بزاڤی ئوممەتی عەقائیدیی
بڕگەی یەكەم: سیماو سیفاتی بزاوتی ئوممەتی عەقائیدیی
ئاشكراترین سیماو سیفاتی بانگەوازی ئیسلامی بریتییە لە واقعێـتی و جیددێتی بوونی.. بانگەوازی ئیسلامی ڕووبەڕووی واقعێكی مرۆڤین دەبێتەوە كە لە واقیـعی ژیاندا هەبوونی خۆی نیشانداوە.. ئەم بزاوتە خواوویستیە ڕووبەڕووی جاهیلییەتێك دەبێتەوە كە خاوەنی دیدو تـێڕوانین و پێناسەیەكی گەردوون و ژیان و مرۆڤەو دەستورو ئیدارەی حوكمێكی لەسەر زەمینەی فیكریی ئەم دیدو تـێڕوانینە عەقائیدییە دامەزراندووە، كە هێزێكی مەركەزیی و دەسەلآتێكی سیاسی پشتی دەگرێت( واتە خاوەن فیكرو بەرنامەو دەسەڵاتە).. بۆیە بەدڵنیاییەوە دەبێ بزاڤی ئیسلامیش بە هێزیكی واقیـعی ڕووبەڕووی ئەم جاهیلییەتە خاوەن قەوارەیە بێتەوە:
- بەڕوون كردنەوەی بانگەوازەكە دیدو تـێڕوانین و پێناسەیەكانی جاهیلییەت ڕاست دەكاتەوە.
- بەهـێزی جیهاد مەڵبەندی بڕیارو هـێزی دەسەڵاتە سیاسیەكەی جاهیلییەت لادەدات و ڕادەدات، كە لەسەر دیدو تـێڕوانینە باتڵەكەی جاهیلییەت دروستبووەو بۆتە بەربەستی نێوان بانگەوازی خواوویستی و جەماوەری خەڵكەكە كە ناهێڵێت حەقیقەتیان تێبگەێنرێت و دیدو تـێڕوانینە چەوت و لێڵەكەیان بۆ ڕاست بكرێتەوەو بەهـێزی ماددی زاڵ و دەسەڵاتداریی خستنیەتیە ژێر تین و فشاری خۆی و بەزۆرە مـلێ ڕێ ی جاهیلییەتی پێگرتونەتەبەرو ناهێڵێت بە عەبدایەتی خوای تاك و پاك ڕزگاربین.
بانگەوازی ئیسلامی هەر بەوەندە ڕاناوەستێت كە هەر بەقسە (ڕوونكردنەوەی حەق) ڕووەو ڕووی دەسەڵاتی جاهیلییەت ببێتەوە، هەروەكو كە هـێزی قەهرو ژێر دەستخستنیش بەكارناهێنێت تا خەڵكی ناچار كات موسوڵمان ببن و بەرنامەكەی قبوڵ بكەن.. هیچ كام لەم دوو بزاوت و هەڵوێستە لە سروشتی (واقعێـتی و جیددێتی) ئیسلام ناوەشێنەوە.. ئیسلام بزاوتیكی قۆناغ بە قۆناغی هەیە، شێوازو چۆنیەتی و ئالیاتی خۆی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی جاهیلییەت هەیە كە پڕاوپڕ بەرابەری واقیعەكەیەو توانای هێنانە دیی پێداوویستیەكانی كات و شوێنی هەیە.. هەر قۆناغێكیش كەتەواو دەبێت بە ئاسانكارییەكی سروشتی كۆتایی دێت و قۆناغی دوای ئەو دەستپێدەكات.. دیـنی ئیسلام بە دیدو تیۆر ڕووبەڕووی واقیعەكان نابێتەوە، هەروەكو كە ڕووبەڕووی واقیعیەكانیش –قۆناغ بە قۆناغیان- بەسێوازو چۆنیەتی خەیاڵی و ئالیاتی پواویان نەشیاو نابێتەوە.
