باسی سێیه‌م
گه‌وره‌یی ده‌ستنوێژ
له‌م باسه‌دا چه‌ند خاڵێکی گرنگ ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی ده‌ستنوێژ باس ده‌که‌ین:
١- ده‌ستنوێژ نیوه‌ی باوه‌ڕه:
ئه‌بو مالیکی ئه‌شعه‌ری - خوا لێی رازی بێت- ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: «الطُّهُورُ شَطْرُ الإِيمَانِ»[1]؛ «ده‌ستنوێژ نیوه‌ی باوه‌ڕه».
٢- گوناحه گچکه‌کان راده‌دات:
فه‌رمووده‌ش له سه‌ر ئه‌مه زۆرن؛ له‌وانه:
الف- ئه‌بوھوڕه‌یڕه - خوا لێی رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: «إذَا تَوَضَّأَ الْعَبْدُ الْمُسْلِمُ أَوْ الْمُؤْمِنُ فَغَسَلَ وَجْهَهُ خَرَجَ مِنْ وَجْهِهِ كُلُّ خَطِيئَةٍ نَظَرَ إلَيْهَا بِعَيْنَيْهِ مَعَ الْمَاءِ أَوْ مَعَ آخِرِ قِطْرِ الْمَاءِ، وَإِذَا غَسَلَ يَدَيْهِ خَرَجَ مِنْ يَدَيْهِ كُلُّ خَطِيئَةٍ بَطَشَتْهَا يَدَاهُ مَعَ الْمَاءِ أَوْ مَعَ آخِرِ قِطْرِ الْمَاءِ، فَإِذَا غَسَلَ رِجْلَيْهِ خَرَجَتْ كُلُّ خَطِيئَةٍ مَشَتْهَا رِجْلَاهُ مَعَ الْمَاءِ أَوْ مَعَ آخِرِ قِطْرِ الْمَاءِ حَتَّى يَخْرُجَ نَقِيًّا مِنْ الذُّنُوبِ»[2]؛ «که موسوڵمانێک یان ئیماندارێک ده‌ستنوێژ ده‌گرێت، ئه‌و ساته‌ی ده‌موچاوی ده‌شوات له‌گه‌ڵ دڵۆپه ئاوه‌کاندا یان له‌گه‌ڵ کۆتا دڵۆپه‌دا ئه‌و گوناحانه‌ی ھه‌ڵده‌وه‌رێن که به چاوو ڕووی کردونی. ئه‌و ساته‌ی ده‌ستی ده‌شوات له‌گه‌ڵ دڵۆپه ئاوه‌کاندا یان له‌گه‌ڵ کۆتا دڵۆپه‌دا ئه‌و گوناحانه‌ی ھه‌ڵده‌وه‌رێن که به ده‌ستی کردونی. ئه‌و ساته‌ی پێیه‌کانی ده‌شوات له‌گه‌ڵ دڵۆپه ئاوه‌کاندا یان له‌گه‌ڵ کۆتا دڵۆپه‌دا ئه‌و گوناحانه‌ی ھه‌ڵده‌وه‌رێن که به پێ بۆیان چووه‌و کردونی، ئاوا تا له گوناح پاک ده‌بێته‌وه».
ب- سه‌یدنا عوسمانی کوڕی عه‌ففان - خوا لێی رازی بێت- ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌ستنوێژی ده‌شت، پاشان فه‌رمووی: «مَنْ تَوَضَّأَ هَكَذَا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ وَكَانَتْ صَلاَتُهُ وَمَشْيُهُ إِلَى الْمَسْجِدِ نَافِلَةً»[3]؛ «ھه‌رکه‌سێک ئاوا ده‌ستنوێژ بشوات، له گوناحی به‌رو دوای ده‌بورێت، نوێژ‌و چوونه مزگه‌وتی بۆ ده‌بێته سوننه‌ت».
