دیدڕوونی (1)
رێڕه‌وێك بۆ باسه‌كه
ئه‌گه‌ر پابه‌ندبوون به قورئان و سووننه‌ته‌وه هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م دینه بێت له‌سه‌ر بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی و نه‌هێڵێت سه‌ركه‌ش و ملهوڕو نه‌زانان ده‌ستێوه‌ردانی تێدا بكه‌ن، له‌وانه‌ی كه خۆیان وه‌كو شوێنكه‌وتووی دینه‌كه ده‌ناسێنن، ئه‌وه گومانی تێدا نییه كه جیهادیش هـێزی ده‌ستدرێژیی دوژمنانی ده‌ره‌كی و یاخیبووان و لاده‌رانی ناوه‌كی له به‌ها پیرۆزكانی دینه‌كه و موسوڵمانان دوور ده‌خاته‌وه. ئایه‌ته‌كه‌ی سوره‌تی (الحدید) ئه‌و دوو هـێزه شهڕانییهی پێكه‌وه باس فه‌رمووه كه ده‌فه‌رموێ :(لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ وَأَنزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِـيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ وَأَنزَلْنَا الْحَدِيدَ فِيهِ بَأْسٌ شَدِيدٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَلِيَعْلَمَ اللَّهُ مَن يَنصُرُهُ وَرُسُلَهُ بِالْغَيْبِ إِنَّ اللَّهَ قَوِيٌّ عَزِيزٌ) الحدید/25 واته: به ته‌ئكید ئێمه كه پێغه‌مبه‌رانی خۆمانمان به به‌ڵگه‌ی روون و ئاشكراوه ناردووه‌و په‌یام و تهرازووشمان له‌گه‌ڵدا ناردوونه‌ته خواره‌وه، هه‌روه‌ها ئاسنیشمان ناردۆته خواره‌وه، كه مایه‌ی هـێزو توانا‌و به‌رگرییه و سوودی خه‌ڵكی زۆر تێدایه، بۆ ئه‌وه بووه تا خه‌ڵكی دادپه‌روانه كاروباری خۆیان به‌رن به‌ڕێوه (به‌دیاری كردنی ماف و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵات) تا ئه‌م ئه‌ركه‌ش ببێته مایه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی تا خوای گه‌وره بزانێت كێ خۆی و پێغه‌مبه‌رانی سه‌ر ده‌خات (به‌رگری له‌په‌یامه‌كه‌ی ده‌كات) خۆ خوای گه‌روه به‌هێزه، ده‌توانێت به‌رگری له دینه‌كه‌و له پێغه‌مبه‌رانی بكات، بهدهسهڵاتیشهو ده‌توانێت خواستی خۆی بهێنێته دیی، به‌ڵام ئه‌مه بۆ ههنجهتبڕینی خه‌ڵكه‌كه‌یه.
ئیبنوته‌یمیه رحمه‌الله ده‌فه‌رموێ: (دین به‌و سێیه نه‌بێت پیاده ناكرێت: به قورئان و ته‌رازوو ئاسن.. قورئانه‌كه رێنمایی ده‌كات وئاسنهكهش به‌رگریی ده‌كات و دهبپارێزێت) .[1]
منیش لـێره‌دا به پشتیوانی خوای گه‌وره هه‌ندێك مه‌شـخه‌ڵی دیدو هه‌ڵوێست ده‌هێنمه‌وه كهپاڵنهرو ئامانج و گرنگی جیهاد نیشان ده‌ده‌ن له پیاده‌كردنی ئه‌م دینه‌دا، هه‌ندێكیان _به تایبه‌تی پێنجه‌كه‌ی سه‌ره‌تایان_ له‌راستییدا به‌شێكن له دیدی عه‌قائیدی موسوڵمانان و په‌یوه‌ندییان به قه‌زاوقه‌ده‌ره‌وه هه‌یه. كه ئه‌ركی هه‌موو موسوڵمانێكه بیانزانێت و لێیان حاڵی ببێت و خواوویستانهش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات. تا له جه‌وهه‌ری ململانـێی نێوان كافرو موسوڵمان تێبگات و له‌مه‌به‌ستی جیهاده‌كه‌ش جوان تێبگات. ده‌شێت ئه‌م مهشـخهڵانه ناو بنێین (عه‌قیده‌ی جیهادیانه)ی موسوڵمانان وه‌كو كه له سوپا‌و هـێزی سه‌ربازیی هه‌موو ووڵاتێكدا روكنێكی وا له ئاڕاسته‌كردنی سه‌ربازانیاندا هه‌یه.
