به‌خۆ سه‌رسام بوونی هه‌ڵكه‌وتووان
پێناسه‌ی كێشه‌كه:
به خۆ سه‌رسام بوون هه‌ستێكه تووشی كه‌سانێك ده‌بێت كه وێنه‌و و كه‌سایه‌تی و گوفتارو ره‌فتاریان جیاوازتر له خه‌ڵكی ده‌ركه‌وتووه.. له‌به‌ر ئه‌وه‌س ده‌زگاكانی بانگه‌وازی ئیسلامی به‌رده‌وام خه‌ڵكانێكی واجیهه به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ده‌یانخاته روو، وه‌كو ئیمام و خه‌تیب و قازی و موفتی و داعی و نوسه‌رو فه‌رمانده‌و ئه‌میر، هه‌روه‌ها ده‌یان پسپۆڕیی تر كه ده‌یانخاته واجیهه‌ی تری سیاسه‌ت و ئابوری و كۆمه‌لێیه‌تی و فێرخوازیی و بواره‌كانی تری ژیان، ئه‌مه جاری وا هه‌یه هه‌ندێك تووشی ئه‌م نه‌خۆشی (به‌خۆسه‌رسام بوون)ه ده‌كات.. ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی ئه‌م ده‌رده ده‌بێت زۆر زه‌حمه‌ته ئامۆژگاری دڵسۆزان وه‌رگرێت و قسه‌یه‌ی یه‌كێكیانی به گوێدا بچێت! زۆر زه‌حمه‌ته مۆڵه‌ت وه‌رگرتن و راوێژكاریی قبووڵ كات، چونكه خۆی له‌وه به به‌رزتر ده‌زانێت.
رواڵه‌تی كێشه‌كه:
1ـ وه‌رنه‌گرتنی ئامۆژگاری له كه‌س.
2ـ زۆربوونی بۆڵه بۆڵ و ره‌خنه‌گرتنی له كۆمه‌ڵكاریی و ده‌زگاو كه‌سایه‌تیه‌كانی.
3ـ خۆی له‌وه به گه‌وره‌تر ده‌زانێت بێته هه‌ندێك چالاكی گشتیه‌وه.
4ـ زۆر پابه‌ند نابێت به بڕیار‌و ته‌علیماتی ئۆرگان و ده‌زگاكانی ره‌وت و كۆمه‌ڵكارییه‌وه‌و زۆر گوێ به پڕ كردنه‌وه‌ی كه‌موكورتیه‌كانی نادات..
5ـ به ڕاو بۆچوونی خۆی سه‌رسامه‌و به‌س.
هۆكاری ده‌ركه‌وتنی كێشه‌که:
1ـ په‌له كردن له هه‌ڵبژاردن و ته‌عین كردنی ئه‌م كه‌سه به هه‌ڵه له‌و جێیه‌دا.
2ـ زۆر مه‌تح كردن و ناوهێنانی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵكارییه‌كه.
3ـ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌ده‌ستیان ده‌هێنێت.
4ـ گه‌رمی كۆڕ‌و كۆمه‌ڵیی و زۆری سه‌ردان وكۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی لێی.
5ـ پێی وایه به‌رهه‌مه‌كانی زۆرن و له جۆری زۆر باشن!
6ـ بێ ئاگایه له هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌كانی و خاڵه لاوازیه‌كانی خۆی نابینێت.
7ـ ئه‌وه‌ی بیرچۆته‌وه كه پێش ناوبانگده‌ركردنی چۆن بوو؟!
8ـ ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاو نیه كه كه‌سێكی ئاسایی بوو، دواتر دوای فه‌زڵی خوای گه‌وره، ئه‌م كۆمه‌ڵكاریی و رێبه‌رێتی و ئاڕاسته‌ی ره‌وته كردی به‌و ناوداره..
9ـ هه‌ندێك له سه‌رسامبووان پێی و شوێن كه‌وته‌كانی ده‌كه‌ونه دوای، ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی ده‌بنه په‌ینی به‌هێزكردنی دڕكی نه‌خۆشیه‌كه‌ی..
