١ـ مرۆڤ (وجود)ێکیتری پێش خەلقبوونە بەشەرێتییەکەی ھەبوو. پێش ئەوەی خوای گەورە ئادەم علیە السلام خەلقبکات و بینێرێتە سەرزەمین. لەم قۆناغەدا (کە کات و شوێن و چۆنییەتییەکەی نازانین) خوای گەورە سێ رەفتاری وەل رۆحی مرۆڤدا نواند: شاھێدیدانی لەسەر خوایەتی خوای گەورە، نیشاندانی ھەڵگرتنی بەرپرسێتی راسپاردە (ئەمانەت)ە خواییەکە، و تەعینکردنی بەبریکار لەسەرزەمین.
٢ـ سەرجەمی ئایەتەکان بریکارێتیی مرۆڤ رووندەکەنەوە بۆ خوای گەورە، کە بۆ ئەوە ھێنراوەتە سەرزەمین تا دەسەڵاتی بەسەردابگرێت و دینی خوای گەورەی تێدا بچەسپێنێت.
٢ـ هەنگاوەکانی شیاوکردنی مرۆڤ بۆ بریکاریی بریتین لە:
أ _ باوەڕهێنان بە پەروەردگارێتی خوای گەورە: (توحید الربوبیة): لە رێگای خودی وەحی خواییەوە.
ب _ زانینی و بەجێهێنانی مافی خوای گەورە لە پەرستنییدا (توحید الالوهیة): لە رێگای رێنماییە پێغەمبەرانەوە سەلامی خوایان لێ بێت.
ج _ زانین و تەسلیمبوون بە حاکمێتی خوای گەورە (توحید الحاکمیة): کە بە سەروەرێتی شەرع دێتەدیی.
د _ سەلماندن و چەسپاندنی دیندارێتی راست و رەوا (ئەرکەکانی عبوودییەت) بە:
_ پەروەردەی دەروون: کە پاڵفتەی ناخ (تەزکیەی نەفس)ە.
_ پارسەنگی رەفتارو رەوشت: کە زانین و پابەندبوونە بە سنووری مافی خۆو مافی بەرامبەرانە.
هـ _ راگەیاندنی بانگەوازی خوایی و گەیاندنی دینەکەی بە خەڵکی.
و _ پێکەوەنانی ئوممەتێکی عەقائیدیی لە شوێنکەوتووانی وەحییە خواییەکە، بە برایەتی دینیی.
ز _ کۆمەڵکاریی و بزاوتی ئوممەتیی بۆ بنیاتنانی دارولئیسلامێک کە بە سەلماندن و چەسپاندنی حاکمێتی شەرع و دابینکردنی ئەمان دەبێت بۆ موسوڵمانان.
ح _ پیادەکردنی دادپەروەریی: بە دامەزراندنی ئیدارەی راشیدانەی دەوڵەت و ئاڕاستەی خواوویستانەی کۆمەڵگە.
ط _ دەرهێنانی خێروا بێری سەرزەمین و سوودوەرگرتن لە رێساکانی وجود، بۆ دابینکردنی نان و ئەمان و بەختەوەریی مرۆڤایەتیی.
مامۆستا كرێكار