ = العقيدة) وخواپه‌رستی (په‌رستن = العبادة) لایه‌نی سێ یه‌میان ده‌خوازێت كه ئیعتیراف كردنه به حاكمێتی خوای گه‌وره كه هه‌ر سێ بواره‌كانی: یاساداڕشتن (التشریع) و فەرمانڕەوایی (الحكم) و داوه‌ریی بردنه لا (التحاكم) ده‌گرێته‌وه...
ئه‌و سێ لایه‌نی (عه‌قیدەت و عیباده‌ت و شه‌ریعه‌ت)یه ـــ وەکو قوریان باسی دەکات ــــ ده‌بنه مه‌یدانی چه‌سپاندنی تەوحیدەکە. شیرکیش ــــ هەر وەکو کە قورئان خۆی باسی دەکات ــــ لەو سێ بوارەدایە.
- هه‌موو ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ده‌شێت پێی بووترێت: ئیسلامناسی: خوێندنی ئیسلام یان زانیینی زانستیه‌كانی مه‌به‌ست (علوم الغایة) كه ده‌كاته لایه‌نه تیۆریه‌كه‌ی ئیسلام، ئێمه به‌م لایه‌نه ده‌ڵێین (دین ودیدی).
لایه‌نه عه‌مه‌لییه‌كه‌ی ئیسلام، كه چه‌سپاندن و به‌كرده‌وه‌كردنی لایه‌نه خوێندراوه‌كه‌یه‌تی (واته پراكتیزه كردنی ئیسلام له واقیعێكی زیندووی كۆمه‌ڵگه‌دا) ده‌شێت پێی بوترێت زانسته‌كانی هۆكار (علوم الوسائل) ئێمه به‌م لایه‌نه ده‌ڵێین (بزاوت و هه‌ڵوێست) كه به‌شی یەکەمی(العمل الصالح)ــە.
- به‌شه‌كه‌ی تری (العمل الصالح) ئالییه‌تی سەلماندن و چه‌سپاندن و به‌گه‌ڕخستنی ئیسلامه‌كه و بزاوت و هه‌ڵوێستی شه‌رعییانه‌ی (موسوڵمان)ـە كانن، كه له دوو مه‌یداندا ئه‌و كاره نیشان ده‌ده‌نه‌وه:
مه‌یدانی تاكه‌كه‌سی خۆیان و مه‌یدانی كۆمه‌ڵكارییانه‌ی خۆیان و ئوممه‌ت (الجماعة) كەیان. ئەمەش روكنی سێیه‌می به‌رنامه‌كه‌یه: (دین ودیدی ئیسلامیی، كۆمه‌ڵكاریی ئوممەتیانە، بزاوت و هه‌ڵوێستی موسوڵمانانە).
١- مه‌یدانی تاكه‌كه‌سی سێ بواره: پاڵفته‌ی ده‌روون (تزكیة النفس)و ره‌وشتی په‌سه‌ن و ئادابی ره‌سه‌ن (كه به‌شێكیانی بریتییه له مافی مرۆڤه‌كان، دووربن یان نزیك).