ج- ئه‌م پاداشته گه‌وره‌یه زیاتر ده‌چه‌سپێت که دوو رکات نوێژیشی له‌گه‌ڵدا بێت، وه‌کو له فه‌رمووده‌یه‌کی تری سه‌یدنا عوسماندا ھاتووه - خوا لێی رازی بێت- که پێغه‌مبه‌ری نازدار (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌فه‌رموێ: «مَنْ تَوَضَّأَ نَحْوَ وُضُوئِي هَذَا ثُمَّ قَامَ فَرَكَعَ رَكْعَتَيْنِ، لَا يُحَدِّثُ فِيهِمَا نَفْسَهُ غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ»[4]؛ «ھه‌رکه‌سێک وه‌ک ئه‌م ده‌ستنوێژه‌ی من بگرێت و پاشان دوو رکات نوێژی به‌دوادا بکات و به‌دووی قسه‌ی نه‌فسی خۆیدا نه‌ڕوات[5] خوای گه‌وره له گوناحه‌کانی پێشووی ده‌بورێت».
د- ئیبنوعومه‌ر - خوا لێیان رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: «إِذَا تَوَضَّأَ أَحَدُكُمْ فَأَحْسَنَ الْوُضُوءَ ثُمَّ خَرَجَ إِلَى الْمَسْجِدِ لَا يَنْزِعُهُ إِلَّا الصَّلَاةُ لَمْ تَزَلْ رِجْلُهُ الْيُسْرَى تَمْحُو عَنْهُ سَيِّئَةً وَتَكْتُبُ لَهُ الْيُمْنَى حَسَنَةً حَتَّى يَدْخُلَ الْمَسْجِدَ»[6]؛ «ئه‌گه‌ر که‌سێکتان ده‌ستنوێژێکی راست و دروستی گرت و ته‌نھا له‌به‌ر خاتری خوا بۆ نوێژ به‌ره‌و مزگه‌وت که‌وته رێ، به ھه‌ر ھه‌نگاوێکی قاچی چه‌پی گوناحێکی لێھه‌ڵده‌وه‌رێت و به ھه‌ر ھه‌نگاوێکی پێی راستی چاکه‌یه‌کی بۆ ده‌نوسرێت، تا ده‌گاته ناو مزگه‌وته‌که».
ه- سه‌یدنا عوسمانی کوڕی عه‌ففان - خوا لێی رازی بێت- ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: «مَنْ تَوَضَّأَ فَأحْسَنَ الوُضُوءَ، خَرَجَتْ خَطايَاهُ مِنْ جَسَدِهِ حَتَّى تَخْرُجُ مِنْ تَحْتِ أظفَارِهِ»[7]؛ «ھه‌رکه‌سێک به راست و دروستی ده‌ستنوێژ بگرێت، گوناحه‌کانی له جه‌سته‌ی ده‌چنه ده‌رێ تا وای لێدێت له بن نینۆکه‌کانیشیه‌وه گوناح ده‌ڕواته ده‌ره‌وه».
٣- ده‌ستنوێژ پله‌وپایه‌ی خاوه‌نه‌که‌ی به‌رز ده‌کاته‌وه:
ئه‌بوھوڕه‌یڕه -خوا لێی رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: «أَلاَ أَدُلُّكُمْ عَلَى مَا يَمْحُو اللَّهُ بِهِ الْخَطَايَا وَيَرْفَعُ بِهِ الدَّرَجَاتِ. قَالُوا بَلَى يَا رَسُولَ اللَّهِ . قَالَ: إِسْبَاغُ الْوُضُوءِ عَلَى الْمَكَارِهِ وَكَثْرَةُ الْخُطَا إِلَى الْمَسَاجِدِ وَانْتِظَارُ الصَّلاَةِ بَعْدَ الصَّلاَةِ فَذَلِكُمُ الرِّبَاطُ،فَذَلِكُمُ الرِّبَاطُ، فَذَلِكُمُ الرِّبَاطُ»[8]؛ «ئه‌رێ شتێکتان پێ رانه‌گه‌یێنم که گوناح ده‌سڕێته‌وه‌و پله‌وپایه به‌رز ده‌کاته‌وه؟! وتیان: به‌دی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا! فه‌رمووی: ده‌ستنوێژ شتن له کاتی ناڕه‌حه‌تیدا، زۆر ھه‌نگاو ھه‌ڵھێنانه‌وه‌ی چوونه مزگه‌وت، دوای نوێژ کردن چاوه‌ڕوانی نوێژی داھاتوو، ئا ئه‌وه سه‌نگه‌ر نشینیه، ئا ئه‌وه سه‌نگه‌ر نشینیه، ئا ئه‌وه سه‌نگه‌ر نشینیه».
