تارات گرتن (الإستنجاء)
باسی یه‌که‌م: پێناسه‌ی تارات گرتن (الإستنجاء)
باسی دووه‌م: حوکمی تارات گرتن
باسی سێیه‌م: تارات گرتن به چی ده‌بێت؟
باسی چواره‌م: دوو خاڵی گرنگ ده‌رباره‌ی تارات گرتن
باسی پێنجه‌م: هه‌ندێک له ئادابی چوونه سه‌ر ئاو
باسی شه‌شه‌م: هه‌ندێک له ئادابی تارات گرتن
باسی حه‌وته‌م: کۆمه‌ڵه بابه‌تێکی گرنگ
باسی یه‌که‌م
پێناسه‌ی تارات گرتن (الإستنجاء)
الف- له رووی زمانه‌وانییه‌وه:
ئه‌مه‌ی له زمانی کوردی‌دا پێی ده‌وترێت تارات ھه‌ر «طَھَارة»ی زمانی عه‌ره‌بیه‌و بۆته زاراوه‌یه‌ک به مانای خۆپاکردنه‌وه‌ی دوای ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندن (میز یان پیسایی کردن). به‌ڵام ئه‌سڵه عه‌ره‌بیه‌که‌ی پێی ده‌وترێت «الاِسْتِنْجَاءَ» له‌سه‌ر کێشی «اِستِفْعال» که مه‌سه‌ره؛ ریشه‌که‌شی «نَجَی یَنجو»ه که مانای زۆره، یه‌کێک له‌وانه بڕینه‌وه‌یه، وه‌ک ده‌وترێت: «نجوتُ الشجرةَ»؛ «دره‌خته‌که‌م بڕییه‌وه».
ب-له رووی زاراوه‌ییه‌وه:
بریتیه له لابردنی ھه‌رچی شتێک له کونی پاش و پێشه‌وه‌ی مرۆڤ ھاتبێت، جا به ئاو رادرێت یان به به‌رد و ده‌سڕی کاغه‌ز (کلینێکس) یان ھاوشێوه‌یان لابڕێت.
له عه‌ره‌بیدا زاراوه‌ی «الاِسْتِجْمَار»یشی بۆ به‌کار ده‌ھێنن که به مانای به‌کارھێنانی به‌ردوچکه‌یه، چونکه «الجِمَار» به‌ردی بچکۆله‌یه. ھه‌روه‌ھا زاراوه‌ی «الِاسْتِطَابَة» که به مانای بۆن خۆشکردنه، وه‌کو ئه‌وه‌ی کابرا به لابردنی شتێک له خۆی که مایه‌ی بۆنی ناخۆشه، خۆی بۆن خۆشکردووه.[1]
باسی دووه‌م
حوکمی تارات گرتن
مه‌زھه‌به‌کان - جگه له مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی- تارات گرتن به فه‌رز ده‌بینن له‌سه‌ر ھه‌رکه‌سێک که میزو پیسایی و مه‌زی و ئه‌وی له حوکمیاندایه لێھاتبێته ده‌ره‌وه، چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌رھه‌قی ده‌فه‌رموێ: «إذَا ذَهَبَ أَحَدُكُمْ إلَى الْغَائِطِ فَلْيَسْتَطِبْ بِثَلَاثَةِ أَحْجَارٍ فَإِنَّهَا تَجْزِي عَنْهُ»[2]؛ «ئه‌گه‌ر که‌سێکتان چووه سه‌ر ئاو، با به سێ به‌رد تارات بگرێت، چونکه سێ به‌رد به‌سه». ئه‌مه فه‌رمانه‌و فه‌رمانیش بۆ واجب بوونه، که‌وابوو تارات گرتن فه‌رزه،که ده‌شفه‌رموێ سێ به‌رده‌که به‌سه فه‌رزێتیه‌که‌ی زیاتر پێ ده‌چه‌سپێت. له فه‌رمووده‌یه‌کی تردا ده‌فه‌رموێ: «لاَ يَسْتَنْجِي أَحَدُكُمْ بِدُونِ ثَلاَثَةِ أَحْجَارٍ»[3]؛ «که‌ستان به سێ به‌رد که‌متر تارات نه‌گرێت».
ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه پێی وایه تارات گرتن سوننه‌تی موئه‌ککه‌ده‌یه نه‌ک فه‌رز، ئه‌و له بۆچوونه‌که‌ی خۆیدا ئیعتیمادی کردۆته سه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ک که زه‌عیفه، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه: «مَنِ اسْتَجْمَرَ فَلْيُوتِرْ مَنْ فَعَلَ ذَلِكَ فَقَدْ أَحْسَنَ وَمَنْ لاَ فَلاَ حَرَجَ»[4]؛ «ئه‌وی تاراتی گرت با ژماره‌ی به‌رده‌کانی تاق بێت (سێ، پێنج، حه‌وت و ...) ئه‌گه‌ر وای کرد ئه‌وه چاکی کردووه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ناڕه‌حه‌تی تێدا نیه».
باسی سێیه‌م
تارات گرتن به چی ده‌بێت؟
تارات گرتن به یه‌کێک له‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
یه‌که‌م- به‌رد و دار‌و ھاوشێوه‌ی که شتی ره‌ق و ووشکبۆوه‌یه جگه له ئێسک و ته‌رس و ته‌پاڵه‌و ئه‌وی وه‌ک ئه‌وانه:
ھه‌روه‌ھا به گه‌ڵاو کاغه‌زو شتی واش ده‌شێت. پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌فه‌رموێ: «إذَا ذَهَبَ أَحَدُكُمْ إلَى الْغَائِطِ فَلْيَسْتَطِبْ بِثَلَاثَةِ أَحْجَارٍ فَإِنَّهَا تَجْزِي عَنْهُ»[5]؛ «ئه‌گه‌ر که‌سێکتان چووه سه‌ر ئاو، با به سێ به‌رد تارات بگرێت، چونکه سێ به‌رد به‌سه».
تارات گرتن به سێ به‌ردوچکه که‌متر نابێت؛ جگه له‌و فه‌رمووده‌ی باسمان کرد به‌ڵگه‌کانی تری فه‌رزێتی به‌کارهێنانی سێ به‌ردوچکه ئه‌مانه‌ن:
١- فه‌رمووده‌که‌ی لای سه‌لمان خوا لێی رازی بێت که ده‌فه‌رموێ: «نَهَانَا أَنْ نَسْتَقْبِلَ الْقِبْلَةَ لِغَائِطٍ أَوْ بَوْلٍ أَوْ أَنْ نَسْتَنْجِيَ بِالْيَمِينِ أَوْ أَنْ نَسْتَنْجِيَ بِأَقَلَّ مِنْ ثَلاَثَةِ أَحْجَارٍ أَوْ أَنْ نَسْتَنْجِيَ بِرَجِيعٍ أَوْ بِعَظْمٍ»[6]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) به‌رھه‌ڵستی ئه‌وه‌ی لێکردووین که له ده‌ست به ئاو گه‌یاندندا (پیسایی کردن بێت یان ھه‌ر میزکردن) روو له قیبله بکه‌ین، یان به ده‌ستی راست تارات بگرین، یان به که‌متر له سێ به‌ردوچکه خۆمان پاک که‌ینه‌وه یان به ته‌رس و ته‌پاڵه و ئێسقان خۆمان پاک که‌ینه‌وه».
٢-فه‌رمووده‌که‌ی لای جابر - خوا لێی رازی بێت- که فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: «إِذَا اسْتَجْمَرَ أَحَدُكُمْ فَلْيَسْتَجْمِرْ ثَلاثًا»[7]؛ «ئه‌گه‌ر که‌سێکتان تاراتی گرت با به سێ به‌ردوچکه بیگرێت».
