X

گەڕان




كۆمه‌ڵكاری

ململانێ ی كوفرو ئیمان حەقیقەتە

1/1/2019 11:50:55 PM   |   2189 :بینراو


وجودی ئیسلامەكە لەسەر زەمیندا خۆی لە خۆیدا مایەی ڕق هەستان و قین پژانی دوژمنانی ئیسلامە، هەروەكو كە مایەی ترس و بیمیانە.. قین و ترسی هەموو دوژمنێك لەهەموو كات و شوێن و نەوەیەكیاندا.. چونكە وجودی ئیسلام خۆی لە خۆیدا سەرچاوەی دەردەسەریی و ڕق هەستان و تۆقینانە! چونكە دەزانن ئیسلام چ هێزێكی لە خۆدا هەڵگرتووە، كە باتڵ نییە لێ ی نەترسێت و حسابی بۆ نەكات.. هەموو خراپەكارو شەڕخوازێك هەموو دەستدرێژو ستەمكارێك لەوە دەترسێت ئیسلام و موسوڵمانی لێ ڕاست ببێتەوە.. چونكە هەموویان هێزی ئیسلام و موسوڵمانانیان تاقیكردۆتەوە.. دەزانن ئیسلام حەقەو مەنهەجێكی ڕاست و ڕەوای لە خۆدا هەڵگرتووە، دەزانن كە ئیسلام خاوەنی دەستورو سیستمی خۆیەتی و لەسەر غەیری دیدو تێڕوانینی عەقائیدیی خۆشی داینامەزرێنێت. ئا بەم سیفەتەیەی كە بەرەو ئاڵاو شەیپوری جەنگی دژ بە خراپەكارانە، بۆیە خراپە كاران و شەڕخوازو ستەمكاران دەژین، تەحەموولی بوون و دیتنی ناكەن.. بۆیە ئاوا چاودێریی ئەهلی ئیسلام دەكەن، جاسووسیان لەسەر دادەنێن تا بیانناسن و بیانخەنە ژێر قەهرو چەوسانەوە، سا یانا لە دینەكە پەشیمانایان دەكەنەوە، یان ڕیشە كێشیان دەكەن و لەناویان دەبەن.. پەشیمانكردنەوەیان لەدینەكە زۆر شێوەو چۆنیەتی هەیە.. چ لاریەكیان لەوە نییە هەموویان بەسەر موسوڵماندا بهێنن تا بگەنە ئامانجە گڵاوەكەیان.. بەرەی كوفر وجودو دیدو مەنهەج و بەرژەوەندی خۆی لەكاتی هەبوونی ئیسلام و موسوڵماندا نابینێت، هەر لە خەم و موراقەبە دایە، كوفر لە هەر لایەكی ئەم دنیایە بێت لە كۆمەڵێك موسوڵمانی خواوویست دەترسێت كە لەو سەری دنیا (وجود)یان ڕاگەیاندووە! كوفر لەهەر لایەكی ئەم دنیایە بێت كە كۆمەڵگەو دەوڵەتی خۆیان دامەزراندبێت.. چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم كۆمەڵە موسوڵمانە دەبێتە جێ مشتومڕی بەرەی كوفرو مایەی ڕاجوێییان به‌ڵام هەموو لەسەر لادان و ڕادان و ڕیشەكێشكردنی هاوڕاو هاودەنگ و هاوڕەنجن.. ئامانجەكە نەگۆڕە، بەڵام هەریەكەیان دەخوازێگ وا حەملەكە بكات كە كاردانەوەی زیان بەخۆی نەگەێنێت.. ئامانجەكە هەر مەفح كردنەوەی ئیسلام و ڕیشەكێشكردنی موسوڵمانەكانە.. ئەگەر چۆنیەتیەكی ڕووبەڕووبوونەوەكەیان شكستی هێنا (وەكو حەملەی سەربازیی) دەكەونە سەر پیلانی چۆنیەتیەكی تر (سیاسی، دیپلۆماسی، ئابووریی...هتد)...