٤- ده‌ستنوێژ رێی چوونه به‌ھه‌شته:
وه‌کوو له‌م دوو فه‌رمووده‌دا هاتووه:
الف- ئه‌بوھوڕه‌یڕه - خوا لێی رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) به بیلالی حه‌به‌شی فه‌رموو: «يَا بِلاَلُ حَدِّثْنِي بِأَرْجَى عَمَلٍ عَمِلْتَهُ فِي الإِسْلاَمِ، فَإِنِّي سَمِعْتُ دَفَّ نَعْلَيْكَ بَيْنَ يَدَىَّ فِي الْجَنَّةِ . قَالَ مَا عَمِلْتُ عَمَلاً أَرْجَى عِنْدِي أَنِّي لَمْ أَتَطَهَّرْ طُهُورًا فِي سَاعَةِ لَيْلٍ أَوْ نَهَارٍ إِلاَّ صَلَّيْتُ بِذَلِكَ الطُّهُورِ مَا كُتِبَ لِي أَنْ أُصَلِّيَ»[9]؛ «ئه‌رێ بیلال چ کردارێکت ھه‌یه که له ھه‌موو کاره‌کانتدا ئومێدی زیاترت به‌و ھه‌یه؟ چونکه له به‌ھه‌شتدا له پێش خۆمه‌وه گوێم له خشپه‌ی نه‌عله‌کانت بوو. فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا کارێکی وام نیه ئه‌وه‌نده‌ی ئومێد پێوه ببه‌ستمه‌وه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ھه‌موو جارێک شه‌و بێت یان رۆژ که ده‌ستنوێژ ده‌شۆم چه‌ندم بۆ نوسرا بێت نوێژی پێوه ده‌که‌م».
ب- عوقبه‌ی کوڕی عامر - خوا لێی رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: گوێم لێ‌بوو پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌یفه‌رموو: «مَا مِنْكُمْ مِنْ أَحَدٍ يَتَوَضَّأُ فَيُسْبِغُ الْوُضُوءَ ثُمَّ يَقُومُ فَيَرْكَعُ رَكْعَتَيْنِ يُقْبِلُ عَلَيْهِمَا بِقَلْبِهِ وَوَجْهِهِ إِلَّا وَجَبَتْ لَهُ الْجَنَّةُ»[10]؛ «ھه‌ر که‌سێک به رێک‌وپێکی ده‌ستنوێژی گرت و پاشان دوو رکات نوێژی کرد که دڵ و ھۆشی لێیان بێت، به‌ھه‌شتی مسۆگه‌ره».
٥- ده‌ستنوێژ نیشانه‌ی ناسینه‌وه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته‌یه:
ئه‌بوھوڕه‌یڕه - خوا لێی رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) چووه سه‌ر گۆڕستانێک و فه‌رمووی: «السَّلاَمُ عَلَيْكُمْ دَارَ قَوْمٍ مُؤْمِنِينَ وَإِنَّا إِنْ شَاءَ اللَّهُ بِكُمْ عنْ قَريبٍ لاَحِقُونَ وَدِدْتُ أَنَّا قَدْ رَأَيْنَا إِخْوَانَنَا. قَالُوا أَلَسْنَا إِخْوَانَكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ. قَالَ: أَنْتُمْ أَصْحَابِي وَإِخْوَانُنَا الَّذِينَ لَمْ يَأْتُوا بَعْدُ، فَقَالُوا كَيْفَ تَعْرِفُ مَنْ لَمْ يَأْتِ بَعْدُ مِنْ أُمَّتِكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ فَقَالَ: أَرَأَيْتَ لَوْ أَنَّ رَجُلاً لَهُ خَيْلٌ غُرٌّ مُحَجَّلَةٌ بَيْنَ ظَهْرَىْ خَيْلٍ دُهْمٍ بُهْمٍ أَلاَ يَعْرِفُ خَيْلَهُ؟ قَالُوا بَلَى يَا رَسُولَ اللَّهِ. قَالَ: فَإِنَّهُمْ يَأْتُونَ غُرًّا مُحَجَّلِينَ مِنَ الْوُضُوءِ وَأَنَا فَرَطُهُمْ عَلَى الْحَوْضِ أَلاَ لَيُذَادَنَّ رِجَالٌ عَنْ حَوْضِي كَمَا يُذَادُ الْبَعِيرُ الضَّالُّ أُنَادِيهِمْ أَلاَ هَلُمَّ . فَيُقَالُ إِنَّهُمْ قَدْ بَدَّلُوا بَعْدَكَ . فَأَقُولُ سُحْقًا سُحْقًا»[11]؛ «سڵاوی خواتان لێبێت ئه‌ی خه‌ڵکی موسوڵمانی ناوچه، ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر خوا حه‌ز کات به‌م نزیکانه پێتان ده‌گه‌ین. حه‌زم ده‌کرد براکانی خۆمانمان ببینیایه، پرسییان: ئه‌دی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئێمه برات نین؟! فه‌رمووی: ئێوه یاوه‌رانی منن، برایانمان ئه‌وانه‌ن که دوای ئێمه دێن. وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا جه‌نابت چۆن تاک تاکی ئوممه‌ته‌که‌ی خۆت که ھێشتا نه‌ھاتوون ده‌ناسیته‌وه؟! فه‌رمووی: باشه ئه‌گه‌ر کابرایه‌ک ئه‌سپی قه‌شانی لوولاق سپی له ناو ئه‌سپی ره‌شدا ھه‌بێت، نایانناسێته‌وه؟! وتیان: به‌دی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا. ئینجا فه‌رمووی: (شوێنکه‌وتووانی من که له قیامه‌تدا دێنه پێش) ناوچه‌وان و ده‌ست و بازوویان له ئاسه‌واری ده‌ستنوێژگرتنیان سپیه، من خۆم پێش ئه‌وان ده‌چمه سه‌ر حه‌وزه‌که، ئه‌وجا ھه‌ر وه‌کو که له دنیادا حوشتری وێڵ ئاڕاسته ده‌کرێت، پیاوانێک ده‌بینرێن ھه‌وڵ ده‌ده‌ن بێن و رێنیشانده‌ری بکرێن و تا بێنه سه‌ر حه‌وزه‌که، منیش بانگیان ده‌که‌م: کوره به‌ره‌و لای من وه‌رن به‌ڵام رێ‌یان لێده‌گیرێت. ئینجا ده‌وترێت: ئه‌وانه پاش جه‌نابت زۆر گۆڕان وله رێ ده‌رچوون، منیش ده‌ڵێم: ده‌ی ھه‌ر با دوور خرێنه‌وه، با دوور خرێنه‌وه».
ئیمامی نه‌وه‌وی - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌فه‌رموێ: «الغُرَّة» قه‌شانی ره‌نگی مووی سپیه که به ناوچه‌وانی ئاژه‌ڵه‌وه‌یه، «التَّحْجیل»: سپێتی مووه‌کانه که به سێ لولاقی ھه‌ندێ ئه‌سپه‌وه ده‌بێت. مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ری نازدار (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ئه‌وه‌یه که ئاسه‌واری ده‌ستنوێژ بۆ موسوڵمانانی ئوممه‌ته‌که‌ی بۆته نووری ناوچه‌وانیان، ده‌ست و پێشیان نوریان لێ ده‌دره‌وشێته‌وه.[12]
٦-ده‌ستنوێژ له رۆژی قیامه‌تدا ده‌بێته مایه‌ی نوورانێتی موسوڵمان:
ئه‌بوھوڕه‌یڕه - خوا لێی رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: «تَبْلُغُ الْحِلْيَةُ مِنَ الْمُؤْمِنِ حَيْثُ يَبْلُغُ الْوَضُوءُ»[13]؛ «نوری ده‌موچاو و ده‌ستی موسوڵمان ده‌گاته ئه‌و شوێنانه‌ی که ئاوی ده‌ستنوێژی به‌رکه‌وتوه».