٣-فه‌رمووده‌که‌ی خه‌لالی کوڕی سائیب که له باوکیه‌وه (به مه‌رفووعی) گێڕاوێتیه‌وه که پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: «إِذَا دَخَلَ أحَدُكُمْ الْخَلَاءَ فَلْيَتَمَسَّحْ بِثَلَاثَةِ أحْجَارٍ»[8]؛ «ئه‌گه‌ر یه‌کێکیتان چووه
سه‌ر ئاو با به سێ به‌ردوچکه خۆی پاک کاته‌وه».
بێگومان ئه‌مه مانای وا نیه لانی زۆری ده‌بێت سێ به‌ردووچکه بێت، چونکه ئه‌گه‌ر به سێ به‌ردووچکه پاک نه‌بۆوه ده‌بێت زیاتر له سێ به‌کار بھێنێت.
فه‌رمووده‌کانی سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یان تێدا بوو که تارات گرتن به ئێسقان و ته‌رس و ته‌پاڵه‌و شتی وا نابێت. فه‌رمووده‌ی تریش له‌و باره‌وه ھه‌یه، وه‌کو فه‌رمووده‌که‌ی لای ئیبنو مه‌سعوود - خوا لێی رازی بێت- که ده‌فه‌رموێ پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: «لاَ تَسْتَنْجُوا بِالرَّوْثِ وَلاَ بِالْعِظَامِ فَإِنَّهُ زَادُ إِخْوَانِكُمْ مِنَ الْجِنِّ»[9]؛ «تارات به ته‌رس و ته‌پاڵه یان به ئێسقان مه‌گرن چونکه ئه‌وانه خۆراکی برا جنۆکه‌کانتانن».
هه‌روه‌ها له ئیبنومه‌سعووده‌وه گێڕراوه‌ته‌وه که ده‌فه‌رموێ: «أَتَى النَّبِيُّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الْغَائِطَ، فَأَمَرَنِي أَنْ آتِيَهُ بِثَلاَثَةِ أَحْجَارٍ، فَوَجَدْتُ حَجَرَيْنِ، وَالْتَمَسْتُ الثَّالِثَ فَلَمْ أَجِدْهُ، فَأَخَذْتُ رَوْثَةً، فَأَتَيْتُهُ بِهَا، فَأَخَذَ الْحَجَرَيْنِ وَأَلْقَى الرَّوْثَةَ وَقَالَ: هَذَا رِكْسٌ»[10]؛ « پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) وویستی ده‌ست به ئاو بگه‌یێنێت، فه‌رمووی سێ به‌ردۆچکه‌م بۆ بێنه، منیش دوو به‌ردۆچکه‌م دۆزییه‌وه، هه‌رچی گه‌ڕام سێیه‌مینم نه‌دۆزییه‌وه، بۆیه ته‌رسێکی گوێدرێژ (پیسایی گوێدرێژه که ووشک بووبێته‌وه)م بۆ ھێنا، دوو به‌رده‌که‌ی وه‌رگرت و ته‌رسه‌که‌ی فڕێ‌دا فه‌رمووی: ئه‌ویان پیسه».
دووه‌م- ئاو:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ستی بکه‌وتایه ئاوی به‌کار ده‌ھێنا. ئه‌نه‌س خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: «كَانَ النَّبِيُّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَدْخُلُ الْخَلَاءَ فَأَحْمِلُ أَنَا وَغُلَامٌ نَحْوِي إدَاوَةً وَعَنَزَةً[11] فَيَسْتَنْجِي بِالْمَاءِ»[12]؛ «که پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌چووه ده‌ست به ئاو گه‌یاندن من و مێردمنداڵێکی تر جه‌وه‌نده‌یه‌ک ئاو و گۆچانێکمان هه‌ڵده‌گرت، پاشان تاراتی به ئاوه‌که ده‌گرت».
بێگومان تارات گرتن به ئاو باشتره وه‌ک له به‌رد، چونکه وه‌کو ئه‌بوھوڕه‌یڕه - خوا لێی رازی بێت- گێڕاوێتیه‌وه:[13] خوای گه‌وره مه‌تحی ئه‌و که‌سانه‌ی فه‌رمووه که پاکژ بوون و ھه‌میشه تاراتیان به ئاو ده‌گرت، ئه‌وه‌ش ھۆکاری ھاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته بووه: «فِيهِ رِجَالٌ يُحِبُّونَ أَن يَتَطَهَّرُواْ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُطَّهِّرِينَ» [التَّوْبَة: ١٠٨]؛ «ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی که پیاوانێکی تێدایه که حه‌ز ده‌که‌ن پاک بن، خواش پاکژانی خۆش ده‌وێت». ئه‌وه‌ش رای سوفیانی سه‌وری و عه‌بدوڵڵای کوڕی موباره‌ک و ئیمامی شافیعی و ئیمامی ئه‌حمه‌دو ئیسحاقه».[14]
باسی چواره‌م
دوو خاڵی گرنگ ده‌رباره‌ی تارات گرتن
له‌م باسه‌دا دوو خاڵی گرنگ باس ده‌که‌ین و دوو هه‌ڵه‌ی ناو موسوڵمانان راست ده‌که‌ینه‌وه:
خاڵی یه‌که‌م- تارات له با لێبوونه‌وه ناگیرێت:
ھه‌رکه‌سێک بای لێبۆوه یان له‌خه‌و ھه‌ستاو پێویستی به‌چوونه سه‌ر ئاو نه‌بوو، ده‌توانێت ده‌سنوێژ بشوات بێ ئه‌وه‌ی تارات بگرێت. ئیبنوقودامه ده‌فه‌رموێ: وانازانم راجوێیی له‌م مه‌سه‌له‌دا ھه‌بێت، بۆیه ئیمامی ئه‌حمه‌د ده‌یفه‌رموو: نه له قورئاندا نه له سووننه‌تدا به‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وه نیه که تارات له‌سه‌ر با لێبوونه‌وه ھه‌بێت. زه‌یدی کوڕی ئه‌سله‌م - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌یفه‌رموو: که خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فَاغْسِلُواْ وُجُوهَكُمْ» [الْمَائِدَة: ٦]؛ «که ھه‌ستان بۆ نوێژ، بڕۆن ده‌سنوێژ بشۆن» مه‌به‌ستی ئه‌و کاته‌یه که له خه‌و ھه‌ڵده‌ستن.
خاڵی دووه‌م- تارات مه‌رج نیه بۆ ده‌سنوێژ:
زۆر که‌س وا ده‌زانن تارات و ده‌سنوێژ لازم و مه‌لزومی یه‌کن، به‌ڵام ئه‌مه وا نیه‌و ھه‌ریه‌که‌یان له‌وی تریان جودایه. ئه‌سڵی تارات گرتنه‌که‌ش بۆ لادانی پیساییه، له‌م حاڵه‌ته‌دا پیسایی نیه تا لاببرێت.[15] ھیچ ریوایه‌تێک له پێغه‌مبه‌ری پێشه‌واوه (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) نه‌ھاتووه که بۆ ھه‌موو ده‌سنوێژێکی چووبێته سه‌رئاو، که‌وابوو که له سووننه‌تدا نه‌بێت، ئه‌وه له ئایه‌تیشدا فه‌رز نه‌کراوه.
[1]. ابن قُدَامَة، الْمُغْنِي: ١/٢٠٥.
[2]. أَبُودَاوُد: ٤٠؛ النَّسَائِيّ: ١/١٨؛ سه‌نه‌ده‌که‌ی زه‌عیفه به‌ڵام شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی (له إِرْوَاءُ الغَلِیل) ده‌فه‌رموێ به یه‌کتری به‌ھێز ده‌بن و ده‌بنه حه‌سه‌ن.