٢- كۆمه‌ڵكارییه ئوممەتییە‌كه‌ی خۆی و هاوبیره‌كانیی: وەکو سەیدنا عومەر خوا لێی رازی بێت فەرموویەتی (لَا إِسْلَامَ إِلَّا بِجَمَاعَةٍ، وَلَا جَمَاعَةَ إِلَّا بِإِمَارَةٍ، وَلَا إِمَارَةَ إِلَّا بِطَاعَةٍ) واتە ئیسلام بە بێ کۆمەڵ و کۆمەڵکاریی وجودی نییە، کۆمەڵکارییش بە بێ ئەمیریتی نابێت، ئەمیرێتیش بە بێ گوێڕایەڵیی نابێت. کەوابوو لەسەر تاك و كۆی موسوڵمانان فه‌رزە بەشێک بن لە کۆمەڵ و کۆمەڵکاریی ئوممەتە عەقائیدییەکەیان. جا موسوڵمانی وا هه‌یه ئه‌ندامێكی ناڕه‌سمی سستی ئوممه‌ته‌كه‌یه‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به ئه‌حكامه ئیسلامیه‌كانه‌وه پابه‌نده، هه‌شیانه له‌كۆمه‌ڵكارییدایه، بەڵام کۆمەڵکارییەکی وا نییە کە ئیسلامەکەییان گشتگیرانە گرتبێتە بەر.. كۆمه‌ڵكاریی موسوڵمانان چه‌ندین جۆره. هەیە بە شێوه‌ی (حزبی سیاسی)یە، كه پێیان ده‌وترێت ئیسلامییه‌كان. واته: ئه‌وانه‌ی پێیان وایه كاركردنی سیاسییانە بۆ هێنانه‌وه‌ی ئیسلام و شه‌ریعه‌تەكه‌ی بۆ سه‌ر حوكم فه‌رزه‌و زه‌رووره‌تی دیندارێتیه. له ناو ئە‌مانه‌شدا هه‌یانه شێوازی هه‌ڵبژاردنی گشتی ووڵاتی خۆی ده‌گرێته به‌رو به‌رنامه‌ی سیاسی خۆی نیشان ده‌دات. هه‌شیانه بۆ هێنانه‌وه‌ی حوكمی ئیسلامی لایه‌نی جیهادو به‌كارهێنانی هێز ده‌گرێته به‌ر. هه‌شیانه ئیسلامییه‌كی ووریایه، بەڵام تاككه‌سیانە كاری خۆی ده‌كات، چ وه‌كو مه‌لایه‌ك، چ وه‌كو سه‌نته‌رێكی به‌رچاوڕوونی ستراتێژیی، یان ئەو کەسەی کە ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن ده‌بات به‌ڕێوه.
موسوڵمانی غه‌یره سیاسیش (ئه‌گه‌ر ئه‌م ناوه شیاو بێت بۆیان) ئه‌وانه‌ن كه بایه‌خ به سیاسه‌ت و حاكمێتی و هێنانه‌وه‌ی حوكمی ئیسلام ناده‌ن. هه‌ر چه‌نده وه‌كو موسوڵمان حه‌ز ده‌كه‌ن حوكمی ئیسلام بێته‌وه. وه‌كو مه‌لای ئه‌وقاف و شێخی ته‌ریقه‌ت و سه‌له‌فیه‌كانی بنباڵی حكومه‌ته‌كان و عه‌وامی خه‌ڵكی!.
- كومه‌ڵكاریی ئه‌هلی ئیسلام هه‌ر وه‌كو كۆمه‌ڵكاریی خه‌ڵكی تره. له رووی هه‌بوونی په‌یكه‌ری رێكخستن و دیاریكردنی ئاست و پله‌ی هاوبیران وه‌كو: ئه‌میرو نوخبه‌و كادیری ناوه‌ندو جه‌ماوه‌ر.
رەوتی ئێمە هەر لە سەرەتاوە پەی بەوە برد کە کارکردن بۆ هێنانەوەی ئیسلام بۆ سەر حوکم و وەرگرتنەوەی سەروەرێتیی (کە دەسەڵاتی باڵای وڵاتەو هێچ دەسەڵاتێک لەسەروو ئەوەوە نییە) سێ روکن دەخوازێت: (دین و دیدی) ، (کۆمەڵکاریی ئوممەتیانە)، (بزاوت و هەڵوێستی شەرعییانە). ئاڕاستەوانانی رەوت زۆریان لەسەر روکنی (دین و دیدی) نوسیوە، چ ئەوانەی وەکو بابەتەکانی زانستی شەرعیی باسیان کردوون، چ ئەوانەی وەکو مەنهەجی پەروەردەبوون و ئاڕاستە باسیان کردوون. (دین ودیدییەکە) تا رادەیەکی باش روون بۆتەوە. ئەو بەڕێزانەی هەموو یان زۆرینەی نووسینەکانی مەنهەجی رەوتیان خوێندۆتەوە دەزانن دیدی وتێڕوانین و پێناسەی ئێمە بۆ ژیان و گەردوون و مرۆڤ، بۆ پۆلێن‌کردنی خەڵکی کۆمەڵگەو چۆنیەتی گۆڕانکاریی کۆمەڵگەو سەروەرێتیی شەرع چۆنە. بەڵام ماویانە بزانن ئالییەتی مومارەسەکردنی ئەو مەنهەجە چییەو چۆن لە جیهانی واقیعێکی بەشەرییدا دەبزوێین؟!
