X

گەڕان




كۆمه‌ڵكاری

پرسیارەکانی دەسپێکی دوواندنی بەرامبەرانمان

10/8/2017 2:35:43 AM   |   3799 :بینراو

پرسیارەکانی

دەسپێکی دوواندنی بەرامبەرانمان

بۆ کەسب کردن و بەگەڕخستنی ووزەیان

بەڵگەنەوویستە کە رەوتەوانانیش لە کۆڕو دانیشتن و میواندارییاندا دەکەونە باس و موناقەشەی کێشەکانی رۆژەوە، هەر وەکە کە دەکەونە باسی خاڵی هاوبەش یان خاڵی ناکۆکی دیدو تێڕوانینی عەقائیدیی خۆیانەوە لەگەڵ کەسانی تردا. بۆ بەهێزکردنی بەڵگەی رەوتەوانان ئەم چەند خاڵەی بیرخستنەوەم سەرپێی نوسی، کە دەکرێت بکرێتە دەسپێکی قسەو باس و راکێشانی بەرامبەر بۆ زۆنەباسێک کە پێشتر خۆت تێدا قاڵ کردۆتەوەو بەرامبەرەکەش لەوانەیە لە هەندێکیاندا دەم بە قەپەوە بگرێت و رابمێنێت..

بەم خاڵانە دەسکە بە باس و موناقەشەی برایانە، بە ئومێدی کەسبکردنی بەرامبەرەکەت. رێسایەکیشم لێوە فێربە کە لە ئیخواندا فێربووم: (هەڵوێست بدۆڕێنەو دڵ مەدۆڕێنە). واتە ئاگات لێ بێت هەستی بەرامبەرەکەت بە ئینفیعالاتی خۆت بریندار نه‌که‌یت و وا دەرکەویت بەزاندووتە. تۆ بەڵگەکانت رۆشن نیشاندەو لێگەڕی با قسەی خۆی زاڵ کات. ئامادەبووان وخۆشی دواتر ان شاء اللە دێنەوە سەر قسە حەقەکانت کە بەڵگەیان هەبوو..

دەست پێکەو بپرسە:

١ـ دەزانیت کە ئەرکی سەرشانی مرۆڤ بە گشتی و مرۆڤی موسوڵمان بە تایبەتی ئیستیخلافە (واتە: بریکاری خوای گەورە لەسەر زەمین) کە بریتییە لە:

١ـ تەوحیدی خوای گەورە.

واتە: ناسین و پەرستنی خوای گەورە ( کە داواکراوی أشهد أن لا إله إلا اللە) کەیە.

٢ـ سەروەرێتی شەرع.

کە بریتییە لە رەفتارکردنی تاکو کۆو کۆمەڵگەو دەوڵەت بە پێی پەیامی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم. ئەمەش بریتییە لە تەوحیدی موتابەعە (کە داواکراوی أشهد أن محمـدا رسول اللە)کەیە.

_ پێت وایە ئیسلامیەکانی کوردستان لەمە تێگەیشتوون؟

_ ئەوانەی لەمە تێگەیشتوون کاری پێ دەکەن؟ یان کاری بۆ دەکەن؟

_ ئایا من و جەنابت بەرپرسیارێتی قیامەت نامانگرێتەوە کە کاری لەسەر ناکەین؟

٢ـ جەنابیشت وەکو من پێت وایە ئەم واقیعەی کوردستان نائیسلامییەو خوای گەورە قبووڵی ناکات؟

ـ پێت وایە دەبێ بگۆڕرێت؟

  ئاشکرایە کە گۆڕانکاریی لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا دەبێت چەند روکنێکی هەبێت:

١ـ هەبوونی مەنهەجێک. کە دیدو رێبازو ئامانج و پێناسەی کێشەکان و چارەسەرەکانی تێدا دەبێت. تا خەڵکانێک لەسەری کۆببنەوە. وەکو کە پێغەمبەران سەلامی خوایان لێ بێت دیدوڕێیان بە مەنهەجیان کە وەحیە خواییەکە بوو، کۆدەکردەوە.

٢ـ هەبوونی رابەرێک و کۆمەڵێک. واتە هەبوونی کەسایەتییەکی دەرکەوتووی کاریزمایی چالاک کە رێکخراوانە کۆمەڵیک کەسی بە پێی دیدو ڕیبازی مەنهەجەکە بەگەڕخستووە. ئەمە ئالییەتی پراکتیزەکردنی دیدو تێڕوانینە تیۆریەکەیە.

٣ـ بانگەوازو بزاوتێکی دەستەجەمعی پەروەردەکاریی پشوودرێژانە بۆ هۆشدارییدان بە خەڵکی کە گۆڕانکاریی فەرزە. لەگەڵ رۆشنبیرکردنیان بە چۆنیەتی گۆڕانکارییەکەو قۆناغەکانی رێ. هەر وەکو کە لە سییرەدا دیارە.

ئەمە دەمانباتە سەر پرسیارێکی ناوخۆ:

٣ـ ئایا پێت وایە خەلەلی ئیسلامییەکان کە نەیانتوانییوە لە مەودای پەنجا ساڵدا وجودی سەربەخۆی خۆیان بسەلمێنن، دەگەڕیتەوە بۆ کام لەم هۆیانە؟:

ـ نەبوونی مەنهەجێکی رۆشن کە ئیستیخلافەکەی تێدا روونکرابێتەوە.