ئەمەش بەردەوامە.. ململانێ ی كوفرو ئیمان حەقیقەتێكی بەڵگەنەوویستە

ئەو هەواڵ و زانیاریەی لەخوای زاناو داناوە هاتووە ڕاست و ڕەواو هەقە، هۆشدارییە بۆ تاكو كۆی بزاوت و كۆمەڵگەو دەوڵەتی موسوڵمانان كە نەكەن تەسلیم ببن.. گەیاندنی هەوڵە پێیان دەربارەی پلان و پیلان و نەخشەی دژواری كافران، لەهەمان كاتیشدا داوایان لێدەكات خۆگربن، بەئارام بن، بەڵێ پیلانیان بەردەوامە، بەڵام بەسەبرگرتن دەبەنەوەو بەسەبر نەگرتن دەدۆڕێنن، نەك هەر دنیاتان لەدەستدەچێت، ژان و ناسۆرو ئەشكەنجەی قیامەتیشتان بەنسیب دەبێت، سزای خواییش كەس ڕەتی ناكاتەوەو كەس ناتوانێت لەسەر كەسی لابدات.. جا كەوابوو سووربن لەسەر دیدو بزاوت و ڕەوت و هەڵوسێتی خواوویستانەی خۆتان: (وَمَنْ يَرْتَدِدْ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ) البقرة/٢١٧ هەر كەسێكتان لە دینەكەی پاشگەزببێتەوەو ئاوا بمرێت –لەسەر كوفرو بەكافرێتی- ئەوانە بەتەئكید هەموو كارو كردەوە چاكەكانیشیان دەفەوتێت و سوودی لەدنیاو قیامەتدا بۆیان نابێت و لەڕۆژی دواییشدا دەبنە نیشتەجێیانی دۆزەخ.. ئاوا خوای گەورە داوا لە خواوویستان و داعیان و هەڵگرانی ئالاَی ئیسلام و هەموو موسوڵمانان دەكات كە خۆیان لەبەر گورزی دوژمنانیاندا بگرن و هەرچەند تین و فشاری كافر كردنەوەو سزاو ئەشكەنجەیان لەسەربێت، هەردەبێت خۆ ڕاگرن و نەبەزن.. لە دینەكەیان پاشگەز نەبنەوە، چونكە پاشگەزبوونەوە شاراوەمەڵۆو خەرمانی كارو كردەوەكانیان دەسووتێنێت و ڕسوا دەكەون.. ئەو دڵەی شیرینی ئیمان و لەزەتی ئیسلامەتی چیژتبێت و ڕێگاكەی زانیبێت. مومكین نییە بەڕاستی پاشگەزببێتەوە.. مومكین نییە بەهیچ كلۆجیك و لەژێر هیچ جۆرە تین و فشارێكدا (ئیمان) وەلكات و بەڕاستی ئیسلام بۆ هەتا هەتایی واز لێ بهێنێت.. ئەستەمە.. مەگەر لەناخی دڵ و دەروونیدا، لەهزرو هۆشدا كرمێ بووبێت، ڕاڕایی و دوو دڵی بووبنە خۆزگەو باوەڕەكەیان گەندەڵ كردبێت، ئەم هۆشداریی و حەزەردانەی خوای گەورە – كە تا رۆژی قیامەت بەردەوامە، بۆ ئەمانەو بۆ هەموو كەسێكە كەناڕەحەتی و كوێرەوەریی و چەوساندنەوە شلی دەكەن و دواتر دەكەوێت.. ئەمە زیان لە خۆی دەدات و بەس.. موسوڵمانی خواوویست چۆن لەبەر ئازاریی جەستەو ناڕەحەتی و ناسۆری دنیایی ئیمان لە دڵی دەردەهێنێت و دینەكەی وەل دەكات؟! چۆن لە ئیسلامەكەی هەڵدەگەڕێتەوەو دوای ناسینی حەق چێژت ن و هەست كردن بە حەقیقەتێتی عەقیدەكەی و بەڵگەنەوویستی ڕاست و ڕەوایەتی ڕازی دەبێت بگەڕێتەوە سەرباتڵ؟! سەر دیدی لێڵ و تێڕوانینی چەوت و ڕەفتاری لاسەنگ و یاساو ڕێسای كوفرو دەستورو سیستمی جاهیلی؟!

