یه‌كه‌م: عه‌قیده
ئه‌و كه‌سه‌ی شیاوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی پێغه‌مبه‌ران هه‌ڵگرێت و له ڕه‌وتی ئێمه‌دا ئیش بكات پێویستی به په‌روه‌رده‌بوون له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا هه‌یه كه ئێمه ـ سوپاس بۆ خوا ـ به‌رنامه‌ی خوێندن وپێگه‌یاندنیمان قۆناغ به قۆناغ داناوه:
یه‌كه‌م: عه‌قیــده:
باسه‌كانی باوه‌ڕ له ئیسلامدا له گرنگـترین باسی عه‌قیده‌ن، بگره ئه‌وانه بنه‌ماو بناغه‌ی هه‌ر هه‌موو باس و بابه‌ته‌كانی تری دیانه‌تی ئیسلامن. هه‌موو بڕیار‌و ئه‌حكامه‌كانی شه‌رع له دنیا‌و قیامه‌تدا له‌سه‌ر دیدو هه‌ڵوێستی خه‌ڵكه‌كه‌یه له عه‌قیده‌كه.. به هۆی باوه‌ڕو هه‌ڵوێست له عه‌قیده‌كه‌وه‌یه خه‌ڵكی بوون به دوو پۆل: موسوڵمان و كافر.. هه‌ر پۆلێكیش ئه‌حكامی عه‌قائدیی و شه‌رعی تایبه‌تی له‌سه‌ره..
له رۆژی دواییدا ئه‌وانه‌ی ئه‌م عه‌قیده‌یان وه‌رنه‌گرتووه سزا ده‌درێن و ئه‌وانه‌ی راست و دروست وه‌ریان گرتووه پاداشت وه‌رده‌گرنه‌وه.. له دنیاشدا به پێی باوه‌ڕهێنان و نه‌هێنان و دوور‌و نزیكییان له كوفر‌و ئیمانه‌وه حوكم ده‌درێن. ئیمامی ئیبنوته‌یمییه ده‌فه‌رموێ: (له ووتندا هیچ قسه‌یه‌ك نییه به‌خته‌وه‌ریی یان كوێره‌وه‌ریی، مه‌دح و زه‌مكردن، پاداشت و سزای پێوه به‌سترابێته‌وه وه‌ك ناوی كوفر‌و ئیمان، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌م رێسا سه‌ره‌كیه ده‌وترێت: (مسائل الا‌سما‌ء والا‌حكام).
ئێمه به لامانه‌وه وایه كه ئه‌و عه‌قیده‌ی ده‌بێ پێوه‌ی بچینه‌وه خزمه‌ت خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سووننه‌ت و جه‌ماعه‌ته، ئه‌هلی سووننه‌ت و جه‌ماعه‌ت پێگه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی یاوه‌ران و تابعین و تابیعی تابیعینه، واته ئه‌و سێ نه‌وه‌یه‌ی كه له دوای پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا صلی الله علیه وسلم هاتن، ئه‌وانه‌ی ئه‌م دینه‌یان بۆ ئێمه تۆمار كرد ودوا خاڵی ووردو درشتییان بۆ تۆمار كردین.. عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سووننه‌ت و جه‌ماعه‌ت یه‌عنی دیدو رێی ئه‌و هه‌زارو قسوور زانایه‌ی ئیمامی بوخاری ره‌حمه‌تی نۆسه‌د هه‌زار فه‌رمووده‌ی لێوه وه‌رگرتوون. كه ئیمامێكی به‌ڕێزی وه‌كو ئیبنوبه‌تته‌ی عوتبه‌ری له كتێبی (الإبانه)كه‌ی خۆیدا ناوی هه‌زارانی لێ نوسیونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئیمامی ئیبنوته‌یمییه له كتێبی (الإیمان الكبـیر) و (به‌رگی حه‌وته‌می مجموع الفتاوی)كه‌ی خۆیدا وا له هه‌ر شاره‌و چه‌ند نموونه‌یه‌كت بۆ ناو دێنم:
ـ له مه‌ككه: عوبه‌یدی كوڕی عومه‌یری له‌یسی و عه‌تائی كوڕی ره‌باح و موجاهیدی كوڕی جوبه‌یرو ئیبنوئه‌بی موله‌یكه‌و عه‌مری كوڕی دینار‌و عوبه‌یدوالله‌ی كوڕی عومه‌رو ئیبنوجوره‌یج و نافیعی كوڕی جه‌میل و داوودی عه‌تتارو عبدالله‌ی كوڕی ره‌جا‌و..