ـ کۆنەبوونەوەی ئیسلامییەکان لەسەر کۆمەڵکاریی عەقائیدیی و برایەتی دینی.

ـ نەبوونی بزاوت و هەڵوێستی سەربەخۆی شەرعیانە. ئیسلامییەکان تا ئێشتاش هەر لە بازنەی دیدوڕێ و بزاوت و هەڵوێستی حزبە قەومییەکاندا هەڵدەسوڕێن!

٤ـ واقیعەکە دەڵێ ئیسلامییەکان سستبوون و دیندارێتی کزبووە. بەڵام من و جەنابت هەست دەکەین ئەمە وانییە. دینداریی و هؤشیاریی و رۆشنبیریی ئیسلامیی زۆرزۆر بووە. زانستی شەرعی لە جاران زۆر زیاترە. مزگەوتەکان پڕترن. گەنجی دیندار لە زیادبووندان.. بەڵام کە دەرناکەون هۆی ئەوەیە کە جاهیلییەتی بەرامبەر دەسەڵات و پارەو دەزگاو زەمەنی بەدەستەوەیەو زەوتی کردوون. ڕێ لە ئەهلی ئیسلام دەگرێت و رێ واڵا دەکات بۆ نەیارانی دین و دینداریی.. ئەمە پرسیارێک لە ئەهلی دینەکە دەکات کە:

ـ ئایا نزیکبوونەوەی موسوڵمانان لە یەکتریی و دۆزینەوەی دەیان کۆلکەی هاوبەشی کۆمەڵکارییان فەرزێکی دینیی و زەروورەتێکی واقیعی نییە؟

١ـ ئەگەر بەڵێ. دەڵێین باشە چۆن دەست پێبکەین؟ لە (مەنهەج)ەوە یان لە دروست کردنی (کۆمەڵکاریی)یەکەوە؟

٢ـ شێوازو چۆنیەتی کارکردنەکە چۆنە؟

٥ـ جەماوەرەکە بەو زەمانەی بزوتنەوەی ئیسلامی (1985ـ 2003) دەڵێت زەمانی عیززەت.. بە رای جەنابت بۆچی وای پێدەوترێت؟

ـ ئایا لەبەر هەبوونی چەکەکەیان بوو؟ کە سام و هەیبەتی دابونێ و پارسەنگێتی هێزیان راگرتبوو.

ـ ئایا لەبەر ئەوەبوو کە بزوتنەوە قاڵبی حزبایەتیی نەبوو؟ کە وەکە دەوترێ چەترێکی گشتی بوو  بۆ هەموو تێڕوانینە ئیسلامییەکان.

ـ ئایا لەبەر ئەوەبوو ئێران لە پشتیان بوو؟

.......................................

دەکرێت هەر یەکێک لە رەوتەوانانی ئێمە ئەم خاڵانەو هیتریش بکاتە دەسپێکی دوواندنی بەرامبەرو بزواندنی هزرو راوەشاندنی هەست و ورووژاندنی غیرەتی. پاشان رایکێشێتە مەودای دیدو تێڕوانین و پێناسەی خۆمانەوە. دەکرێت پێی بڵێت ئاخر بۆیە مامۆستا کرێکارو رەوتەوانان دەڵێن: پێناسەی واقیعی کوردستان ئەمەیە:

١ـ کوردستان دارولکوفرە. چونکە:

أـ دەستوورو یاسای لە ئەحکامی شەریعەتی ئیسلامەوە وەرنەگرتووە.

ب ـ سەروەرێتی بۆ شەریعەتی خوا نییە.

ج ـ (ئەمان)ی موسوڵمانان _وەکو زەمانی بزوتنەوە_ بە دەست خۆیانەوە نییە.

باوەڕیشمان وایە کە خەڵکی کە کوردستان بەگشتی موسوڵمانن.

٢ـ سیستمی حوکمڕانی کوردستان طاغووتییە. لە هەر سێ بواری: یاسادانان (پەرلەمان) و حوکمکردن (حکومەت) وداوەریی (دادگاکان) دا یاساو رێسای پێچەوانە بە ئیسلام دەردەکرێت و جێبەجێ دەکرێت.

٣ـ دانیشتوانی کوردستان لە جاهیلییەتدان. هەیانە لە کوفری جاهیلییەتدایەو کافر بووەو هەیانە لە (فسق)ی جاهیلییەتدایەو موسوڵمان ماوە. هەر وەکو کە ئەهلی تەقواکارییشی تێدایە والحمدللە.

٤ـ ئەهلی مزگەوت بوونەتەوە بە ئەعرابی. ئەعرابیبوون: دەشتەکێتی و خێڵەکێتی و بیاباننشینی نییە. ئەعرابێتی حاڵەتی ئیمانداریی سەتحیی و وەلاء نەدانە بە ئیسلامەکە. رازیبوونە بە دابونەریتی جاهیلیی و خۆبەستنەوەیە پێوەی. نەبوونی پاڵنەری هیجرەت و جیهادکردنەکەیە. ئەمەش ئەو حاڵەتەیە کە ئەهلی مزگەوتەکانمانی تێدایە. کە ووتاری وەزارەتی ئەوقافی عەلەمانییەت و بانگی ئەلیکترۆنییان بەسەردا فەرزکراوەو مەلاو داعی و موجاهیدەکانی دوێنێش خۆیان لێ کڕ کردووە! 

  


كۆمه‌ڵكاری