هەر دەبێت خۆگریی و ئارامگریی و پشوو درێژیی و هیوا نەبڕان سیفەتی نەگۆڕو جێگیرو دابینی موسوڵمانان بێت، تا خوای گەورە لایەك بەلایەكدا دەخات و هاوكێشەكە دەگۆڕێت، بەدڵنیاییشەوە دەیگۆڕێت، ئەستەمە خوای گەورە ئیماندارانی خۆگری خواوویست وەلكات.. مەحاڵە لێیان گەڕێت.. ئەوان باوەڕیان بەو هێناوە، لەپێناوی ئەودا دەچەوسێنرێنەوەو لەبەرخاتری ڕەزامەندنی ئەوە كە تەنازول ناكەن و سەبر لەسەر ئەو هەموو مەحرووم بوون و چەوسانەوەیە دەگرن.. بەتەئكید خوای تواناو داناو میهرەبان، خوای بەهێزو سەرپەرشتیار (ولی) ئیمانداران وەلیاندایە.. ڕێیان پێ دەبڕێت و دەیانكاتە ئەداتی قەدەری خۆی، دینەكەیان پێ بڵاودەكاتەوەو پێیان دەچەسپێنێت، سەرەنجامیش یا سەركەوتنیان پێ عەتا دەكات، یان شەهیدیی و پلەی جوامێریی قیامەت.. ئا ئەوە ڕێگاكەیەو ئەوەش ئەنجامەكەیەتی.. هێزی عەقیدە نالەقێت، وویستی عەقائیدیی شك نابێت، راگەیاندنی عەقیدە منجەمنج و لێوە لەرزەی تێدانییە، هێزی عەقیدە ئەوە نییە باكی بە هەڕەشەو ترساندن و تۆقاندن هەبێت.. سەیدنا شوعەیب سەلامی خوای لێ بێت لەو پنتەدا ڕاوەستا كە ئیتر نەدەكرا یەك هەنگاو لێ ی بێتەوە دواوە.. نەدەكرا بەهیچ شێوەیەك لەژێر تین و فشاری هەڕەشەیاندا پێكەوە سوڵحان قبوڵ كات و تێكەڵ بە جاهیلییەتی قەومەكەی ببێتەوە: (قَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا مِنْ قَوْمِهِ لَنُخْرِجَنَّكَ يَاشُعَيْبُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَكَ مِنْ قَرْيَتِنَا أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا قَالَ أَوَلَوْ كُنَّا كَارِهِينَ. قَدِ افْتَرَيْنَا عَلَى اللَّهِ كَذِبًا إِنْ عُدْنَا فِي مِلَّتِكُمْ بَعْدَ إِذْ نَجَّانَا اللَّهُ مِنْهَا وَمَا يَكُونُ لَنَا أَنْ نَعُودَ فِيهَا إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّنَا وَسِعَ رَبُّنَا كُلَّ شَيْءٍ عِلْمًا عَلَى اللَّهِ تَوَكَّلْنَا رَبَّنَا افْتَحْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ قَوْمِنَا بِالْحَقِّ وَأَنْتَ خَيْرُ الْفَاتِحِينَ) الاعراف/ ٨٨-٨٩ موستەكبیرەكانی قەومەكەی(دەسەڵاتدارە ملهوڕە سەركەشەكان) پێیان ووت: شوعەیب، خۆت و هەموو شوێنكەوتووەكانت شار بەدەر دەكەین و ناهێڵین لەناو خاك و خەڵكماندا بژین، یان بگەڕینەوە ناو خەڵك و دابونەریتی خۆمان (ملة‌: پەیام و خەڵكەكەیەتی)، فەرمووی (جا ئێمە چۆن ڕازی دەبین؟ گەڕانەوەمان بۆ جاهیلییەت بەڵگەی خراپیمانە، نیشانەی ئەوەیە كە ئێمە نە لەگەڵ خودا ڕاستمان كردو نە لەگەڵ شوێنكەووتوان و نە لەگەڵ ئێوەشدا.. (هەڵبەتە ئێمە بەناوی خواوە بانگهێشتی خەڵكمان بۆ بەرژەوەندی خۆمان كردووەو دین و دینداریمان ئیستیغلال كردووە! ) چۆن دێینەوە سەر دیدو تێڕوانین و دابونەریت و بزاوت و هەڵوێستی میللەتی ئێوە كە خوای گەورە لوتفی كردو ئێمەی لێ قوتاركرد؟! ئەمە كاری كردن نییەو ناشێت ئێمە دین و ئوممەت و بزاوتی خواوویستیمان وەلكەین و بێینەوە ناو ئێوە! مەگەر خوای گەورە بە جۆرێك لە جۆرەكان فەرمانمان پێبدات لەگەڵتاندا هەڵكەین و بژین (دەنا مەحاڵە).. خوای پەروەردگار بەهەموو شتێك دەبات و دەیانزانێت: ئێمەش پشتمان بەخوای گەورە بەستووە.. سا خوایە گیان بەزانایی و دانایی خۆت داوەریمان بكەو بڕیاری یەكلاكەرەوەمان بۆ دەركە تا لەسەر حەق جێگیرمان بكەو سەركەوتنمان پێ ببەخشە چونكە تۆ خۆت سەركەوتن دەبەخشیت و چاكترین پاڵپشتیت..