ئەو كەسەی دەگەڕیتەوە سەر سیرەو ڕوداوەكانی سەردەمی یەكەمی بانگەوازی ئەم دینە، ئەو واقیعە مێژووییە دەبینێت كە ئەم ئیسلامە بەبەرنامەیەكی بزاڤی خواوویستی تایبەت بە خۆی ڕووبەڕووی بۆوە.. ئەمە ئەوە لەداعیە ئیسلامیەكان دەگەێنێت كە پێكەوە ژیانو سازاندن و هەڵكردنی دوو بەرنامەی تەوحیدو فرەخوایی، ئیسلام و جاهیلییەتی مەحاڵە.. چونكە جیاوازیی و ناكۆكی نێوان ئەم دوو (مەنـهەج)ـە زۆر ڕیشەیی و قوڵەو زۆر گشتگیرو بەرفراوانە، هەموو لق و چڵێكی دیدو تـێڕوانین و ڕەفتارو ڕەوشت و دابونەریت و بزاوت و ڕەوت و یاساو رێساو دەستورو سیستمێكی سیاسی و ئابووریی و كۆمەڵایەتی و ئینسانی و تاكو كۆی كۆمەڵگەو دەوڵەت دەگرێتەوە.. ئەم جیاوازیانە بەرهەمی سروشتین.. سروشتی دوو (مەنـهەج)ی لێك جوداو دوور كەهەریەكەیان لەدیدو تێڕوانینێكی عەقائیدیی و زەمینەیەكی فیكریی جیاوازەوە هاتوون، مەنهەجێكیان لەسەر عەبدێتی مرۆڤ بۆ خوای تاك و تەنها دارێژراوەو مەنـهەجەكەی تر لەسەر عەبدێتی مرۆڤ و هەبوونی فرە خواو حاكمێتی (واتە یاسادانان و حوكمڕانی و داوەریی كردن) ی سەرچاوە جیاوازەكانی ڕوانگەی مرۆڤ.. ئەم دوو مەنـهەجە – كەمادام پێكەوە ناسوڵحێن- حەتمەن پێكدەكێشرێن، دەبەڕێكڕاچوونیان لەهەموو لایەنێكی مەنـهەجەكەو لەهەموو بزاوت و هەڵوێستێكیاندا دەبێت، چونكە هەر هەنگاوێك یەكیكیان دەینێت و هەر بزاوت و سرەوتێك یەكێكیان دەیگرێتەبەر حەتمەن لەهەنگاو بزاوت و سرەوتی مەنـهەجەكەی بەرامبەر جیاوازە، كە یەكـتریش قبووڵ ناكەن بەدڵنیاییەوە دەكەونە ململانێ و بەرەنگاریی یەكتریی..
داعیانی ئیسلام دەبێ زۆر چاك پەی بەوەببەن كە ئەو هەڵوێستە سەخت و كەللـە ڕەقییەی قوڕەیش گرتیە بەر بەرامبەر بانگەوازی (لا الە الا اللە ومحمد رسول اللە) هەوانتە نەبوو، ڕەفتارێكی عەشایری كەللـەپووتانە نەبوو، بزاوت و هەڵوێستێكی سەرپێ ی و كارنەوەیەكی ئینفعالی نەبوو.. ئەو شەڕو پێكدادانە، ئەو هەموو جەنگ و ململانێ خوێناویەی لەوەوە نەدەكرد كە چەند كەسانێك لە دین و دیدی هەڵگەڕاونەتەوە.. خۆ موسوڵمانان چووبووشنە مەدینە و مەككەیان بۆ قوڕەیش وازلێهێنابوو، خەڵكی مەدینەش زوو كە ئیسلامەكەیان وەرگرت دیدو بزاوت و هەڵوێستی قوڕەیشیان نەگەرتەبەر.. بەڵام ئەدی بۆجی قوڕەیش و هاوبیرو هاوسەنگەرانی كۆڵیان نەدەدا؟.
خۆ ئەوە هەر لە خۆوە نەهاتووە كە ئاوا جوولەكەكانیش-كە ئەهـلی كیتاب بوون- ئاوا هەمان دیدو بزاوت و هەڵوێستی قورەیشیان بەرامبەر ئەم دینە گرتەبەر.. چۆن و بۆچی ئەوان و هەموو ئەهلی شیرك و كوفر بوونەیەك بەرەی دژی بزاوتی خواوویستی؟! چونكە هەر هەموویان گەیشتبوونە ئەو قەناعەتە كە دامەزراندنی دەوڵەتەكەی ئیسلام لە مەدینە لەسەر زەمینەی ئەو دیدو تـێڕوانینە عەقائیدییەی ئیسلام مەترسی لەسەر وجودی هەموویان هەیە.. هەموو لەوە دەترسان كە ئاوا حاكمێتی خوای گەورە (یاسادانان و حوكمڕانی و داوەریی) لە واقیعدا بچەسپێنێت، چونكە هەموو ئەوانیش هەر لافـی دینداریی و (تەوحید)و خواپەرستێتیان لێدەدا..
دیسان خۆ ئەوەش هەر لە خۆوە نەهاتووەو شتێكی سەرپێیی نییە كە نەسرانیەكان (مەسیحی یەكان)یش هەرهەمان دیدو بزاوت و هەڵوێستی موشریكانی قوڕەیش و جولەكەكانی مەدینەیان گرتەبەر، لەكاتێكدا خۆ ئەوان دووربوون لە موسوڵمانان! پاشان ئەم بەرەی دوژمندارێتیە لەو زەمانەوەو دواترو تا ئێستاش هەر وایە.. هەر لەو پێكهاتانەو هاوبیران و هاوسەنگەریانە ! بۆجی ئەمە وایە؟
1- سروشتی (مەنـهەج)ی ئیسلامیەكە.. كە شوێنكەوتووی مەنهەجەكانی تر باش دەیناسن و دەزانن ئیسلام سوورە لەسەر دامەزراندنی مەملەكەتی خوای گەورە لەسەر زەمیندا..
