بسم الله الرحمن الرحيم
الحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه
جه‌ژنی سه‌ری ساڵ؛ چه‌واشه‌كاریی جیهانگیرییه توخنی نه‌كه‌ون
نوسنی: مامۆستا كرێكار (خوا ئازادی بكات).
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هندۆس و مه‌جووس ئاهه‌نگیان هه‌ر له كۆنه‌وه بۆ سه‌ری ساڵی نوێی خۆیان ده‌گێڕا، له‌مانه‌وه ئه‌م بۆنه‌یه وه‌كو رۆژێكی پیرۆز كه‌وته ناو مه‌سیحییه‌كانی رۆژهه‌ڵات وپاشانیش رۆژئاواییه‌كانه‌وه، مه‌سیحییه‌كانی رۆژهه‌ڵات (به‌ره‌ی روسیا) باوه‌ڕیان وابوو كه له‌دایكبوونی عیسا پێغه‌مبه‌ر ـ سه‌ڵامی خوای لێ بێت ـ له شه‌وی بیست و پێنجه‌می دیسه‌مبه‌ردا بووه، بۆیه ئه‌وان له‌و رۆژه‌دا یادیان ده‌كرده‌وه، هه‌ر له كۆنه‌وه قه‌یسه‌ر یۆلیۆی رۆمانیش ئه‌و رۆژه‌ی كردبووه سه‌ری ساڵی نوێی ته‌قویمی ئیپراتۆریه‌تی رۆمان، به‌ڵام ( به‌ره‌ی قیبتییه‌كانی یۆنان و میسر) كه هه‌ر رۆژهه‌ڵاتین، باوه‌ڕیان وابوو له سه‌ره‌تای كانوونی دووه‌مدایه، ئه‌م بابه‌ته به‌م ئیختیلافهیدا هه‌روا ده‌ڕۆیشت تا له ساڵی 1582 پاپا گریگۆر بڕیاری خۆی دا كه یادی له دایك بوونی سه‌ییدنا عیسا یه‌كه‌مین رۆژی ساڵه ، پرۆتستانتهكانیش ( كه پێنج سه‌د ساڵه دروست بوون ) سه‌ری ساڵی زایینیان كرده یادی له‌دایك بوونی ئه‌و زاته پاكه ، ، دوای چه‌ندین سه‌ده‌ی تر ـ به تایبه‌تی له‌م سه‌د ساڵه‌ی دواییدا ـ رۆژی یه‌كه‌می ساڵی نوێ كرایه بۆنه‌ی مه‌سیحییانی پرۆتستانت و كاتۆلیكه‌كان ، ئینجا دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م و باڵاده‌ستی ئه‌مریكا وبۆ چه‌واشه‌كاری وچاوبه‌ست له غه‌یره مه‌سیحی ووتیان رۆژی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێكی نوێ رۆژێكی جیهانییه ، هه‌رچه‌نده مه‌سیحیه‌كانی كۆن و نوێ به‌رواری له‌دایك بوونی سه‌ییدنا عیسا نازانن و ساغیان نه‌كردۆته‌وه ، به‌ڵام بۆ یه‌كخستنی ده‌نگی خۆیان بوو كه یه‌كه‌مین ساڵی نوێیان كرده یادی ئه‌و رۆژه ، ئینجا بۆ ره‌واج پێدانی بۆنه‌ی مه‌سیحێتی خۆیان و ناچار كردنی جیهان له‌سه‌ر هاوڕێیی و هاوراییان له زۆرینه‌ی وولاتاندا ـ له ووڵاتی موسوڵمانانیشدا ـ ئه‌م رۆژه‌یان كرده جه‌ژنی مه‌سیحیان وپشووی ره‌سمی ووڵات !
له‌م روانگه‌یه‌وه‌یه كه زانایانی ئیسلام فه‌توایان له‌سه‌ر به‌شداری نه‌كردنی موسوڵمان له‌م جۆره بۆنانه‌دا داوه‌و توند‌و تیژ بوون له‌سه‌ری ، بۆیه ئێمه‌ش به بۆنه‌ی نزیك بوونه‌وه‌ی سه‌ری ساڵه‌وه موسوڵمانان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه توخنی بۆنه‌ی وا نه‌كه‌ونه‌وه كه رۆژئاوا ـ به هاوكاری دین دۆڕاوانی ووڵاتانی موسوڵمانان ـ به‌سه‌ر واقیعی ئهمڕۆمانیدا سه‌پاندووه : ( وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءهُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءكَ مِنَ الْعِلْمِ إِنَّكَ إِذَاً لَّمِنَ الظَّالِمِينَ ) البقرة/145 .
( سُبْحَانَ رَبِّكَ رَبِّ الْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ . وَسَلَامٌ عَلَى الْمُرْسَلِينَ . وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ)