بِسمِ اللّهِ الرّحمنِ الرَّحیمِ
الحَمدُ لِلَّهِ ربِّ العالَمینَ والصَّلاةُ والسّلامُ علَی رَسولِهِ الأمینِ محمّدٍ وَعَلی آلِه وأصحَابِه أَجمعینَ
«وَأَعِدُّواْ لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ وَمِن رِّبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدْوَّ اللّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآخَرِينَ مِن دُونِهِمْ لاَ تَعْلَمُونَهُمُ اللّهُ يَعْلَمُهُمْ وَمَا تُنفِقُواْ مِن شَيْءٍ فِي سَبِيلِ اللّهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لاَ تُظْلَمُونَ»
السّلام عليكم ورحمة الله وبركاته.
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانى 1438ی كۆچی كه بهرانبهبهر 31ی ئابى 2017يه، پیرۆزباییه‌کی گه‌رم له هه‌موو موسوڵمانانی جیهان ده‌که‌م، موسوڵمانانی کورد به‌تایبه‌تی و به‌تایبه‌تیتر موجاهیدان و موهاجیران و زیندانیانی پشودرێژی مه‌حروم که ئێستا له زیندانی تاغوتهکاندان، هه‌روه‌ها ره‌وته‌وانانی جوامێر‌و داعی و که‌سایه‌تییه ئیسلامییه‌کان؛ تقبّل اللّهُ مِنّا ومِنکم صالحَ الأعمال.
ئیسلامییه جوامێره‌کانی کورد! به‌دڵنیاییه‌وه ئێوه‌ش وه‌کو من و زیاتریش هه‌واڵی ناسۆری موسوڵمانانتان رۆژانه ده‌گاتێ، ئاگادارن که رۆژانه لانی که‌م هه‌زار موسوڵمان ده‌کوژرێ، ده‌یان هه‌زار زیندان ده‌کرێن، سه‌دان هه‌زار موسوڵمان ئاواره ده‌کرێن، ره‌نگه پێتان سه‌یر بێ که ئاوا هه‌موو دونیا له‌ئاستی ئه‌م هه‌مو تاوانانه‌دا که ده‌رحه‌ق موسوڵمانان ده‌کرێ که‌ڕ و کپن، ته‌نانه‌ت رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤیش له وڵاته ئازاده‌کانیش لێیان بێده‌نگن که له سه‌رده‌مانی جه‌نگی سارددا له کوشتنی یه‌ک مه‌ده‌نی بێده‌نگ نه‌ده‌بوو؛ هۆکاری ئه‌مه ئه‌و گهڕاننهوهیه بۆ ئیسلام که ئوممه‌ته‌که‌مان به خۆیه‌وه ئدبینێ. هه‌رهه‌موو دوژمنانی ئیسلام و موسوڵمانان یه‌ک ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ستانه‌وه‌ی ئوممه‌ت دوا بخه‌ن. هه‌ر هه‌موویان به سه‌هیۆنی و خاچپه‌رست و مولحید و موشریکانی دونیاوه، به مورتهددانی وڵاتی موسوڵمانانیشه‌وه هه‌موو له‌وه دڵنیان که ئٶممهتهکهمان زۆر به خێرایی به‌ره‌و ئیسلام دێته‌وه‌و دڵنیاشن که ئوممه‌ته‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتی جاهیلی به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ ناکات بۆیه ئاوا به جۆره‌ها حه‌مله‌ی ریشه‌کێش کردن و مه‌حروم کردن هه‌وڵ ده‌ده‌ن گرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات دواتر بخه‌ن. ئه‌و هه‌موو دوژمنانه‌ی ئیسلام پێکه‌وه به رێکه‌وتن و هه‌ر یه‌که‌شیان به جیان، کار له‌سه‌ر دیدلێڵی و رێوێڵی و ته‌فره‌قه نانه‌وه‌و په‌رته‌وازه کردنی موسوڵمانان ده‌که‌ن، ده‌سڵاتی ده‌ستووری و قه‌زایی، هێزی سه‌ربازی و ئه‌منی، توانای دارایی و سه‌رمایه‌ی دزراو و و ده‌عمی نێوده‌وڵه‌تییان ده‌خه‌نه به‌رده‌ست فیرعه‌ونه‌کانی ده‌سه‌ڵات له وڵاتی موسوڵماناندا تا موقهددهساتمان پێشێل که‌ن، جیهادییه‌کانمان که پاسه‌وانی دینه‌که‌ن ریشه‌کێش که‌ن، سیاسییه مه‌ده‌نیه‌کانمان که ئاڕاستهوانمانن په‌راوێز خه‌ن، ده‌وڵه‌ته‌کانمان به دیکتاتۆریێتیی شه‌رعێنراو ئیداره بده‌ن، قییه‌می کۆمه‌ڵایه‌تیمان هه‌ڵته‌کێنن، بنه‌ماکانی خێزانمان بشێوێنن، به‌رنامه‌ی خوێندنمان چه‌واشه‌کارانه بگۆڕن، له‌به‌رنبه‌ردا نه‌خشه‌ی وشککردنی سه‌رچاوه (تجفيف الينابيع) ئه‌مه‌مان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌که‌ن، سه‌رچاوه‌ی دیدی دینیمان، سه‌رچاوه‌ی داراییمان، سه‌رچاوه‌ی کۆمهڵکاریمان، سه‌رچاوه‌ی ئاراستهکاریمان وشک ده‌که‌ن تا یان ده‌بێ له قاڵبی ئه‌واندا بین یان نابێت ببین.