2- ئیسلام سوورە لەسەر لادانی بەربەست و لەمپەرو كۆسپەكانی نێوان بانگەوازەكەی و نێوان مرۆڤایەتی كە هەموو ئەبدی خوان و ئەم دینە بۆ ڕێنمایی ئەوان هاتووە (ئەوانیش مافی خۆیانە بكەوێتە بەردەستیان تا ئازادانە وەریگرن یان ڕەفزی بكەن)..
3- سروشتی پێچەوانەبوونی دوو مەنـهەجەكەو دیدو پێناسەیان بۆ گەردوون و مرۆڤ و ژیان كە لەهیچ شتێكدا یەك ناگرنەوە، نە گەورەو نە بچووك.
4- سووربوونی شوێنكەوتووانی دیدو تـێڕوانینە بەشەرییەكان لەسەر ڕیشەكێش كردنی ئیسلام و موسوڵمانان، چونكە لەهەبوون و بەردەوامبوونی وجودیاندا فەوتانی خۆیان دەبینن، نەمانی دەسەلاَت و (پیرۆزیی) و بەرژەوەندییەكانی خۆیان دەبینن..
كەوابوو ئەم ڕووبەڕوو بوونەوەو پێكداكێشرانە حەتمیەو هیچ لایەنێكیان لەگرتنەبەریدا سەر پشك نین. ئەم باوەڕبوونە بوو بە حەتمێـتی پێكداكێشران كە كاریگەریی سەرەكی لەسەر ڕوداوە مێژووییەكان دروست دەكرد.. ئەو هەموو جەنگ و ئاشتی و ئەزموونە بۆ ئەم خاڵە سەرەكیەی دیدو تێڕوانینەكان دەگەڕێتەوە.. كە قورئان بە تەفسیل باس لە بنەما سەرەكیەكانی دەكات:
- (وَلَا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَـتَّىٰ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا)البقره/٢٠٧ بەردەوامن لە كوشتارتان تا لەدینەكەتان پاشگەزتان دەكەنەوە..
- (وَدَّ كَثِيرٌ مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدُّونَكُم مِّن بَعْدِ إِيمَانِكُمْ كُفَّارًا حَسَدًا مِّنْ عِندِ أَنفُسِهِم مِّن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْحَقُّ)/١٠٩ زۆر لە ئەهلی كیتاب دەیانەوێت لە دینەكەتان پاشگەزبكەنەوە، دوای ئەوەی باوەڕتان هێناوەو (دەركەوتوون)، ئەوە هەر لەبەر حەسوودی خۆیانە، دوای ئەوەشە كە حەقیان بۆ ڕوون بۆتەوە! (حەقیان بۆ ڕوون بۆتەوە بەڵێم لەجیاتی قبوڵكردن و شوێنكەوتنی ڕەنجی بێ هودە دژی ئەو كەسانە دەدەن كە وەریانگرتووەو دەیسەلمێنن و دەیچەسپێنن)!