ئەمە ئەو دیدو بزاوت و هەڵوێستەیە كە یەك هەنگاوی بوار تێدانیە.. گەڕانەوە سەر جاهیلییەت جگە لەوەی تەنازول و دۆڕان و سووكایەتیە، خیانەتە لە دیـنی خواو لە موسوڵمانان، بۆیە خوای گەورە بەهیچ شێوەیەك ڕازی نابێت موسوڵمان دینەكەی وەلكات بۆئەوەی بژی.. ئیمانەكەی تووڕ هەڵدات بۆئەوەی تین و فشاری لەسەر لادەن! لەژێر هیچ جۆرە سزاو ئەشكەنجەو ئازارێكدا بۆی نییە باوەڕی بەعەقیدەو مەنهەجەكەی شل ببێت، چ جای ئەوەی وازی لێ بهێنێت..

ئەو كەسەی دەگەڕیتەوە ناو میللەتی جاهیلییەت و ژێر دەسەڵاتی تاغووت كە خەڵكی تێیدا لەژێر سایەی حاكمێتی خوادا نابن و هەندێكیان دەبنە خوای ئەوانی ترو خەڵكیش حاكمێتی خوایان (لە سیفەتەكانی یاسادانان و حوكمڕانی و داوەرییدا) داوەتە دەست ئەو خوا قەستینە چەواشەكارانە.. ئەو كەسەی دەگەرێتەوە ناو ئەم دیدو بزاوت و كۆمەڵگەو سیستمە- دوای ئەوەی خوای گەورە قوتاریكرد، دوای ئەوەی هیدایەتی داو بەرچاوی ڕۆشن كردەوەو حەقی پێناساندو لەعەبدێتی و مرۆڤپەرستی ڕزگاریكرد – ئەوە شاهیدییەكی درۆ دژی خوای گەورەو دینەكەی دەدات، شاهیدییەكی دژوارو زۆر دژواریش كە گوایە لە میللەتی ئیسلامدا لە پەیام و خەڵكی موسوڵماندا هیچ خێرو ئاسودەیی و بەرژەوەندییەكی نەدی بۆیە هاتەوە ناو میللەتی جاهیلییەت و ڕازیبۆوە تاغووت حاكمێتی لەدەستدابێت نەك خوای كردگارو پەروەردگارو خاوەن.. یان لانی كەم ئەمە شاهیدیدانێكە كە كۆمەڵگەی جاهیلی و دەسەڵاتدارێتی تاغووت مافی خۆیانە لەشیرك و كوفرو جاهیلییەتی خۆیاندابن، چونكە ئەمانیش شەرعین! هەبوونیان نكووڵی لیناكرێت و وەكو ئیمان و ئیسلام مافیان هەیە بژین و ببزوێن و حاكمێتی بگرنە دەست.. ئەوە زۆر خەتەرە!