10ـ ده‌رسه‌كانی ئه‌و به‌رنامه په‌روه‌رده‌ییانه‌ی ته‌واو نه‌كردووه كه بۆ ئاسته‌كانی كۆمه‌ڵكارییه‌كه دیاری كراون.
11ـ جه‌ماوه‌رێك هه‌ن كه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌وه‌وه، به‌وه‌ی دێنه ده‌رسه‌كانی له مزگه‌وت، ئاماده‌ی سیمیناره‌كانی ده‌بن، گوێی له ده‌رسه تۆماركراوه‌كانی ده‌گرنه‌وه.. یان بابه‌ته بڵاو كراوه‌كانی ده‌خوێننه‌وه، كتێبه‌كانی ده‌كڕن.. یان له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌كاندا ناوی ئه‌و ده‌هێنرێت و باسی كاریگه‌ریی ئه‌و ده‌كرێت و قسه‌كانی به نموونه ده‌هێنرێته‌وه.. یان وه‌كو خاوه‌ن بۆچوونێكی سه‌ربه‌خۆو دیدێكی كامڵ باس ده‌كرێت.. ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ده‌بن به هۆی ئه‌وه‌ی وا بزانێت ته‌نها ئه‌م وایه!! له‌وانه‌شه له رووی ته‌نزیمیه‌وه مه‌غرووری كه‌ن و بیكه‌نه مایه‌ی نه‌خۆشیه‌كی تری دژواریی ته‌نزیمی كه بریتیه له دروست كردنی خه‌ت و ته‌كه‌تولی تایبه‌ت له ناو كۆمه‌ڵكارییه‌كه‌دا!
چارەسەری كێشه‌که:
1ـ به‌هۆش هێنانه‌وه‌ی بۆ خواوویستی و پاك كردنه‌وه‌ی نییه‌ت و قه‌ناعه‌ت پێهێنانی به‌وه‌ی كه خوای په‌روه‌ردگار ئه‌و گوفتارو كردارانه وه‌رناگرێت كه له‌به‌ر خاتری ئه‌و نه‌كرابن..
2ـ دووركه‌وتنه‌وه له مه‌تح و پێداهه‌ڵگوتنی به‌ره‌و ڕووی خۆی..
3ـ دانانی به‌رنامه‌ی ئیمانی و جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر خواوویستی و پێخوێندنی به‌رنامه په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌ی ئاستی خۆی..
4ـ هاوڕێیی كردنی به ته‌نهاو قسه بۆ كردنی راسته‌و خۆ‌و لاوه‌كی و بیرخستنه‌وه‌ی هه‌ندێك ئایه‌ت و فه‌رمووده‌و هێنانه‌وه‌ی نموونه‌ی پیاوچاكانی پێشوو بۆی..
5ـ بردنی بۆ لای ئه‌و كه‌سه‌یاتیه په‌روه‌رده‌ییه‌ی ئه‌م قبووڵێتی و قسه‌ی به هه‌ند وه‌رده‌گرێت و ئیحتیمال زۆره بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی ئامۆژگاریه‌كانیه‌وه..
6ـ دیاری كردنی هاوڕێیه‌كی خواناستر له خۆی بۆی..
7ـ بوار كردنه‌وه‌ی بۆ بینینی ره‌فتارو ره‌وشتی هه‌ندێك كه‌سی له‌و به‌ناوبانگتر كه چه‌ند پیاوچاك و خۆبه‌كه‌مزنن و تا بیانبینێت چۆن ئه‌وانه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ییشیاندا له‌گه‌ڵ هه‌موو چینه‌كانی خه‌ڵكیدا پارسه‌نگانه یه‌ك ره‌فتاریی ده‌نوێنن..
8ـ وه‌ستاندنی ده‌ركه‌وتنی ناو جه‌ماوه‌ری بۆ ماوه‌یه‌ك، وه‌كو جۆره چاره‌سه‌رێك..