X

گەڕان




باوه‌ڕناسی

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەهلی سوننەت و جەماعەت

2/15/2023 11:21:42 PM   |   728 :بینراو

 

   ئەهلی سوننەت و جەماعەت کۆمەڵە سەرفرازەکە (الفرقة الناجیة)ن و پێشرەوە سەلەفییە جیهادییەکانیشیان دەستە سەرخراوەکە (الطائفة المنصورة)ن، کە بە کۆمەڵێک سیفەتی تایبەتی لە غەیری ئەوان جودا دەکرێنەوە. لەوانە:

١ـ بایەخدانیان بە قورئان (بە لەبەرکردن و خوێندنەوەو لێکدانەوەی)و بە فەرموودە (زانین و تێگەیشتن و جوێکردنەوەی سەحیحی لە زەعیف) چونکە فەرموودە سەرچاوەی دووەمی وەرگرتنی دینەکەیە. دەشفەرموون کە دەبێ زانینەکە بە کردەوە نیشانبدرێتەوە.

٢ـ وەرگرتنی دینەکە هەمووی، باوەڕبوون بە قورئان هەمووی، ئەهلی سوننەت و جەماعەت باوەڕیان بە دەقەکانی بەڵێنی خوایی هەیە، هەروەکو کە باوەڕیان بە دەقەکانی هەڕەشەی خوایی هەیە. باوەڕیان بەو دەقانە هەیە کە سیفەتەکانی خوای گەورە دەسەلمێنن، بەوانەش کە سیفاتی کەموکورتیی لێدوور دەخەنەوە. لەوکاتەی باوەڕیان بە قەزاوقەدەری خوا هەیە، باوەڕیشیان بە حەزو وویست و توانای عەبد هەیە لە ئەنجامدانی رەفتارییدا. لەوکاتەدا کە زانست و خواپەرستیی پێکەوە وەردەگرن و دەیسازێنن، هێزو بەزەییش پێکەوە وەردەگرن و دەیسازێنن، هەر ئاواش هۆکارو زاهیدێتی پێکەوە وەردەگرن و دەسازێنن. 

٣ـ شوێنکەوتن و دوورکەوتنەوە لە بیدعەسازیی و گردبوونەوە لەسەر دیدوڕێ و وەلکردنی ئەوانەی مایەی تەفرەقەسازیی و ناکۆکی و راجوێی دینیین.

٤ـ رەچاوکردنی دیدو رێی پێشەوایانی جێمتمانەو ئیقتیداپێکردنیان لە وەرگرتنی هیدایەتی خوایی و دین و دیندارییدا. لە وەرگرتنی زانست و کارپێکردنییدا. لە بانگەوازو گرتنەبەریی هەڵوێستی یاوەران و هەڵوێستی ئەو کەسانەی لەسەر رێبازی ئەوان دەڕۆن وخۆدوورەپەرێزگرتن لە خۆلادان لە رێبازیان. لە بزاوت و هەڵوێستیان.

٥ـ میانڕەوێتی (التوسط) کە بریتییە لە تێگەیشتنی دروستی عەقیدەکە، ئەهلی سوننەت و جەماعەت لە گوفتارو رەفتارو بڕیاریاندا وان لە نێوان دەستەو تاقمی شلگیریی و دەستەو تاقمی توندڕەوییدا.

٦ـ سوورن لەسەر یەکخستنی هەڵوێستی موسوڵمانان لەسەر حەق و رێکخستنی ریزەکانیان لەسەر تەوحیدو سوننەت. سوورن لەسەر دوورکەوتنەوە لە هەموو هۆکارێکی ناکۆکیی و تەفرەقەی نێوان خۆیان.

٧ـ ئەرکەکانی گەیاندنی بانگەوازی خوایی و فەرمانبەچاکەو بەرهەڵستی لەخراپەو جیهادکردن و زیندووکردنەوەی سوننەت و کارکردن بۆ نوێکردنەوەی دینەکەو وەرگرتنی حوکمی شەرع لە شتی گەورەو گچکەدا بە فەرزی سەرشانی خۆیان دەزانن.

٨ـ  دادپەروەریی و بە ئینصافیی: ئەهلی سوننەت و جەماعەت مافەکانی خوای گەورە دەخەنە پێش مافەکانی خۆیان و کۆمەڵەکەیان. مافی کەس پێشێل ناکەن. لە دۆستایەتییدا بە ناهەق لەسەر کەس ناکەنەوەو لە دوژمندارێتییدا سنووری مافی کەس نابەزێنن.

٩ـ شوێنکەوتوانی ئەهلی سوننەت و جەماعەت _هەرچەند لە کات و شوێندا دووریش بن لەیەک_ لە تێگەیشتنی مەنهەجدا وەکویەکن، لە بزاوت و هەڵوێستدا  هاوشێوەی یەکن، چونکە سەرچاوەی لێوەرگرتن و چۆنیەتی لێوەوەرگرتنیان یەکە.

١٠ـ ئەهلی سوننەت و جەماعەت بە چاکەکاریی و رەوشتی پارسنەگ و رەفتاری بە بەزەییانە لەگەڵ هەموو خەڵکییدا ناسراون.

١١ـ ئامۆژگارییان بۆ خوای گەورەو بۆ پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم و بۆ پێشەوایانی موسوڵمانان و هەموو موسوڵمانانە بە گشتی.

١٢ـ بایەخدان بە کاروباری موسوڵمانان و لەسەرکردنەوەو سەرخستنیان و بەدەستهێنانی مافەکانیان و رێگرتن لە زیان و ئازار پێگەیشتنیان، سیماو سیفەتی ئەهلی سوننەت و جەماعەتە.

 


باوه‌ڕناسی