خوای گەورە بەم دەقانە و هاوشێوەیان ئامانجی هەموو پێكهاتەی بەرەكانی شیرك و كوفرو جاهیلییەت نیشان دەدات كەهەموو هیوایەكیان مەفح كردنەوەی ئیسلام و ڕیشەكێشكردنی موسوڵمانانە.. بەهەموو هێزو دەسەلاَتەوە هەوڵی هێنانەدی ئەم ئامانجە دەدەن، زەمانە سەلماندوێتی كە چەند لەسەری سوورن.. مێژوو نیشانی داوە كە ڕەنج و هەوڵدانیان كات و شوێنی بۆ نیە.. بەڵكو هەر كەهەستیان بەبەهێزیی خۆیان و لاوازی موسوڵمانان كرد دەكەونە حەملەی ئیبادەكردن! هەوڵی مەفح كردنەوەی ئیسلام و ڕیشەكێشكردنی موسوڵمانان
ئەمە ڕێسایەكی حەقیقەتی وجودە.. ئەمە سروشتی پەیوەندی ئەهلی جاهیلییەتە لەگەڵ ئیسلام و هەموو كۆمەڵكارییەكی ئیسلامیدا.. داعیانی ئیسلام پێویستە لەبەردەم ئەم حەقیقەتەشدا بۆ سەرنجدان هەڵوێستە بكەن و باش دیراسەی بكەن، تا لە شیكاریاندا هەموو ڕوداوو بەرزو نشێویی هێزو لاوازیەكان بەم ڕێسایەوە پەیوەست بكەنەوەو قاڵ و قووڵ لەسروشتی جیهاد بگەن كە ئاوا لە ئیسلامدا فەرزكراوە.. بۆئەوەی لەسروشتی ئەو ململانێ دوورو درێژانەی نێوان سەربازگەكانی جاهیلییەت و سەربازگەی ئیسلامی تێبگەن.. لەهەمان كاتیشدا هۆشیارانەو خواناسانە پەی بە پاڵنەرەكانی جیهاد ببەن كە پێشڕەوانی نەوەی یەكەمی ئەم دینەی هۆگری جیهاد دەكرد.. ئاوا نەبێت ناگەنە خاڵە نهێنییەكانی فەتحی ئیسلامی یان سروشتی حەقیقی پاڵنەری موشریكانە و خاچپەرستان و مەغول و هەموو پیكهاتەكانی تری جاهیلییەت و شەڕە بی ئامانەكانیان بەرامبەر ئەم ئیسلامەو قەوارە جیاكانی موسوڵمانان.. لەم ڕوانگەو دیدو تێڕوانینە قورئانیەوە نەبێت ململانێ و شەڕی خویناوی ڕیشەكێشكارییان لەمەودای چواردە سەدەی ڕابوردوودا هەست پێناكرێت و دیدو بزاوت و هەڵوێستی ئێستاشیان نازانرێت كەجۆن و بۆچی ئاوا پەلاماری ڕەشۆكی موسوڵمانان دەدەن-كەبەداخەوە- لەبەدبەختی موسوڵمانان خۆشیاندا لە ناشزانن بۆجی ئاوا دەكەونە بەر حەملەی ئیبادەكردن؟!. هەرچەندە لە زۆر كات و شوێندا نەوەی موسوڵمانەكان هەر ناویان (موسوڵمان) ماوەوبەس.. كەچی ئەو حەملانەی ئیبادەكردنیان هەر لە سەر بەردەوامە ..
ئەوە سەربازگەو بەرەكانی كۆمۆنیست و خاچپەرستان لە ڕوسیاو چین و یوگوسلاڤیاو ئەلبانیاو هیندو كشمیر، ئەوە حەبەشە (ئەپیوبیا)و زەنجبارو قوبرس و كینیاو باشوری ئەفریقاو ئەوەش ئەمریكا ! ئەمە جگە لەو حەملە ڕیشە كێشكارییەی دەكرێتە سەر پێشڕەوانی ئیسلام لە وولاَتانی خودی جیهانی ئیسلامی! یان بە ووشەیەكی ووردتر ئەو وولاَتانەی كە ئیسلامی بوون پێشتر.. هاوكاریی و بەرەی هاوبەشی هەموان پێكەوە دەبینرێت! هاوكاریی كۆمۆنیستان و بتپەرستان و خاچپەرستەكان لەهەموو ئەو وولاَتانەدا كە ئەركی ڕیشەكێش كردنی ئیسلام و موسوڵمانانی گرتۆتە ئەستۆ! هەموویان دەستی یارمەتی و هاریكاریی بۆ یەكتریی درێژدەكەن و كۆمەكی ئابوریی پشتیوانیان دەدەن كە خەریكە بگاتە كەفالەت كردنی هەموو شتێكیان تا بەیەكجاریی بۆئەو ئەركەیان لیبڕێن! لەهەمان كاتیشدا پەردەی خامۆشی و كپ كردنیش بەسەر هەموو ڕەفتارەدڕندەیەتیەكەیاندا دەدەن !
ئەمە ڕێسایەكی حەتمیەو خوای شارەزاو زانا بەئاگا وەكو حەقیقەتی بەڵگەنەوویستی دیدو بزاوت دەیخاتە بەردەست موسوڵمانان: (ولا یزالون یقاتلونكم.. استطاعوا..)البقره/٢١٧.. ئەمە حەقیقەتێكی ڕەهاو بەرچاوە كە خوای گەورە باسی فەرمووە تا دیدو هەڵوێست و بزاوتی ئەهلی شیرك و كوفرو جاهیلییەت ڕوون كاتەوەو سووربوونیان كەشف كات لەسەر ئەو شەڕخوازیی و پیلانگێڕیی و حەملەی ئیبادەكردنە.. كە هەموو ئامانجێكی مەفح كردنەوەی ئیسلام و ڕێشە كێشكردنی موسوڵمانانە.. ئەمە ئامانجێكی نەگۆڕی هەموو كات و شوێن و نەوەیەكیانە، كە گۆڕانی بەسەردا نایات، مادام ئیسلام و موسوڵمانان لەو كات و شوێنەدا وجودیان هەبێت..