قەناعەت كردن بە
ستراتیجیەت و قۆناغكاریی
بواری چوارهم
مەبەست لە ستراتیجیەت لـێرەدا ئەو ڕێبازە دوورەیە كە دەیـبڕی تا ئەو ئامانجە دوورە بهێنیتە دی كە لەو سەری خەباتی ململانـێی و كێبڕكێ دیاریت كردووە.. بۆ نموونە ئێمە وەكو رەوت لەم كاتەدا كە دەیان كۆمەڵكاریی تری مونافیس و ناحەزو دوژمنكار كێبڕكێمان لەگەڵ دەكەن و دەمانگرن و دەمانخەنە ژێر ئەشكەنجەو ئازار تا واز لە دیدو رێمان بهێنین، لەم كاتەدا كە هەر چوار لامان دوژمـنی سەرسەختی بە رواڵەت بەهـێزە، ئێمە ئامانجێكی قورس و غەریبمان بۆ رەنـجی خۆمان دیاری كردووە.. كە پێكەوەنانی دارولئیسلامە!! ئامانجەكە قورسە، بەڵـێ، لە سەردەمی پێغەمبەری پێشەواشدا صلَّى اللهُ عليْهِ وسلَّم هەر قورس بووە.. بەڵام كە غەریبە، ئەمە سەیرە.. سەیرە ئامانجی ئەهـلی ئیسلام لە ووڵاتی موسوڵماناندا وا بە غەریـبی بێتە پێش چاو!! ئەوە هۆی نەزانین و لێڵ بینین و تێكەڵبوونی دیدو رێی كوفرو ئیمانە.. ئێمە كە ئێستا دوژمنانی ئیسلام رێی رۆیشتن و گەیشتنە ئامانجمان لێ دەگرن، دەبێت زۆر ژیرانە لەبەر رۆشنی بەرنامەو بارودۆخی واقیعییانەی كاری ئیسلامی و بانگەوازی خواییدا بەرەو ئامانجی خۆمان پێ هەڵگرین.. ئەمە ستراتیجێتی ئەم رەوتەیە.. لـێرەدا دەبێ سێ روكن روون كەینەوە. (رۆشنی ئامانج)،( قۆناغكاریی)، (هۆكارو شێوازی كار).
1ـ رۆشنی ئامانج: ووتمان پێویستە لەسەر هەموو كۆمەڵكارییەك رێبازی خەبات و ئامانج و قۆناغەكانی كاری خۆی دیاری بكات، لە هەمان كاتدا دەبێت خەڵكە شوێن كەوتووەكانیشی بە پـێی رادەی تێگەیشتن و قەناعەت كردن و رەفتار كردن لەگەڵ دیدو بـیرو باوەڕیدا پۆلێن بكات، تا بزانێت هەر یەكەیان لە چ ئاستێكی كۆمەڵكاریی و پلەیەكی بزاڤەكەدا دەتوانێت ووزەی خۆی بەگەڕ خات.. ئینجا دەبێت دوای دیاریكردنی ئاستی هەر یەكەیان، بەرنامەی پەروەردەو ئاڕاستە كردن و شارەزاكردنیان بۆ داڕێژێت..
هەموو كارێكی سەركەوتوو لە رووی ئیدارییەوە دەبێت شەش روكن لەخۆ بگرێت: (ئامانج، پلان، بەرنامە، بوجە، كات، لەگەڵ جۆرو چەندێتی راپەڕێنەرانی). دوای ئەوەی ئامانجێكی واقیعیانە بە راشكاویی و روونـیی ئاشكرا دەكرێت، دەبێت نەخشەیەكی ووردەكارانە بۆ شوێنكەوتووان داڕێژرێت تا چۆنیەتی كاركردنیان بۆ روون كاتەوە، لەو نەخشەیەدا پێویستە ئامانج و قۆناغەكانی كاركردن جوان دیاری بكرێت.
رەوت لەم زەمانی غوربەتی ئیسلامەدا ئاشكراو راشكاو رایگەیاندووە كە: دەمانەوێت كوردستان بكەینەوە بە دارولئیسلامەكەی بابوباپیرانمان، بە ئیمارەتەكەی بەدرخانی گەورەو یاوەرانی.. ئەم ئامانجە پێویستی بە روون كردنەوەو ناساندنی زیاتر هەیە..
