باسی یه‌که‌م
پێناسه‌ی پاکژی
الف- له رووی زمانه‌وانییه‌وه:
پاکژی (الطَّهَارَة له عه‌ره‌بیدا) له رووی زمانه‌وانییه‌وه واته پاک و خاوێنی و دووری له پیسی ماددی وه‌کو میزو شتی وا یان مه‌عنه‌وی وه‌کو ھه‌بوونی که‌م و کورتی و نوقسانی له شتێکدا. ھه‌روه‌ھا به مانای گوناح و سه‌رپێچی فه‌رمانه.
ب- له رووی شه‌رعییه‌وه:
شه‌رعناسان له پێناسه‌ی پاکژیدا ده‌فه‌رموون «رَفْعُ الْحَدَثِ»؛ «نه‌مانی به‌ربه‌ستی نوێژ» له له‌شگرانی و نه‌بوونی ده‌سنوێژ، جا به ئاو بێته دی یان به ته‌یه‌مموم، ھه‌روه‌ھا نه‌ھێشتنی پیسایی و ئه‌وی له حوکمیدایه به له‌ش و جێگاوه. به خودی پاکردنهوهکهش ده‌ڵێن «تَطهیر» که بریتیه له ئاماده‌کردنی به‌رگ و شوێنی نوێژ.