هه‌موو سوپا‌و هه‌موو هێزێكی سه‌ربازیی -با كافریش بن - روكنێكی ئاڕاسته‌ی واتاییان هه‌یه، پـێی ده‌ڵێن عه‌قیده‌ی جه‌نگ (العقیدة القتالیة) كه ده‌یكه‌نه زه‌مینه‌ی قه‌ناعه‌ت و روانگه‌ی دیدی خۆیان بۆ جه‌نگ به‌رپاكردن دژی به‌رامبه‌ره‌كانیان. ئه‌مه‌یه كه لای هه‌موو سوپا‌و هێزێكی سه‌ربازیی بۆته روكنێكی ئاڕاسته‌و په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌ی سه‌ربازان و ده‌زگای تایبه‌تی خۆی له‌ناو سوپادا هه‌یه كه به‌ناوی ئاڕاسته‌ی واتایی (التوجیه المعنوی) ده‌ناسرێت یان به ناوی تری هاو واتا.. مه‌به‌ستیش لـێی چه‌سپاندنی ئه‌و قه‌ناعه‌ت و دیده جهنگاوهرینهیه له مێشك و دڵ و هه‌ستی جهنگاوهرانیاندا بیچه‌سپێنن. ته‌نانه‌ت سوپای مولحیـدو بێ‌دین و ده‌زگای سه‌ربازیی عهلهمانیهكان _له وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان وخهیاڵپڵاویی مهغرورانهی خۆیانه‌وه_ شێواز‌و چۆنیه‌تی ئه‌و ئاڕاسته‌و گۆشكردنه وه‌كو بهڵگهنهوویستی حه‌ق داده‌ڕێژن! كه سه‌رجه‌میشی هه‌واوهه‌وه‌س و ئاڕاسته شهڕخوازییهكهی شه‌یتانه، وه‌كو كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (أَلَمْ تَرَ أَنَّا أَرْسَلْنَا الشَّيَاطِينَ عَلَى الْكَافِرِينَ تَؤُزُّهُمْ أَزًّا) مریم/83 واته: مه‌گه‌ر نا‌بینیت جۆن شه‌یتانه‌كانمان ناردۆته سه‌ر كافره‌كان كه گرتویاننهته خۆ‌و دهیانخرۆشێن و مهغروریان ده‌كه‌ن، تا به ئاڕاسته‌ی ئه‌وان ببـزوێن؟! ئه‌مه‌یه كه ده‌بینیت هـێزه كافره شه‌ڕانییه‌كان هه‌موو دیدو رێ و هه‌ڵوێستێكیان كردۆته عه‌قیده‌ی جه‌نگ، تا ببێته هانده‌ری به‌رگریی له خۆ‌و هـێرش و كوشتاری بهرامبهرانیان. وه‌كو ئه‌وه‌ی گوایه ره‌گه‌زی ئه‌وان له ره‌گه‌زی میلله‌تانی تر باڵاتره. یان جه‌نگیان ره‌وایه، چونكه ده‌یانه‌وێت بیروباوه‌ڕو دیدو رێسای شارستانێتیه پێشكهوتووهكهیان بڵاو بكه‌نه‌وه. یان ده‌خوازن به‌رگریی له ووڵات و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن ... وه هه‌روه‌ها ئاڕاسته‌ی تری هاوشێوه. تا ببنه پاڵنه‌ری چوونی خه‌ڵكی بۆ سوپایان و به‌رگریی و خۆراگرییان له كاته‌كانی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یاندا!!.
هه‌موو ئه‌م دیدو رێ و هه‌ڵوێست و رێسایانه‌ی ئاڕاستانه، بۆ پێكانی مه‌به‌ستێكه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه سه‌ربازه شهڕكهرهكه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی لا دروست ببێت كه له‌سه‌ر حه‌قه‌و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ناهه‌قه. عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوالێی رازی بێت له رۆژی حوده‌یبیه‌دا عه‌رزی پێغه‌مبه‌ری خوای صلی الله علیه وسلم ده‌كرد: (مه‌گه‌ر ئێمه له‌سه‌ر حه‌ق نین و دوژمنه‌كانمان ناهه‌ق؟ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌یفه‌رموو: (بـلی) [2] واته: به‌دیی، وایه .. هه‌روه‌ها بڕوانه قسه‌ی سه‌رانی كوفریش، كه‌خوای گه‌وره له‌باسی فیرعه‌ون ودهستدپێوهندهكانییدا ده‌فه‌رموێ: (قَالُوا إِنْ هَذَانِ لَسَاحِرَانِ يُرِيدَانِ أَنْ يُخْرِجَاكُمْ مِنْ أَرْضِكُمْ بِسـِحْرِهِمَا وَيَذْهَبَا بِطَرِيقَتِكُمُ الْمُثْلَى) طه/63 واته: ووتیان: ئه‌وانه هه‌ردووكیان (سه‌یدنا موسا‌و سه‌یدنا هاروون علیهم السلام) سیحربازو جادووگه‌رن و ده‌خوازن ئێوه له ووڵاتی خۆتان وه‌ده‌رنێن و ته‌خت وتاراجی شارستانێتیه نموونهییهكهتان تێكوپێكده‌ن!.
ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی موسوڵمانان له‌م جیهاده‌دا باوه‌ڕمان پێیه‌تی ده‌شێت به‌م شێوه‌یه كورت وپوخت بكرێته‌وه: خوای گه‌وره هه‌موو مه‌خلوقاتی دروست كردووه‌و فهرمانیپێداون كه بیپه‌رستن، فه‌رمانه‌كانی له‌سه‌ر زمانی نێرراوه‌كانی روون كردۆته‌وه، خه‌ڵكیش هه‌یانه باوه‌ڕی پێهێناون و هه‌شیانه بێیاوهڕانه دژیان وه‌ستاونه‌ته‌وه. ئاوا به قه‌زاوقه‌ده‌ری خۆی خه‌ڵكه‌كه بوون به دوو به‌ره‌ی لێكچوداوه: موسوڵمان و كافر. پاشان خوای گه‌وره لایه‌نێكیان به‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی زاڵ ده‌كات به‌سه‌ر لایه‌نه‌كه‌ی تریاندا بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕو هه‌ڵوێستی خواناسیی یان خوانه‌ناسییان، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (وَجَعَلْنَا بَعْضَكُمْ لِبَعْضٍ فِتْنَةً أَتَصْبِرُونَ) الفرقان/20 ههندێكتانمان بۆ هه‌ندێكی تر كردۆته مایه‌ی تاقێكردنهوه، داخۆ ئارامگر ده‌بن؟ خوای گه‌وره به فه‌رمانی قهدهریانهی خۆی كافره‌كان ده‌سه‌ڵاتدارو زاڵ ده‌كات به‌سه‌ر موسوڵماناندا تا هه‌وڵی ریشه‌كێش كردن وپاشگهزكردنهوهیان له دینه‌كه بده‌ن، یان موسوڵمانان به فه‌رمانی شه‌رعییانه‌ی خۆی ده‌سه‌ڵاتدارو زاڵ ده‌كات به‌سه‌ر كافراندا، تا به‌ره‌و بانگه‌وازی خواییان بهێنن. ئه‌وی ملـی نه‌نا جه‌نگی دژ به‌رپا ده‌كرێت تا ته‌سلیم به ئه‌حكامی دینه‌كه ده‌بێت، كه: باڵاده‌ست بووه‌و سه‌روه‌ریی یاسا بۆ شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی دابینكراوه. تا هه‌موو دیدو رێیه‌ك ده‌بێته مه‌نهه‌جه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌و غه‌یری خوای گه‌وره هیچ شتێك به خوا دانانرێت و ناپه‌رسترێت. كه ناسراو په‌رسترا. مه‌رجیشه تاك وته‌نها بێت و هاوبه‌شی بۆ بڕیار نه‌درێت. پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: (اُمِرْتُ انْ اُقَاتِڵ النَّاسَ حَـتَّی ێشْهَدُو انْ لا الهَ الا اللهُ وانَّ محمداً رَسُولُ الله) متفق علیه [3] واته: فه‌رمانم پێدراوه كه كوشتاری خه‌ڵكی بكه‌م تا شایهتمانهكه قبوڵ ده‌كه‌ن.. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (بُعِثْتُ بَيْنَ يَدَيْ السَّاعَةِ بالسَّيْفِ، حـتى يُعبدَ اللهُ وحدَه لا شريك له)[4] واته: له سه‌رده‌مانی نزیك به قیامه‌ت (له ئاخر زه‌ماندا) به په‌یامی پێغه‌مبه‌رێتیه‌وه نـێرراوم، به شمشێره‌وه تا خوای په‌روه‌ردگار به تاك و ته‌نها بپه‌رسترێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ریكی بۆ دانه‌نرێت.. جیهادیش شێواز‌و هۆكارێكی چه‌سپاندنی یه‌كخواپه‌رستییه.. ئاوا خوای گه‌وره وویستی وابوو كه دنیا بكاته شوێنی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌نده‌كانی، تا له‌سه‌ر دیدو باوه‌ڕو هه‌ڵوێستیان له قیامه‌تدا پاداشت یان سزا وه‌رگرنه‌وه.. ئه‌مه‌ش ئه‌و رێسایه‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (ذَلِكَ وَلَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَانْتَصَرَ مِنْهُمْ وَلَكِنْ لِيَبْلُوَ بَعْضَكُمْ بِبَعْضٍ) محمد/4 واته: ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیه‌وێت به‌سه‌ریاندا زاڵ كات، ده‌توانیت. به‌ڵام ده‌خوازێت هه‌ندێكتان به‌وانی ترتان تاقیبكاته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (وَتُنذِرَ يَوْمَ الْجَمْعِ لا رَيْبَ فِيهِ فَرِيقٌ فِي الْجَنَّةِ وَفَرِيقٌ فِي السَّعِيرِ، وَلَوْ شَاء اللَّهُ لَجَعَلَهُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَكِن يُدْخِلُ مَن يَشَاء فِي رَحْمَتِهِ وَالظَّالِمُونَ مَا لَهُم مِّن وَلِيٍّ وَلا نَصيرٍ) الشوری/7-8 واته: هۆشداریی ده‌رباره‌ی رۆژی كۆمكاریی قیامه‌ت بده‌یت، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك گومانی تێدا نییه‌و دێت، جا هه‌ندێكیان له به‌هه‌شتدا ده‌بن و هه‌ندێكی تریشیان له دۆزه‌خدا. ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیویستایه هه‌موویانی ده‌كرده ئوممه‌تێكی هیدایه‌تدراو، به‌ڵام خوای گه‌وره بۆ به‌نده‌كانی وای خواستووه كه سه‌ر پشك بن، خۆیان ئازاد بن ئه‌م دینه وه‌رده‌گرن یان نا، خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی هیدایه‌ته‌كه‌ی وه‌رده‌گرن و په‌یامه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرن ده‌یانخاته به‌ر به‌زه‌یی و سۆزی خۆی. سته‌مكارانیش نه سه‌رپه‌رشتیاریان ده‌بێت و نه لایه‌نگرو پشتیوان.. هه‌ر دوولایه‌نی كوفر‌و ئیمان هه‌ر به‌نده‌ی خوای گه‌وره‌ن و ئازادانه یان ناچارانه هه‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دان، خوای گه‌وره به پێی قه‌ده‌ری خۆی كردوونی به دوو به‌ره، خوای گه‌وره كارزان و دادپه‌روه‌ره، دانایه‌و به توانایه. ئێمه‌ش باوه‌ڕی ته‌واومان پێیه‌تی، قه‌ناعه‌تمان به دانایی ئه‌و هه‌یه، ملكه‌چ وگوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه شهرعییهكانیشین و سورین له‌سه‌ر پێوه‌پابه‌ندبوونیان. ستایش بۆ خوایه‌و پرسیاری لێ ناكرێت كه چۆن و بۆ چی، ئه‌و ده‌پرسێت ودهپرسێتهوه.
ئاڵقه‌ی داهاتوو : بڕگه‌ی یه‌كه‌م: مرۆڤ بۆ خواپه‌رستیی خه‌لق بووه
[1] - مجموع الفتاوی (ب35/ل 36) هه‌روه‌ها له زۆر شوێنی تری ئه‌و كتێبه‌یدا ئه‌م رستانه وهاوشێوهیان دووپات ده‌كاته‌وه.
[2] - الشوكاني: فتح القدير (2/85).
[3] البخاري(1399 و 1400) ، مسلم(20).
[4] - فه‌رمووده‌كه دوورودرێژتره. هه‌مووی ئاوایه: (بُعِثْتُ بَيْنَ يَدَيْ السَّاعَةِ بالسَّيْفِ، حتى يُعبدَ اللهُ وحدَه لا شريك له، وَجُعِلَ رِزْقِي تَحْتَ ظِلّ رُمْحِي، وَجُعِلَ الذِّلَّةُ وَالصَّغَارُ عَلَى مَنْ خَالَفَ أَمْرِي، وَمَنْ تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُوَ مِنْهُمْ) ئیمامی ئه‌حمه‌د له مهسنهدهكهید ژماره (5667،5115،5114) هێناوێتیه‌وه، خه‌تیبی بهغدادییش له (الفقیه والمتفقع 2/73) و ئیبنوعهساكیر له (تاریخ دمشق 19/96/1) له رێگای عبدالرحمانی كوڕی سابیت و ئه‌ویش له سهوهبان (پوبان) ه‌وه ریوایه‌تی كردووه. شێخی ئه‌لبانییش رحمه الله له (صحیح الجامع ژ 2831) دا به سه‌حیحی ناساندووه.