هەمەڕەنگ

بەدواداچوونێکی زۆر خێرای بەرنامەی پرسیارو وەڵامەکانی جەنابی مامۆستا کرێکارە

بەدواداچوونێکی زۆر خێرای بەرنامەی پرسیارو وەڵامەکانی جەنابی مامۆستا کرێکارە لە کەناڵی (فەتاوای کرێکار) لە مانگی رەمەزانی 1440/ مانگی 5/2019 :

کاتی تەماشاکردنی ڤیدیۆکانی کەناڵ

200 هەزار سەعات

جاری چاولێکردن ڤیدیۆکانی کەناڵ

2.700.000 جار

سابکسرایبرهکانی کەناڵ

نزیک 60 هزار کهس

 7500 کەس له رهمهزان زیادبووە.

تهمهنی بینهران ( به ساڵ)

13-17

3.1%

18-24

30.7%

25-34

38.5%

35-44

16.8%

45- 54

7.1%

55-64

2.6%

65 زیاتر

1.1%

  • شایانی باسه که 85% بینهران نێرینه و 15% مێینه بوون.
  • باشترین تۆڕی کومهلایهتی که بوهته تهبلیغ بۆ کهنالی فەتاوا ، فهیسبوک بوه به 30% و ههروهها دوای ئهو فهیسبوک مهنیجیر به 21%.

وڵاتی بینهران

عێراق

53.2%

بەریتانیا

16.9%

ئەڵمانیا

7.5%

سوید

5%

فینلەندا

2.3%

60% کهسانیک که ڤیدیۆکانیان دیوه ، کهنالی فەتاویان سابکسرایب نەکردوه، که به مانایەکی دیکه دهتوانین بڵێین نزیکەی 150 ههزار کهس وهکو شەخس لهم مانگەدا بینهرمان بوون. بهڵام به کاتی جیاوازی چاولێکردن.

98.5% ڤیدیۆکان لای بینهرانهوه لایک کراون.

_ سەرجەمی ئەوانەی کە بەرنامەکەیان پێ پەسەندبووەو لایەنگرییان لێ کردووە (289ر14 کەس) بوون.

_ لە کاتێکدا ئەوانەی بەدڵیان نەبووەو لایەنگیرییان نەکردووە (313 کەس) بوون.. 

   ئەوەش بزانین کە دەیان پەیج و کەناڵیتر بەرنامەکەیان بۆ خۆیان گواستۆتەوەو بڵاویانکردۆتەوە.. 

ئەم ئامارە چی دەگەێنێت؟

١ـ ئامادەیی مامۆستا کریکارو حزوری بەردەوام و کاریگەریی. ئەگەرچی لە چواردیواری ماڵەکەیدایەو هەموو مافە ئینسانییەکانیان لێ سەندۆتەوە.. بە راستی ئەو سیاسییە سەربەخۆیە راستیکردووە کە وتوێتی: ئەوە سێ رەمەزانە مامۆستا کرێکار لە هەرسێ حزبە ئیسلامییەکان وجودی خۆی زیاتر سەلماندووە..

٢ـ ئەوانەی لایەنگیریی مامۆستا دەکەن زیاتربوون، لە پارو پێرار.. (ئەوە سێ ساڵە مامۆستا کرێکار لە زیندان ئازادبووە، تا پار فەیسبوکی بەکاردەهێنا، بەڵام ئەمساڵ کۆمپانیای فەیسبوک رێی پێ نەدا!)

٣ـ ئەوانەی دژایەتییان دەکردو ناحەزبوون بە جەنابی ئێجگار زۆر کەمبوونەتەوە.. لە کاتێکدا کە ئەوانەی لە فەیسبوک لە کۆتا پەیجی مامۆستادا بەشداربوون 000ر152 کەس بوون..

٤ـ خەڵکی لە هەموو چین و توێژێک متمانەیان بە مامۆستا کرێکار (وەکو مەلایەک) زیاتر دەبێت و وەڵامەکانی وەکو فەتوای شەرع وەردەگرن و کاری پێدەکەن..

٥ـ  خەڵکانێکی ئێجگار زۆر لە گەنج و تەمەن مامناوەندیی بۆ چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکانیان راوێژ بە مامۆستا کرێکار دەکەن. ئەوەش ئەوە دەگەێنێت کە متمانەی تەواویان بە زانین و هزرو ئەزموون و دڵسۆزییەکەی هەیە..

٦ـ دەیان پرسیار لەسەر سیاسەتی شەرعیی، تایبەت بە فیکری سیاسی و شەرعێتیی و ناشەرعێتیی ئەندامێتی و لایەنگیریی حزبە عەلەمانییەکانی کوردستان و بوون بە ئاسایش و دژەتیرۆرو ئەوانە لە جەنابی مامۆستا کرێکار دەپرسرێت، لەو جۆرانەی کە لە هیچ زانایەکی ئیسلامی ناپرسرێت، مەگەر بە شێوەی زۆر زۆر نهێنی.. خاوەن پرسیار چونکە بە بەڵگەوە وەڵام وەردەگرێتەوە، دڵنیادەبێت لە راست و دروستیی وەڵامەکەی..

٧ـ خەڵکانێکی زۆر بۆ یەکلایی کردنەوەی دیدو تێڕوانین یان هەڵوێستی خۆیان لە باسە سیاسییەکان، رای مامۆستا کرێکاریان پێ سەرەکیی و کاریگەرە، چونکە دیدو هەڵوێستی خۆیانی لەسەر بینادەکەنەوە..

٨ـ  ساڵانی رابوردوو سێ کەس ئەدمینی پرسیارە شەرعییەکان دەبوون، بەڵام ئەمساڵ لە دە کەس تێپەڕین.

٩ـ جێ سەرنجە کە خەڵکانێکی زۆر سوورن لەسەر ئەوەی کە زەکاتی خۆیان لەڕیی جەنابی مامۆستا کرێکارەوە بگەێننە موستەحەققانی، لە کاتێکدا دەشزانن کە گەیاندنی چەند زەحمەتە.. ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە خەلکەکە دڵنیایە کە گەندەڵیی و حزبایەتی و خزم خزمێنە لە کاری مامۆستا کرێکاردا نییە والحمدللە ئەمەش بۆتە ئەوەی زۆرینەیەکی زۆری خەڵکی وەکو پێشەوایەکی دین و دنیا سەیری بکەن و بۆچوونەکانی وەکو بەرنامەی کۆمەڵکاریی خۆیان وەربگرن.. 

١٠ـ  ئەوەی لە هەمووی جێ سەرنجترە کە هەموو ئەوانەی هاوکاری مامۆستا کرێکار دەکەن  لە گەیاندنی پەیام و دیدو هەڵوێست و وەڵامەکانییدا، هەر هەموویان کەسانی خۆبەخشن و جەنابی زۆرینەیان ناسێت! کەچی ئەو متمانە گەورەیە لە نێوان هەردوولایاندا دروستبووە.. والحمدللە 

652 جار بینراوە‌
10/06/2019