ـ له مه‌دینه: ئیمامی زوهری و ره‌بیعه‌ی ره‌ئی و ئه‌بوحازمی ئه‌عره‌ج و هیشامی كوڕی عوروه‌و سوله‌یمانی كوڕی بیلال و محمدی كوڕی ئه‌بی زینب و سه‌عدی كوڕی ئیبراهیمی كوڕی عبدالرحمان و یه‌حیای كوڕی سه‌عیدی ئه‌نساری و عوبه‌یدوالله‌ی كوڕی عومه‌ری عومه‌ریی و فله‌ییحی كوڕی سوله‌یمان..
ـ له میسر‌و شام: مه‌كحوول و ئه‌وزاعی و سه‌عیدی كوڕی عبدالعه‌زیزو وه‌لیدی كوڕی موسلیم و یه‌زیدی كوڕی شوره‌یح و له‌یسی كوڕی سه‌عدو حه‌یاتی كوڕی شوره‌یح و عبدالله‌ی كوڕی وه‌هه‌ب و سه‌عیدی كوڕی ئه‌بوئه‌ییوب و یونسی كوڕی یه‌زیدی ئه‌یلی..
ـ له یه‌مه‌ن: تاووسی یه‌مانی و وه‌هه‌بی كوڕی مونه‌به‌ه و مه‌عمه‌ری كوڕی راشیدو عبدالرزاقی كوڕی هوممام..
ـ له كووفه: عه‌لقه‌مه‌ی نه‌خه‌عی و ئه‌سوه‌دی كوڕی زه‌یدو ئه‌بووائیل و سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یرو ره‌بیعی كوڕی خوسه‌یم و عامیری شه‌عبی و ئیبراهیمی نه‌خه‌عی و مه‌نسووری كوڕی موعته‌میرو سوله‌یمانی كوڕی مه‌هران و سوفیانی سه‌وری و سوفیانی كوڕی عویه‌ینه‌و فوزه‌یلی كوڕی عیاز..
ـ له به‌سره: حه‌سه‌نی به‌سری و محمدی كوڕی سیرین و قه‌تاده‌ی كوڕی ده‌عامه‌و به‌كری كوڕی عبدالله‌ی موزه‌نی و ئه‌ییوبی سه‌ختیانی و یونسی كوڕی عوبه‌یدو شوعبه‌ی كوڕی حه‌ججاج و حه‌ممادی كوڕی سه‌له‌مه‌و حه‌ممادی كوڕی زه‌یدو ئه‌بوعه‌وانه..
ـ له واسیت: هه‌شیمی كوڕی به‌شیرو خالیدی كوڕی عبدالله‌و عه‌لی كوڕی عاسم و یه‌زیدی كوڕی هاروون و سالحی كوڕی عومه‌رو عاسمی كوڕی عه‌لی و ..
ـ له به‌ری رۆژهه‌ڵات: زه‌ححاكی كوڕی موزاحیم و نه‌سری كوڕی عه‌مران و عبدالله‌ی كوڕی موباره‌ك و نه‌زری كوڕی شوممێل و جه‌ریری زوببی و ده‌یانی دیكه..
ـ له‌وانه‌ش كه هه‌ر یه‌كه‌و له شارێكی تر بوو له پایته‌خته ئاوه‌دانه‌كانی ووڵاتی ئیسلام: وه‌ك مه‌یموونی كوڕی مه‌هران و یه‌حیای كوڕی عبدالكه‌ریم و مه‌عقیلی كوڕی عبدالله‌و عه‌بدولكه‌ریمی كوڕی مالیك و موعافی كوڕی عیمران و محمدی كوڕی سه‌له‌مه‌ی حه‌ڕانی و ئه‌بوئیسحاقی فیزاری و عه‌لی كوڕی به‌ككارو یوسفی كوڕی ئه‌سبات و عه‌تائی كوڕی موسلیم و محمدی كوڕی كه‌سیرو هه‌یسه‌می كوڕی جه‌میل و موخله‌دی كوڕی حوسه‌ین و ده‌یانی دیكه..
هه‌موو ئه‌م به‌ڕێزانه ئه‌و زانایانه‌ن كه ئه‌م ره‌وته به پێشه‌وای دینه‌كه‌یان ده‌زانێت و عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سووننه‌ت و جه‌ماعه‌تیان لێوه وه‌رده‌گرێت..
ئه‌هلی سووننه‌ت و جه‌ماعه‌تیش دیاره كه وه‌كو چه‌قی بازنه‌یه‌كه كه وا له نێوان هه‌شت گرووپی دیكه‌دا: قه‌ده‌ریی و موشه‌ببیهه، موعته‌زیله‌و شیعه، مورجیئه‌و خه‌واریج، ئه‌شعه‌ریی و ماتۆریدی.. ئه‌مانه هه‌مووشیان به موسوڵمان ده‌زانین به‌ڵام كه ووترا ئه‌هلی سووننه‌ت و جه‌ماعه‌ت ئه‌و كرۆكه‌یه كه له ناوه‌ڕاستی بازنه‌كه‌دایه‌و له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی یاوه‌ران و تابعین ده‌ڕوات، به تێگه‌یشتنی ئه‌وانیش دینه‌كه‌ی وه‌رگرتووه. هه‌رچه‌نده كه ده‌وترێت ئه‌هلی سووننه‌ت جه‌ماعه‌ت زۆرینه‌ی ئه‌و گرووپانه ـ جگه له شیعه‌و قه‌ده‌رییه‌و موشه‌ببیهه ـ ده‌گرێته‌وه.. كه ئێمه‌ش نوێژ له دوای ئه‌م سێ گرووپه‌یانه‌وه ناكه‌ین..
