X

گەڕان




هەواڵەکانی مامۆستا

سکرتێری دەوڵەتی نەرویج: چالاکییەکە رێکخستنێکی سەرکەوتوو بووە

4/7/2019 12:14:01 AM   |   1679 :بینراو

-٣-
لە بابەتی پێشتردا باسی ئەو ئابڕوچونەی سکرتێری دەوڵەتی نەرویجم کرد کەلەپێگەیەکی حکومی ئاوها گرنگدا نوقڵانەی ئاهەنگێڕان لێبدات لەبارەی سەرکەوتنی کارێكدا کە ژێربەژێر بەرنامە رێژی بۆ کراوە، چونکە وەك لە ئیمەیڵە بڵاوکراوەکاندا هاتووە کاڵسن لە ١٥/١١/٢٠١٥ سێ رۆژ پاش دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکان پیرۆزبای لە فێرری و هەروەها حکومەتی ئیتاڵی ئەکات. و لە ئیمەیڵەکەدا ئەنوسێت << وا دیارە چالاکییەکە رێکخستنێکی سەرکەوتوو بووە>> کە ئەمەش ئەو کەین و بەینە ساختەیەیە کە پێشتر کاریان لەسەر کردووەو هەموو رێگاکانیان کردۆتەوە تا بەئاسانی بتوانن مامۆستا کرێکاری لێوە رەوانەی ئیطالیا بکەن. 
لە ٢٣/١١/٢٠١٦ سکرتێری دەوڵەتی نەرویج (برێن کاڵسن)نامەیەك ئەنێرێت بۆ دەسەڵاتدارانی ئیطالیاو ئەنوسێت: (دادگای باڵا گەشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە ئەتوانرێت کرێکار بنێردرێتە ئیتاڵيا، دواتر ئەنوسێت ئەم ناردنەوەی کرێکار ئەتوانێت ڕوو بدات لە ماوەی چەند حەفتەیەکدا <<لە نزیکترین کاتی ٢٠١٧).
 بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە لە دوای ئەم هەوڵ و کۆششانەی کاڵسن و هاوپيشەکەی نامەیەك ئاشکرا ئەبێت لە کۆتای مارچی ٢٠١٦ حکومەتی ئیطاڵی رادەستکردنی مامۆستا کرێکاری کێشاوەتەوەو وازی لە داوا کردنەکە هێناوە!
ئێن ئارکۆی نەرویجی  لە چاوپێکەوتنێكدا بە برێن کاڵسن دەڵێت: تۆ بەردەوام زانیاری نوێت داوە لەبارەی دۆسییەکەوە بە ئیطاڵییەکان، لەوە سەرت نەسوڕماوە کە نەرویج زانیاری پێ نەدراوە سەبارەت بە ئیلغاکردنەوەکە لە پێشتردا لە مانگی مارچی ٢٠١٦!.
برێن کاڵسن لەوەڵامدا دەڵێت: من سەرم سوڕما کە ئەمەم بینی، من هیچ ئاماژەیەکم بەدەست نەگەشتووە پێش وەخت لەوەی کە ئاشکرا کرا.
ئاشکرا بوونی نامەکانی نێوان کاڵسن و سکرتێری دەوڵەتی ئیطاڵیا بە ڕونی دیارە کە:
١-  بیرۆکەی فرت و فێڵەکە لە لایەن وڵاتی نەرویجەوە سەریهەڵداوە. چونکە هەڵدانەوەی باسی دووربین و پەیمانگای ئیبنوتەیمییە و رەوتی شاخ هیچ پەیوەندییەکی بە ئیطالیەوە نەبووەو هیچ کارو چالاکییەکی بەرنامەی خوێندن و راگەیاندن لە وڵاتی ئیطالیا بەڕێوە نەبراوەو کەسیش لە ناوخۆی ئەو وڵاتە کاری لەو لایانەنانە نەکردووە.
٢- کار لەسەر رازیکردنی دادگا کراوە لەوەی رێگر نەبێت لە بارەی رەوانەکردنەکە. چونکە کاڵسن بە دڵنیاییەوە نوسیوێتی: (دادگای باڵا گەشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە ئەتوانرێت کرێکار بنێردرێتە ئیتاڵيا) دواتریش دادگا ئەو بڕيارەی دا، بەڵام ئیطالیەکان رادەستکردنەکەیان وەستاند لە کۆتای مارچی ٢٠١٦.
٣- ئەم کارە بەرنامە رێژی بۆ کراوە کە جەنابی مامۆستا بگلێنرێت بە کارێکی ئیرهابییەوەو رەوانەی ئیطالیا بکرێت، هۆکاری دەستنیشانکردنی ئیطالیاش ئەوە بوو کە کەسێکی لێبووە بە ناوی نەورۆز عبدالرحمن لەبەر ئەوەی ئەو کەسە پێشتر سەردانی نەرویجی کردووەو بەشدار بووە لە خۆپيشاندانەکەی مانگی ٣/٢٠١٢ کە دژ بە سوتاندنی قورئانی پیرۆز بوو. لە دوای چاودێریکردنی ناوبراو بوونی ئەو سەردانەی بۆ نەرویج موخابەرات و حکومەتی نەرویجی بەهەلێکی گەورەی دەزانن کە مەلەفێکی دوژمنکارانەی گەورەکراو بۆ هەردولا بکەنەوەو شەیتانانە بیبەستنەوە بەیەکترەوە، تا بتوانن مامۆستا کرێکاری پێ راکێشنە ناو دادگای ئیطالیاو بەو تۆمەتە دروستکراوانە ڕوبەڕوی زیندان و لە ناوبردنی بکەنەوە.
پشتیوان بە خوای گەورە لە باسەکانی داهاتودا سەردانی نەورۆز بۆ نەرویج و مەترسی ناردنی مامۆستا کرێکار بۆ ئیطالیا لە زاری گەورە یاسا ناسێکی ئەوروپی باس ئەکەم کە خۆی ئیطالییەو پرۆفیسۆرێکی ناوداری ئەو وڵاتەیە.


به‌شی یه‌كه‌م

به‌شی دووه‌م

 


هەواڵەکانی مامۆستا