لەم کتێبەی بەردەستدا باس لە دوو بڕگەی (کۆمەڵکاریی ئوممەتیانە) دەکرێت کە بریتین لە: (ئەمیرێتی) و (کۆمەڵکاریی) بەو سیفەتەیان کە ئالییەتی سەلماندن و چەسپاندنی ئەم مەنهەجی (دین و دیدی)یەن، کە لە خۆیانگرتووەو لە سیما‌و سیفەتی خۆیاندا نیشانیان دەوەتەوە.. سەرەتا باس لە ئەمیرێتی دەکات بەو ئیعتیبارەی یەکەمین هۆکاری کۆبوونەوەی شوێنکەوتووانی مەنهەجەکەیە..
لە هەموو کات و شوێنێک و لە ناو نەوەی هەموو کۆمەڵگەیەکدا کە گۆڕانکاریی دەبێتە زەروورەتێکی ژیانی تاکوکۆی ئەو کۆمەڵگەیە، سەرەتا هەستی زەروورەتی گۆڕانکارییەکە دێتە کایەوە. ئینجا راوبۆچوونی جیاواز لەسەر ماهییەت و چۆنییەتی گۆڕانکارییەکە دەبێتە جێباس و لێکۆڵینەوە، پاشان مەنهەجێک دەخرێتە بەر دەست. دواتر ئەوانەی دەیخوێننەوەو قەناعەت بە راستیی و دروستیی و زەروورەتی کارپێکردنی دەکەن، لە دووی کەسێک دەگەڕین تا داڕێژەری مەنهەجەکە بناسن. یان دەگەڕین کەسێکی لە خۆیان شارەزاتر لەو مەنهەجە بدۆزنەوە، تا بیکەنە ئەمیری خۆیان. بەمەش هەبوونی ئەمیرێک ــــ کە بەیعەتی لەسەر مەنهەجەکە دەدرێتێ ــــ دەبێت بە یەکەمین هەنگاوی کۆمەڵکاریی..
لەم روانگەوە ئێمەش لێرەدا سەرەتا باس لە ئەمیرێتی دەکەین پاشان فه‌رزێتی هه‌بوونی كۆمه‌ڵكاریی. تەفسیلاتی پێناسه‌و راڤه‌و لێكۆڵنه‌وه‌ی (موفره‌دات)ـە كانی تری كتێب ونامیلكه‌ی خۆیان هه‌یه..
ده‌شێت ئه‌م پێشه‌كیه كورته ئاوا وێنه بكه‌ین:
تیۆری کۆمەڵکاری و بزاڤ لە روانگەی رەوتی شاخەوە
[1] راجوێیه‌كی زۆر له‌ناو زانایانی سه‌رده‌مدا هه‌یه كه ئایا حاكمێتی به‌شێكه له په‌روه‌ردگارێتی وه‌كو هه‌ندێكیان ده‌فه‌رموون، یان به‌شێكه له خوایه‌تی وه‌كو هه‌ندێكی تریان ده‌فه‌رموون، یان به‌شێكه له ناووسیفاتی خوا وه‌كو هه‌ندێكی تریان ده‌فه‌رموون. بۆ ده‌رچوون له‌م تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵكردنه ئێمه وه‌كو ئیمامی مه‌ودودی و سه‌ید قوتب و محمـد قوتب و ئه‌وانی تر ده‌ڵێین: رێگا نه‌گیراوه سه‌ربه‌خۆ بكرێت و بوترێت (توحید الحاكمیة) خۆ دوو جۆره‌كه‌ی تریش به‌ڵگه‌ی قورئان و سووننه‌تیان له‌سه‌ر نییه. هەر پۆلێن‌کردنی ئیمامی ئیبنوتەیمییەن رحمە اللە کە ساڵی ٧٢٨ک کۆچی دوایی کردووە. ئه‌مه‌مان له شوێنی خۆیدا به‌دوورو درێژی باس كردووه والحمد لله.