ئەم كەسەی ئاوا تەنازول لە ئیمان و دین و حاكمێتی خوای گەورە دەكات و دەچیتەوە سەر شیرك و كوفرو جاهیلییەت و ئەو شاهیدییە درۆیە دەدات، ئەمە دوای ئەوەیەتی كە باوەڕی هێناوە بە كردگارێتی و خوایەتی و حاكمێتی خوای گەورە، بەڕاست و ڕەوایی بانگەوازیی خوایی.. بە لا الە الا اللە، بەڵام وا هاتۆتەوە شاهیدی دەدات كە تاغووتیس بۆی هەیەو مافی خۆیەتی حاكمێتی لەدەستدابێت ( و بەكەیفی خۆی یاسا داریژێت و بەپێ ی دیدی خۆی حوكم دەركات و بەپێ ی بەرژەوەندی خۆی داوەریی بكات).. ئەمە شاهیدیدانێكی زۆر دژوارو ناقۆڵاو نابەجێیە.. لەشاهیدی ئەو كەسە خەتەرترە كە (مەنهەج)ی خوایی نەدیووەو مەنهەج و میللەتی جاهیلییەتی پێ پەسەندبووە.. ئەمەیان پێشتر لە ئیسلامی ناسیوەو نەئاڵاكەیی دیووە، بەڵا ئەوەیان دوای موسوڵمانبوون و ڕازیبوونی بەمەنهەجی خوای گەورەو ئاڵای تەوحیدو بەرەی خواوویستی گەڕاوەتەوەو ئیعتیرافی بە مەنهەج و ئاڵاو بەرەو دەسەڵاتدارێتی تاغووت كردووە.. هیچ شاهیدیدانێكیش لەوە دژوارتر نیە كە ئیعتیراف بەتاغووت بكرێت، هیچ ناووسیفەت و ڕەفتارێكیش لەوە دژوارتر نییە كە حێ‌كمێتی خوای گەورە لەژیانی مرۆڤایەتیدا زەوت بكرێت..

ئەو باجەی كەسێك دوای موسوڵمانبوونی، دوای ئازادبوونی لە كۆمەڵگەی جاهیلییەت و حوكمی تاغووت دەیدات، ئەو باجەی كەسێك بە قبوڵكردنی دین و ڕێبازی خواوویستی دەیدات – لە حاكمێتی تێدا مافی خوایەو بەس – زۆر زۆر كەمترو سووكترە لەو باجە قورسەی لەعەبدێیتیدا بۆ گاغووت دەدرێت.. باجی ژێر سایەی تاغووت و ئەرك و تەكلیفی هەرچەند سووك و ئاسان دیاربێت، هەرچەند لە زاهیرییدا ئەمان و ئاشتی و ئاسوودەییە، پارەو سامان و پلەو پایەو حەوانەوەیە، هێنانەدیی بەرژەوەندییە، بەڵام لە واقیعییدا باجێكی گران و ئەركێكی دژوارە كە هێدی هێدی دەكەوێتە سەر ئەو كەسانە بەعەبدێتی بۆ تاغووت ڕازی بوون. باج و ئەركێكە لە مرۆڤایەتی مرۆڤ دەدرێت. تا ووردە ووردە هیچ سیفەتێكی مرۆڤایەتی پێ نامێنێت! چونكە مرۆڤبوون لە عەبدێتی و مرۆڤدانیە.. چ عەبدێتیەك لەوە سەخترە كە كەسێك وویست و ئازادی و ڕێزی خۆی لای مرۆڤێكی تر ڕەهن كات! تەسلیمی ببێت! چی و چۆنی لێدەكات بیكات!! خۆی ملكەچی ئیرادەو بڕیاری كەسیك بكات كەوەكو خۆی مرۆڤە! هیچ سیفەتێكی لەمرۆڤ زیاتری نییە چ دژوارییەك لەوە سەختترە كەسێك دڵی خۆی بەو هەموو حەزو وویست و بوغزاندن و سیفەتانەی تر كەتێیدا هەیە بخاتە بەردەستی خاوەن دڵێكی تر كە تەحەكوم لە ئینفعالات و هەست و ئینتیمای ئەودا بكات! چی لەوە سووكایەتیە كەسیك هەموو (وجود)ی خۆی بخاتە بەردەست ڕازیبوون و تووڕەبوونی كەسیكی تر؟ چ سوكایەتییەك لەوە قورسترە كەسێك چارەنووسی دنیاو قیامەتی خۆی بخاتە بەر حەزو هەواو هەوەس و ئارەزووی كەسیكی تر؟ چی لەوە زەلیلترە كەسێك جڵەو یان هەوسارو لغاوی بكرێتە دەمو  سەرو بدرێتە دەست كەسێكی تری وەكو خۆی ڕایكێشێت بۆ ئەو شوێنەی جڵەو بەدەست دەخوازێت؟.