هه‌ڵوێستی ئێوه به‌رانبه‌ر ئه‌م حه‌مله بێ ئامانه ده‌بێ چۆن بێ؟ یه‌که‌مین هه‌ڵوێست به‌وه ده‌ست پێ ده‌کات که هه‌ست بکه‌ن ئێوه‌ش به‌شه‌رن، سه‌یر نییه که وا بڵێم چونکه ئه‌گه‌ر له ناخی خۆتدا یه‌که‌م جار هه‌ستت به‌وه کرد که خۆت به‌شه‌ری، ده‌گه‌ڕێی به‌دوای مافه‌کانتدا، هه‌موو مافه‌کانی به‌شه‌ریه‌تی خۆتان هی خۆتانه‌و مافێکه خوای په‌روه‌ردگار پێی به‌خشیون، ده‌شزانن ئه‌و مافانه چین و ده‌بێ بیشیسهلمێنن که ئاماده نین ته‌نازولیان لێ بکه‌ن؛ ئه‌مه یه‌که‌مین هه‌نگاوی گۆڕینی ئه‌و واقیعه‌یه. بهرانبهران هه‌رچند لاف و گه‌زافی مافی مرۆڤ و دیموکراسێتی لێده‌ن، ئیعتراف به به‌شه‌ریه‌تی ئێوه ناکه‌ن تا ده‌بنه ئه‌و هێزه‌ی توانای پارسه‌نگ کردنی ململانێکهتان ده‌بێ؛ ئه‌و کاته ناچار ده‌بن وجوودتان وه‌کو ئه‌مری واقع قبووڵ بکه‌ن.
دووه‌مین هه‌ڵوێست رۆشنی دیدی دینی و واقیعناسیتانه که پێی په‌روه‌رده ده‌بن؛ ئه‌مه واتان لێده‌کات جاهیلییه‌ت بناسنه‌وه‌و بزانن مه‌ڵبه‌نده‌کانی بڕیار‌و چه‌قه‌کانی هێزی واقیعه‌که کامانه‌ن تا بتوانن له قۆناغی رێناسین و خۆناسینتاندا خۆ له تیشک و تیریان ببوێرن.
سێیه‌مین هه‌ڵوێست و هه‌نگاو، پارسه‌نگی ناوخۆی خۆتانه؛ ده‌بێ وجوودی خۆتان له‌سه‌ر برایه‌تییه‌کی حه‌قیقی دابمه‌زرێنن، برایه‌تی دینی؛ ناشێ هه‌ر ناسیاو و دۆست و براده‌ری یه‌کتری بن، ده‌بێ به په‌یوه‌ندییه عهقاییدیه قورئانیه‌که پێکه‌وه په‌یوه‌ست ببن، ده‌بێ به وه‌لائه ئیمانییه بێ غه‌لل و غهشهکهی قورئان هه‌موو موسوڵمانان به برای خاوه‌ن مافی خۆتان بزانن، ئاوا ئێوه ده‌بنه ده‌سته سهرفرازهکه (الطائفة المنصورة) که ده‌بنه پێشڕه‌وی ئیسلامیان و ئاڕاسته‌وانی بزاوتی ئوممه‌ته‌که ان شا‌ء اللّه.
ئه‌گه‌ر به‌هیوای غه‌یری خوای گه‌وره‌و پاشان غه‌یری ره‌نجی خۆمان بین ئه‌م ناسۆرو ژان و کاره‌ساته‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵناگیرێت، له‌م داروینیزمه فیکره سیاسییه جیهانگیرییه که‌س به‌زه‌یی پێمان‌دا نایه‌ته‌وه، ئه‌وه گێلێتی خۆمانه که وابزانین ده‌بێ یه‌کێک له‌سه‌رمان ههڵداتێ و کات و جۆری تین و فشارمان له‌سه‌ر که‌م کاته‌وه.
ره‌وته‌وانانی جوامێر! منیش و خه‌ڵکانێکی ئێجگار زۆر ئومێدیان دوای خوای گه‌وره به ئێوه‌وه به‌ستۆته‌وه بۆیه ده‌بێ ئێوه‌ش له ئاستی به‌رپرسیارێتی دنیا‌و قیامهتتاندا بن، په‌یامه‌کانی رێبه‌رێتی باش بگرنه گوێ و ورده‌کارانه جێبه‌جێی بکه‌ن، ره‌وت باش بناسن، به ژیری و عه‌قڵ پێشکانهوه قۆناغه‌کانی رێ ببڕن، فرهدیدیتان قبوڵ بێت، سینه فراوان بن به‌رانبه‌ر به یه‌کتری، لادانی هیچ کۆسپێکی رێتان پێ ئه‌سته‌م نه‌بێ، به چاوی سوکیشه‌وه تەماشای هیچ دوژمنێک مه‌که‌ن، ره‌نجتان بۆ تێگه‌یشتنی خۆتان و پێگه‌یشتنی گه‌نجه‌کانی به‌رده‌ستتان باش بخه‌نه گه‌ڕ، هه‌وڵ بده‌ن تا جه‌ژنی داهاتوو به ئیزنی خوای په‌روه‌ردگار ئاسۆییش زیاد ببن، خوشک و برایانێکی تری وه‌کو خۆتان که‌سب بکه‌ن. بشزانن که ئیمام به‌ننا (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌یفه‌رموو هێز بریتییه له هێزی ئیمان و هێزی ریز و هێزی بازو. به ئومێدی پێکه‌وه‌نانی ئه‌م هێزانه‌م لێتان. خوای گه‌وره سه‌رکه‌وتووتان کات؛ «وَلَيَنصُرَنَّ اللَّهُ مَن يَنصُرُهُ».
وصلّی اللّه عَلی مُحمّدٍ وَعلی آلِهِ وصحبِه وسلَّم تَسلیماً؛ والسلام علیکم ورحمة الله و برکاته.