X

گەڕان




كۆمه‌ڵكاری

نۆبه‌ره‌ی حاسڵات و دوورینه‌وه‌ی

7/1/2016 11:22:05 PM   |   1550 :بینراو

نۆبه‌ره‌ی حاسڵات و دوورینه‌وه‌ی

السلام علیكم

  كارمان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی باشه‌ هه‌رچه‌ند هێواش و سسته‌ به‌ڵام ده‌ڕوات، چونكه‌ ده‌بێت له‌ كورد زیاتر ته‌وه‌قوع نه‌كه‌ین، برایانی خۆمان زۆریان دڵسۆزن به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ بارودۆخی ئیرهابی به‌عس و یه‌كێتی و پارتیدا گه‌وره‌ بوون وه‌ك به‌نو ئیسرائیل ئاسه‌واری فیرعه‌ونێتیان به‌ ره‌فتاره‌وه‌ دیاره‌. زۆریان حه‌ز به‌ سه‌لامه‌تی و سه‌ركه‌وتنمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناوێرن چه‌پڵه‌ش لێده‌ن، چ جای بلیت بڕین و هاتنه‌ سه‌ر مه‌دره‌جی سه‌یر كردن، چ جای به‌شداربوون له‌ لوعبه‌كه‌ خۆی!! ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی زۆرینه‌ی برایانی خۆشمان موماره‌سه‌ی كاری سیاسه‌ت و رێكخستنیان نه‌كردووه‌. بۆیه‌ جاری وا هه‌یه‌ هه‌لی گه‌وره‌ دێته‌ به‌رده‌ست به‌ڵام چونكه‌ قۆزینه‌وه‌ی هه‌لی وا كه‌سانی شیاوی خۆی ده‌وێت و ئێمه‌ش ئه‌و شیاوانه‌مان لێ دوورن و ئه‌وانه‌ی به‌رده‌ستیش ماویانه‌ بگه‌نه‌ ئه‌و ئاسته‌، هه‌له‌كه‌ له‌ ده‌ست ده‌چێت.. ئه‌مه‌ش به‌رپرسێتی هه‌ر یه‌كێك له‌ خۆمان زیاتر ده‌كات تا زووتر پێ بگه‌ین، چونكه‌ ئه‌وانه‌مان كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ین زیاتر بواری كاركردنمان بۆ كراوه‌یه‌ وه‌ك له‌و خوشك و برایانه‌ی ووڵات.. بۆیه‌ تكامان وایه‌ زیاتر خۆتان پێ بگه‌ێنن، زۆرتر بایه‌خ به‌وانه‌ی به‌رده‌ستتان بده‌ن.. به‌ تایبه‌تی ئێستا ده‌بێت هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای كاره‌وه‌ گوڕێكی باشمان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاودینان بخه‌ینه‌ كار، پاشان كه‌ دڵنیا بووین كه‌سی وا نه‌ماوه‌ له‌و ئاسته‌ بێت خه‌ریكی په‌روه‌رده‌ كردنی خوارووتریان ده‌بین.. به‌ڵام تكایه‌ ته‌ركیز بكه‌نه‌ سه‌ر هاودینان و بزانن كه‌ ئه‌مساڵ یه‌كه‌مین وه‌رزی دوورینه‌وه‌ی حاسڵاتی خۆمانه‌..

.........

ئه‌مما به‌ نیسبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێین ته‌ركیزیان بكه‌ینه‌ سه‌رو ووزه‌یان به‌گه‌ڕخه‌ین، بۆ نموونه‌ سه‌د كه‌ست هه‌یه‌ له‌ هه‌زار ناسیاو، ده‌بێت دیاریان كه‌ین و  پۆلێنیان بكه‌ین بۆ دائیره‌ مه‌ركه‌زیه‌كه‌ی كۆمه‌ڵكاریمان ئه‌وانه‌ی كه‌ وه‌كو خۆتن، له‌ پله‌ی (هاودین) دان.. هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی رێباز دوای دیاری كردنی ده‌بێت چه‌ند قۆناغێك بێت ، قۆناغی یه‌كه‌م رێناسینه‌ ، سێ پله‌ی هاودین و هاوبیرو هاوڕێی تێدا ده‌بێت ..

   پله‌ی هاودین یه‌كه‌می یه‌كه‌ی ره‌وته‌كه‌یه‌و پله‌ی هاوبیر داعی په‌روه‌رده‌كاری سه‌رووترێتی . له‌ خوار هاودینه‌كه‌شه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ چه‌ند مه‌رجێكیان ماوه‌ تێیاندا بێته‌ دی .. بۆ نموونه‌ :

  • -ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دوورن له‌ گوناحی گه‌وره‌و دیندارییان راسته‌ .
  • -خواوویستن و هه‌ستی مه‌سئولیه‌تی قیامه‌تیان باشه‌ .
  • -ئێمه‌یان خۆش ده‌وێت و به‌ پێشه‌وایه‌تی (مه‌رجه‌عییه‌تیره‌وت و ئه‌میره‌كه‌ی رازین .
  • -جورئه‌تیان هه‌یه‌و تا راده‌یه‌ك ناترسن .
  • -سه‌خین و ئاماده‌ن 3 % ی واریداتی مانگانه‌یان بده‌نه‌ به‌یتول مال .
  • -رازین له‌گه‌ڵمان بكه‌ونه‌ رێ، وه‌كو ره‌وتێكی فیكریی و ئاگا لێبوون له‌ یه‌كتری .

  ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌موو ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا بێت، مفاته‌حه‌ی ده‌كه‌ین، داوای لێ ده‌كه‌ین كه‌ له‌گه‌ڵماندا كار بكات. ئه‌گه‌ر رازی بوو ، ئیتر ده‌بێ له‌ ریزی هاودینانی ره‌وتی خۆماندا ئیعتیباری بكه‌ین..

ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌م كه‌سه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ یه‌ك یان دوو له‌و مه‌رجانه‌یان تێدا نیه‌، به‌ڵام هه‌ر لێمان نزیكن.

ئینجا پۆلی دوای ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ن كه‌ دوو سیفه‌ت یان زیاتر یان نیوه‌ی ئه‌و سیفه‌تانه‌یان تێدا نیه‌ .. وه‌ هه‌روه‌ها ..

.............

زه‌روورییه‌ هه‌ر كه‌س له‌ لای خۆیه‌وه‌ ئه‌وانه‌ بناسێت كه‌ ئاوا لێمانه‌وه‌ نزیكن. ئه‌وانه‌ی كه‌ دڵنیا بوویت كه‌ بۆ هاودینی ده‌شێن، داوایان لێ بكه‌ هاوكارمان بێت. با ببێته‌ ره‌وته‌وان، تا بیانخه‌ینه‌ به‌رنامه‌ی ئاینده‌مانه‌وه‌و بازنه‌ی یه‌كه‌می هاودینیان بۆ دانێین ...


كۆمه‌ڵكاری