ئەم عەبدێتی كردنە بەوەندەوە ناوەستێت، هەر هەموو سیفەتێكی مرۆڤایەتی دەفەوتێنێت، دوای ئەو زەلیلبوون و سەلماندنی نەبوونێتیە لەبەر پێ ی تاغووتدا.. تاغووت هەر لێیان ناگەڕێت، دێتە سەر ماڵ و منداڵیان، تاغووت منداڵەكانیشیان لێ دەستێنێت و لەسەر (مەنهەج)ی خۆی گۆشیان دەكات! تاغووت سامانیشیان زەوت دەكات و ئینجا لەبەرامبەر هەر چەمانەوەو سوجدەیەكیاندا (معاش)ێكیان دەداتێ!! ئینجا كە هەر هەموویانی بۆ دەستەمۆ دەبێت و لەمۆڵگایەكیان دەپەستێوێت ڕەفتارو ڕەوشت و دیدو نەریتی تایبەتیان بەسەردا دەدات و دەبێت خۆی لەسەر ڕاهێنن!! جا بڕوانە ئەو زەلیلبوونە.. ئەو بزربوونە.. ئەو له‌دەستدانە.. سەرباری ئەم هەمووە تاغووت بە كوشتیشیان دەدات، بۆ ناوی خۆی، بۆ دروشمی خۆی، بۆ جاهیلییەتی خۆی كۆمەڵكوژیان دەكات و تەخت و تاراجی لەسەر كاسە سەریان بەرزتر دەكاتەوە!!

لەم عبودییەتەدا كە بێئیمانانی تێدا بۆتە عەبدی تاغووت و تاغووت بە (حاكمێتی) بۆتە خوای هەموویان، كەس خاوەنی ڕۆح و ڕێزو ماڵ و سامان و ئابڕووی خۆی نامێنێت.. باوك بۆی نابێت ڕێ ی داوێنپیسی لەكچی بگرێت، چ بەوەی گاغووت و دەستوپێوەندەكانی هەتكی بكەن، وەكو هەموو ئەو حاڵەتی هەتكردنانەی دەسەڵاتدارانی كوفر لەمێژوودا كردوویانە، یان بەخۆشكردنی زەمینەی داوێنپیسی و هەتككردن بەپەروەردەكردنیان لەسەر بەرەلاَیی و (ئازادی ئافرەتان) كە ئافرەتی داماوی تێدادەبێتە كاڵای تێركردنی جنس و خاوەنی هیچ ڕێزێكی نامێنێت.. ئاوا مەلهاو تیاترۆ  بەڕەسمی دەكرێتەوە بۆیان یان لەژێر دروشمی هونەردا دەكڕرێن و دەفرۆشرێن!

ئەو كەسەی كەپێ ی وایە لەژێر سایەی حوكمی تـاغووتاندا ماف و ڕێزو ناموس و سامان و ژیانی خۆی و ئەولادی قوتاردەكات لە جاهیلییەت و حاكمێتی تاغووت لەخەیاڵپڵاودا دەژی.. خۆی هەڵدەخەڵەتێنێت، یان ئاستی هەستی كەمبۆتەوەو هەست بە واقیعەكە ناكات.. یان چاو بەرەو ژێربووەو هەستی لەخۆی بڕیووە! پەرستنی تاغووتان و عەبدێتیكردن بۆیان زۆر قورسە.. باجی زۆر گرانە، هەموو باجەكەش لەژیان و ناموس و ماڵ و سامان و ماف و ڕێزی مرۆڤەكان دەدرێت!

ئیسلام كاتێك داوا دەكات حاكمێتی لەدەسەڵاتدارانی گاغووت بسەندرێتەوە كە زەوتیان كردووە، تا بۆ خوای تاك و میهرەبان بگێڕێتەوە، داوای ئازادی و ڕزگاریی و سەربەرزیی مرۆڤەكان دەكات، داوای قوتاركردنی مرۆڤایەتیەكەیان دەكاتەوە، داوای قوتاركردنیان دەكات لەعەبدایەتی عەبد.. هەروەكو كە داوای ڕزگاركردنی گیان و ماڵیان دەكات لەدەست گاغووت وملهوڕان و سەربازەكانیان.. بەڵێ جیهاد لەژێر ئاڵای تەوحیداو بۆ گێڕانەوەی حاكمێتی خوای گەورە قورسە و قوربانی زۆری دەوێت، بەڵام بەتەئكید ڕزگاركردنیان پێوەیە لە حەزو ئارەزوو هەواو هەوەسی تاغووتان..


كۆمه‌ڵكاری