ده‌بێت ئێمه‌ی ره‌وته‌وان عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سونه‌ت و جه‌ماعه‌ت زیاتر بخوێنین، هه‌تا زیاتر لێكۆلینه‌وه‌و دیراسه بكه‌ین زیاتر مه‌نهه‌جی ئه‌هلی سونه‌ت و جه‌ماعه‌تمان له ناسینی عه‌قیده‌كه‌دا بۆ روون ده‌بێته‌وه، یه‌عنی باشتر ده‌كه‌وینه سه‌ر رێبازی پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان لێ بێت.. واته ناسینی راست و دروستی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری نازدار صلی الله علیه وسلم و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه له خودا و پێغه‌مبه‌ری خوداوه صلی الله علیه وسلم هاتوون، وه ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی كه یاوه‌رانی به‌رده‌ستی پێغه‌مبه‌ری نازدار صلی الله علیه وسلم بۆ دینداریی نه‌وه‌كانی دواتریان كردوویانه به رێسا‌و گه‌یاندوویانه. به هه‌زاران هه‌زار زانای ئومه‌تی ئیسلام ته‌مه‌نی خۆیان بۆ سه‌رف كردووه تا تۆماریان كردوه، ئه‌و ڕێسایانه‌ن كه به درێژایی مێژوو عه‌قیده‌ی و مه‌نهه‌جی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تیان پاراستووه.
شاره‌زابوون له مه‌نهه‌جی عه‌قائیدی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت له كوردستانی ئێمه‌دا زۆر كه‌مه، ته‌نانه‌ت ناسین و خوێندنی عه‌قیده‌ی ئه‌م زانا پێشه‌وایانه ئه‌وه‌نده ده‌گمه‌نه كه لای كه‌م مامۆستای ئاینی یان داعی چاوكراوه باسی ده‌بیستی.. مه‌لای كورد عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سووننه‌ت وجه‌ماعه‌ت له‌م روانگه‌وه وه‌رناگرن، ته‌نانه‌ت ئه‌و عه‌قیده پاكه‌ی یاوه‌ران له ئیمامی شافیعیشه‌وه وه‌رناگرن!! له كاتێكدا هه‌ر هه‌موویان به حساب شافیعی مه‌زهه‌بن!! چونكه دینه‌كه‌یان له موته‌ئه‌خخیرینی ئه‌شعه‌رییه‌كانه‌وه وه‌رگرتووه! ئاخر بۆیه كه‌سیان سنوری نێوان كوفر‌و ئیمانیان پێ جودا ناكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر پێشیان جودا كرایه‌وه ئاشكرای ناكه‌ن.. خوێندنی مه‌نهه‌جی عه‌قائیدی ئه‌هلی سووننه‌ت و جه‌ماعه‌ت له كوردستاندا له ناو ڕێبه‌رانی ڕه‌وتی فیكری ئیسلامیشدا زۆر كه‌مه، چونكه سه‌رانی فیكری ئیخوانی كه ئێستا یه‌كگرتوویان پێك هێناوه بایه‌خیان به عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سووننه‌ت و جه‌ماعه‌ت نه‌داوه.. ته‌مه‌نیان له فیكری سیاسیی ئیخوانێتیدا سه‌رف كردووه له باسه‌كانی عه‌قیده‌و داخوازیه‌كانیدا كۆڵه‌وارن.. هه‌ندێك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو له بازنه‌كانی ئه‌هلی سووننه‌ت وجه‌ماعه‌ت چوونه‌ته ده‌ره‌وه..
سه‌له‌فیه‌كان بایه‌خی باشتریان به‌م مه‌نهه‌جه هه‌یه، ئه‌وان ئه‌گه‌ر روویان نه‌كردایه‌ته گه‌وجاندنی مه‌دخه‌لێتی ده‌یانتوانی به خوێندن و فێركردن و روون كردنه‌وه‌ی ئه‌م عه‌قیده‌یه خزمه‌تێكی باشیان بكردایه‌و به‌ریان به شیعه‌گه‌رێتی و ئێرانیزم بگرتایه.. به‌ڵام به‌داخه‌وه به كوێریی كه‌وتنه ناو كونه مشكی موخابه‌راته‌وه.