لە ناساندنی ئینتیمای كوردستاندا ووتمان: هەر ووڵاتێك شەرع تێییدا سەروەر بوو، هیچ یاسایەك بە پێچەوانەی ئەوەوە دەرنەدەچوو، موسوڵمانانی ئەمانی خۆیان بە دەست خۆیانەوە بوو، دەیانتوانی بە ئاشكراو ئەمان نوێژی جومعەو جەژنەكان و دروشمەكانی تری پەرستنیانی تێدا بكەن، ئەوە دارولئیسلامە.. هەر ووڵاتێكیش شەرع تێییدا سەروەر نەبوو، دەستوورو یاسای بە پێچەوانەی شەرع بوو، موسوڵمانانی ئەمانی خۆیان بە دەست خۆیانەوە نەبوو، نەیاندەتوانی بە ئاشكراو ئەمان نوێژی جومعەو جەژنەكان و دروشمەكانی تری پەرستنیانی تێدا بكەن، ئەوە دارولكوفرە.. ئەگەر پێشتر دارولئیسلام بووبێت و ئێستا بووبێتە دارولكوفر پێویستە لەسەر موسوڵمانان هەوڵ بدەن بیكەنەوە بە دارولئیسلام. دەنا هەموویان تاوانبار دەبن لەسەر ئەو لادان و رادانەی سەروەرێتی شەرع و دەسەڵاتی سیاسی هەڵبژێرراو.. رەوت لەم روانگەوە دەڕوانێتە كوردستان كە بۆتە دارولكوفر. رەوت ئەوە _بە بەڵگەی شەرعییەوە_ بۆ موسوڵمانان روون دەكاتەوە كە فەرزە لەسەر موسوڵمانانی دانیشتوانی كوردستان سەروەرێتی شەرع بۆ كوردستان بگـێڕنەوەو دەسەڵاتی حوكمیش بكەوێتەوە دەست میللەتەكە، تا بە ئازادی خۆیان دەزگاو دەسەڵاتی سیاسی بۆ هەڵبژێرن..
ئەسڵ ئەوەیە كە هەموو موسوڵمانان _كە ئوممەتێكی عەقائیدین_ یەك قەوارەیان هەبێت، واتە كەسێكی هەڵبژێرراوی نێوان (ئەهـلی حەل و عەقد) دەبێتە خەلیفە (سەرۆك) و دوستووری شەرع و سیستمی خیلافەتیان لەسەر دەچەسپێنێت.. بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم ئامانجە لە موسوڵمانان زۆر دوور كەوتۆتەوەو موسوڵمانان هەر یەكەیان بە تاك و كۆ لە پارچە ووڵاتێكی ئوممەتەكەدا بە پەرتەوازەیی و داماویی و لەژێر بارودۆخی كۆیلەیی و راوەدووناندا، بەڵام بە ئیمانێكی جێگـیرو وورەیەكی بەرزو بە پشوودرێژییەكی زۆرەوە خەریكی كاری ئیسلامیین و بە هەموو وەسیلەیەكی شەرعی بەری شاڵاوی داگیركاریی و شەڕی مان و نەمان و بێ ئامانی رۆژئاوا دەگرن!
ئەم بارودۆخە قورسە وای كردووە كە موسوڵمانانی هەر ناوچەیەك هەوڵ بدەن سەروەرێتی شەرع بهێنێتەوە، بەوەی كە دەستووری ووڵاتەكەیان بكەنەوە بە شەریعەتی ئیسلام، نەك ئەو خڵتە فیكرییەی لە ئیستیعماری رۆژئاوا تفیوەتەوەو بە درۆو ساختەكاریی ناوی لێـنراوە دەستووری عەلمانیەت و مافی مرۆڤ و دیموكراسی!!
ئێمەی رەوتەوانیش بە پشتیوانی خواو پاشان بە متمانەكردن بە پتەویی ئینتیمای دینییمان و بەهێزیی وویست و ئیرادەمان و دلێریی و كۆڵنەدانمان و پشوودرێژیی كۆمەڵكاریمان وبیروهۆشی واقیعییانەو ئەزموونی خۆمان و موسوڵمانانی تر، ئەوەندەمان لا دروست بووە كە دەتوانین بەرەو ئامانجمان كە پێكەوەنانەوەی دارولئیسلامە لە كوردستان پشت بە خوا، پێ هەڵگرین..
دارولئیسلام: رەوت كوردستان بە دارالكوفر دەناسێنێت، چونكە دەستووری هەرێم ماددەو بڕگەی كوفری ئاشكراو راشكاوی تێدایە، هەروەها زۆر لەو یاسایانەی لە ئەنجومەنی نیشتیمانی یان حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانیانەوە دەرچووە، كوفرینن. ئەمە جگە لە دامەزراندنی سەدان دەزگای بڵاوكردنەوەی كوفرو مومارەسەی خودی كوفرو بەرگری كردن لێی..