[3]. مُسْلِم: ٢٦٢؛ النَّسَائِيّ: ١/١٦؛ التِّرْمِذِيّ: ١٦.
[4]. شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی خوای لێبێت (له ضَعِيفُ الجَامِعِ الصَّغِير: ٥٤٦٨) به زه‌عیفی داناوه.
[5]. أَبُودَاوُد: ٤٠؛ النَّسَائِيّ: ١/١٨؛ أَحْمَدُ: ٦/١٠٨ – ١٣٣؛ سه‌نه‌ده‌که‌ی زه‌عیفه به‌ڵام شێخی ئه‌لبانی (له إِرْوَاءُ الغَلِیل) ده‌فه‌رموێ به یه‌کتری به‌ھێز ده‌بن و ده‌گه‌نه پله‌ی حه‌سه‌ن ( إِرْوَاءُ: ٤٤).
[6]. مُسْلِم: ٢٦٢؛ النَّسَائِي: ١/١٦؛ التِّرْمِذِيّ: ١٦.
[7]. مُسْلِم: ٢٤١؛ أَحْمَدُ: ١٤٨٧٢؛ ابن خُزَيْمَةَ: ٧٥؛ الْبَيْهَقِيُّ: ١/١٠٣؛ ابن أَبِي شَيْبَةَ: ١٦٥٥.
[8]. ئیمامی ئه‌حمه‌د و ئیبنو ئه‌بی شه‌یبه و ئیبنو خوزه‌یمه گێڕاوێتیانه‌وه‌و شێخ حوه‌ینی (له کتێبی بَذْلُ الإِحْسَان: ١/٣٥١) فه‌رموویه‌تی سه‌نه‌ده‌که‌ی سه‌حيحه.
[9]. مُسْلِم: ٦٨٢؛ التِّرْمِذِيّ: ١٨؛ أَحْمَدُ: ١/٤٣٦.
[10]. بُخَاري: ١٥٦؛ التِّرْمِذِيّ: ١٧؛ النَّسَائِيّ: ٤٢؛ ئه‌لبانیش (له سه‌حيحی ابن مَاجَهْ: ٢٥٣ و سه‌حيحی ابن خُزَيْمَةَ: ١/٣٩ و١/٧٠) به سه‌حيحی ناساندووه.
[11]. إدَاوَةً: وه‌کو مه‌سینه وابووه‌و له چه‌رم دروست کراوه. عَنَزَهً: دارێک بووه له رم کورتر و زۆر جار نوکی رم یان سێلکیان پێوه کردووه، ئیمامی بوخاری ده‌فه‌رموێ: ده‌سته‌واژه‌ی «فَيَسْتَنْجِي بِالْمَاءِ» قه‌ولی ئه‌نه‌س نیه، قه‌ولی ئه‌بولوه‌لیده که یه‌کێکه له پیاوانی سه‌نه‌ده‌که.
[12]. بُخَاري: ١٥١؛ مُسْلِم: ٢٧٠- ٢٧١؛ فه‌رمووده‌وانانی تریش.
[13]. كَمَالْ بنْ السّيد سَالْم (له صَحِيحُ فِقْه السُنَةَ) ده‌فه‌رموێ: أَبُودَاوُد (٤٤) و التِّرْمِذِيّ (٣١٠٠) و ابن مَاجَه (٣٥٧) به سه‌نه‌دێکی زه‌عیف؛ به‌ڵام شێخی ئه‌لبانی ده‌فه‌رموێ: سه‌نه‌ده‌کانی تر فه‌رمووده‌که ده‌گه‌یێننه پله‌ی حه‌سه‌ن ( إِرْوَاءُ الغَلِیل: ٤٥).
[14]. التِّرْمِذِيّ: ١/٣١.
[15]. ابن قُدَامَة، الْمُغْنِي: ١/٢٠٦.