٧-ده‌ستنوێژ گرێ کوێره‌ی شه‌یتان ده‌کاته‌وه:
ئه‌بوھوڕه‌یڕه - خوا لێی رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌فه‌رموێ: «يَعْقِدُ الشَّيْطَانُ عَلَى قَافِيَةِ رَأْسِ أَحَدِكُمْ إِذَا هُوَ نَامَ ثَلاَثَ عُقَدٍ يَضْرِبُ مَكَانَ كُلِّ عُقْدَةٍ عَلَيْكَ لَيْلٌ طَوِيلٌ فَارْقُدْ فَإِنِ اسْتَيْقَظَ فَذَكَرَ اللَّهَ انْحَلَّتْ عُقْدَةٌ فَإِنْ تَوَضَّأَ انْحَلَّتْ عُقْدَةٌ فَإِنْ صَلَّى انْحَلَّتْ عُقَدُهُ فَأَصْبَحَ نَشِيطًا طَيِّبَ النَّفْسِ وَإِلاَّ أَصْبَحَ خَبِيثَ النَّفْسِ كَسْلاَنَ»[14]؛ «ھه‌ر یه‌کێکتان که ده‌خه‌وێت شه‌یتان له پشت سه‌ریه‌وه سێ گرێ ده‌دات، له‌گه‌ڵ ھه‌ر گرێیه‌کیاندا ده‌ڵێت: بڕۆ راکشێ، شه‌وێکی توولانیت به‌سه‌ردا بێت![15] ئه‌گه‌ر کابرا خه‌به‌ری بۆوه‌و زیکری خوای کرد گرێیه‌کیان ده‌کرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ستنوێژی گرت گرێیه‌کی تریشیان ده‌کرێته‌وه، ئه‌گه‌ر نوێژی کرد ئه‌وا گرێی سێیه‌میش ده‌کرێته‌وه‌و ئیتر گورجوگۆڵ و ده‌روون ئاسووده ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ئیتر ده‌روون ئاڵۆز‌و ته‌ممه‌ڵ و ته‌وه‌زه‌ل رۆژ ده‌کاته‌وه».
[1]. مُسْلِم: ٢٢٣؛ النَّسَائِيّ: ٢٤٢٤؛ أَحْمَدُ: ٢٢٣٩٠؛ الدَّارِمِيّ: ٦٩٢؛ الطَّبَرَانِيّ: ٣٣٤٨؛ ابن حِبَّان: ٨٤٥؛ الْبَيْهَقِيّ: ١٧٤.
[2]. مُسْلِم: ٢٤٤؛ أَحْمَدُ: ٧٨٥٠؛ التِّرْمِذِيّ: ٢؛ ابن حِبَّان: ١٠٤٦؛ الدَّارِمِيّ: ٧٥٥؛ ابن خُزَيْمَة: ٤.
[3]. بُخَاري: ١٥٧؛ مُسْلِم: ٣٧٣؛ أَبُودَاوُد: ١٠٣؛ النَّسَائِيّ: ٨٥٢؛ اِبْنُ مَاجَه: ٤٦٣؛ أَحْمَد: ٥١٠؛ ابن خُزَيْمَة: ١٥٣؛ الْبَيْهَقِيُّ: ٢٧؛ الطَّبَرَانِيّ: ٥١٦؛ ابن أَبِي شَيْبَة: ٧٥٣٤.
[4]. بُخَاري: ٦٤٣٣؛ مُسْلِم: ٢٢٦.
[5]. هۆش و گۆشی نه‌ڕوات و نه‌که‌وێته زۆر بڵێی.
[6]. ته‌به‌ڕانی گێڕاوێتییه‌وه و شێخی ئه‌لبانی (له صَحِيحُ الجَامِع: ٤٥٤) به سه‌حيحی داناوه‌و ئه‌سڵه‌که‌ی ریوایه‌تی ئه‌بوهوڕه‌یڕه‌یه خوا لێی رازی بێت له بوخاری و موسلیمدایه.
[7]. بُخَاري: ١٥٧؛ مُسْلِم: ٣٦٨؛ أَبُودَاوُد: ١٠٣؛ النَّسَائِيّ: ٨٥٢؛ أَحْمَد: ٥١٠؛ ابن خُزَيْمَةَ: ١٥٣؛ الْحَاكِم: ٤٨١.
[9]. بُخَاري: ١١٤٩؛ مُسْلِم: ٢٤٥٨.
[10]. مُسْلِم: ٢٣٤؛ النَّسَائِيّ: ١/٨٠؛ و ئه‌وانی تریش؛ ئه‌لبانی (له صَحِيحُ الجَامِع: ٦٠٦٢) ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه.
[12]. النَّوَوِي، شَرْحُ صَحِيح مُسْلِمٍ: ٣/١٠٠.
[13]. مُسْلِم: ٢٥٠؛ النَّسَائِيّ: ١/٨١.
[14]. بُخَاري: ١١٤٢؛ مُسْلِم: ٧٧٦.
[15]. یه‌عنی خه‌وت قورس بێت و بۆ خێرێک هه‌ڵنه‌سیته‌وه.