ئەمە مەرجـی یەكەمی دارولئیسلام بوونە، مەرجـی دووەمیش كە هەبوونی (ئەمان)ە، ئەمانی موسوڵمانانی كوردستان، هـی خۆیان نییەو بە دەست خۆیانەوە نییە، چونكە پارتی و یەكێـتی وئیحتیلال پـێی بەخشیوون. كۆمەڵێك موسوڵمان "با لە حزبە ئیسلامیە رەسمیەكانیش بن" ناتوانن بە ئازادی خۆیان باسی ئیسلامەكە بكەن، ناتوانن شەرحی (لا الە الا اللە)كە لە كۆڕێكی گشتییدا یان لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنییدا بكەن!! ناتوانن دادگایەكی تایبەت بە خۆیان دامەزرێنن، تا بە پـێی شەرع كێشەكانیان چارەسەر بكرێت.. ئەمە لە زەمانی فاتیمییەكاندا (كە زانایانی ئیسلام ئیجماعیان لەسەر دارالكوفرێتی میسری ئەو سەردەمە هەبوو) هەر مەزهەبێكی سوننی دادگای تایبەتی خۆی هەبوو، كە بە پـێی مەزهەبی خۆی كێشەی خەڵكەكەی یەكلا دەكردەوە. ئەمە لە كوردستاندا نییە.. كەوابوو ئەم مەرجەش لە كوردستاندا نییە تا بە دارولئیسلام بناسێنرێت..
مەرجـی سێیەمیش كە بریتییە لە ئەنجامدانی دروشمەكانی پەرستن بە جەماعەت، وەكو نوێژی جومعەو جەماعەت و جەژنەكان و هاوشێوەیان، ئەمانیش هەمووی لەژێر تەعلیماتی وەزارەتی ئەوقافی پارتی ویەكێتییدایە. كە وەزارەتێكی عەلەمانییەو بۆ رێگرتن لە ئیسلام دانراوە. موسوڵمانانی كوردستان ناتوانن نوێژێكی جەژن ببەنە یاریگایەك، یان ساحەیەكی دەرەوەی شار، چونكە ئەمان و ئازادییان ئەوەندە پێ نەدراوە، یان راستتر بڵێین: چونكە ئەمان و ئازادییان ئەوەندە بۆ نەهێڵراوەتەوە تا بتوانن مومارەسەی دروشمی خواپەرستییەكی وا بە ئاشكرا بكەن!
گۆڕینی كوردستان لە دارولئیسلامەوە بۆ دارولكوفر _كە نەخشەی هـێزە كوفرییەكانی دەرێیەو جێبەجێكاری ناوەوەی بۆ ئامادە كراوە_ ئەوە لەسەر موسوڵمانان فەرز دەكات كە هەموو رەنجیان بخەنەوە كارو كورد لەوە تێبگەێننەوە "مادام موسوڵمان بن" ناشێت سیستمێكی عەلەمانی بێدینی بكەنە ئیدارەی حوكمی ووڵاتیان و بە هیچ شێوەیەك ناشێت دەستوورو یاسای كوفرین لە جـێی شەریعەتی ئیسلام ببێتە مەرجەعییەتی بڕیار.. ئەمەش بە هۆشهێنانەوەو فێركردنی زانستی شەرعی و بانگەوازو كۆمەڵكاریی و حیسبەو جیهاد دەكرێت.. چونكە هـێزی كوفر بە هۆی هـێزی چەكەوە كوردستانی لە دارالاسلامەوە بۆ دارولكوفر گۆڕیوە.. مانەوەشی بەو وەسفەوە هەر لەبەر هەبوونی هـێزی ناوەكیی و پاڵپشتی دەرەكییە..
پێكهێنانەوەی دارولئیسلام مەرج نییە بە هەموو كوردستان بێتە دی.. دەشێت بۆ نموونە بە هێزێكی شیاو ئەو ناوچەیەی بەردەستی بزوتنەوەی ئیسلامیمان بێتەوە بەر دەست كە (112 گوندو 4 شارۆچكە)ی موسوڵمان و خواوویست بوون، ئەم ناوچەی هەڵەبجەو هەورامانە لە هیچ سەردەمێكدا _جگە لە سەردەمی عەلەمانیەتی كوردایەتی دوای ئیحتیلال_ دەنگی ئیسلامخوازێتی لێ كەم نەبووە.. جگە لە زەمینەی فیكریی و بانگەوازی ئیخوان كە ماوەی شەست ساڵە لە ناوچەكەدا هەیە، هەڵەبجەو بیارە دوو مەڵبەندی سەرەكی زانستی شەرعیی و پێگەیاندنی پێشەوای كۆمەڵایەتی بوون.. كە دەشێت وەكو قۆناغی یەكەم رەوت سوود لەو مـێژووە پاكە وەربگرێتەوەو ئەوێ بكاتە چەقـی ئیمارەتێكی ئیسلامی.. ئینجا لەوێوە هەوڵ بدات نموونەی دادو ئەمانی بگەێنێتە ناوچەكانی تر..