ھه‌ندێک له ئادابی چوونه سه‌ر ئاو
ھه‌ندێک ره‌فتار ھه‌ن ده‌بێت موسوڵمان له چوونه‌سه‌ر ئاویدا بۆ میز کردن یان پیسایی ره‌چاویان بکات، له‌وانه:
1- ده‌رنه‌که‌وتن و دوور که‌وتنه‌وه له بینینی خه‌ڵکی:
ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه که موسوڵمان له ئاوده‌ستدا ده‌ست به‌ئاو بگه‌ێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له سه‌فه‌ر بوو یان ده‌وارنشین بوو له ده‌شت و چۆڵیدا، پێویسته ئه‌وه‌نده دوور که‌وێته‌وه که له‌به‌رچاوان دیار نه‌مێنێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی بچێته چاڵێک یان که‌نده‌ڵانێک یان نه‌دیوێکه‌وه یان زۆر دوور که‌وێته‌وه، چونکه پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) وای ده‌کرد. سه‌یدنا جابر ده‌فه‌رموێ: «له سه‌فه‌رێکدا له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) بووین که ده‌یویست تارات بگرێت، ئه‌وه‌نده دوور ده‌که‌وته‌وه نه‌ده‌بینرا».[1]
٢- ھیچ شتێک نه‌باته سه‌رئاو که ناوی خوای پێوه بێت:
وه‌کو مستیله[2] یان هه‌ر شتێکی تر، چونکه له‌گه‌ڵ به‌مه‌زن دانانی خوای په‌روه‌ردگاردا ناگونجێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له گیرفانیدا بوو، یان ملوانکه‌یه‌که‌و له ملیدایه، یان قورئانه‌و کیفی ھه‌یه، ناکرێت له ده‌رێ دانرێن یان به‌ده‌سته‌وه بگیرێن جائیزه پێیانه‌وه بچێته سه‌ر ئاو له‌به‌ر زه‌رووره‌تی حاڵه‌ته‌که‌ی. ئیمامی ئه‌حمه‌د ده‌رباره‌ی مستیله‌ی وا ده‌یفه‌رموو: ده‌توانێت له مشتی گرێت. به‌ڵام له‌و حاڵه‌ته‌شدا له‌وانه‌یه مه‌ترسی که‌وتنه ناو ئاوده‌سته‌که‌ی ھه‌بێت، به تایبه‌تی ئاوده‌ستی مزگه‌وت و شوێنی گشتی ئه‌م سه‌رده‌مه. من خۆم دکتۆر عه‌بدوڵڵا عه‌ززامی ره‌حمه‌تیم دی که قورئانی قه‌باره بچووکی پێ‌بوو، پێیه‌وه چووه ئاوده‌ست، لێم پرسی، فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر کیفی ھه‌بوو، زنجیری پێوه‌بوو، ئیشکالی نیه.
٣-خوێندنی زیکره‌کانی تایبه‌ت به چوونه‌سه‌رئاو:
که‌سێک که ده‌چووه ئاوده‌سته‌وه باشتر وایه ئه‌و زیکرانه بخوێنێت که ریوایه‌ت کراون وه‌کو وتنی «بسم اللّه» له‌گه‌ڵ چوونه ژووره‌وه‌که‌یدا. چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌فه‌رموێ: «سِتْرُ مَا بَينَ الْجِنِّ وَعَوْرَاتِ بَني آدَمَ إذَا دَخَلَ أَحَدُهُمْ الْخَلَاءَ أنْ يَقُولَ: بِسْمِ اللّهِ»؛[3] «په‌رده‌ی نێوان جنۆکه‌و مرۆڤ که چووه سه‌ر ئاو ئه‌وه‌یه بڵێ بِسْمِ اللّهِ». یان ده‌توانێت که چووه سه‌ر ئاو له‌و کاته‌ی پێ ده‌نێته ناو ئاوده‌سته‌که یان پۆشاکی داده‌نێ یان به‌رز ده‌کاته‌وه بڵێ: «أللَّهُمَّ إنِّي أعُوذُ بِكَ مِنْ الْخُبُثِ و الْخَبَائِثِ»[4]؛ «خوایه په‌نا ده‌گرم به تۆ له نێر‌و مێیی جنۆکه».
٤-چوونه ئاوده‌ست به پێی چه‌پ و ھاتنه ده‌ره‌وه لێی به پێی راست:
ھه‌رچه‌نده به‌ڵگه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه نیه که پێغه‌مبه‌ری نازدار (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) پێی چه‌پی پیرۆزی بۆ چوونه ئاوده‌ست پێش خستبێت و پێی راستی پیرۆزی له ھاتنه ده‌ره‌وه‌دا پێش خستبێت، به‌ڵام ئیمامی شه‌وکانی باسی له‌مه کردووه‌و به شێوه‌ی گشتی به سووونه‌تی داناوه،[5] چونکه پێغه‌مبه‌ری نازدار (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) له ھه‌موو شتێکدا ده‌ست و پێی راستی پێش چه‌په‌کانی ده‌خست مه‌گه‌ر هه‌ندێک شت وه‌کو تارات گرتن و ... .
٥- روو یان پشت نه‌کردنه قیبله له کاتی دانیشتنی سه‌رئاودا:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری نازدار (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) به‌رھه‌ڵستی له‌وه کردووه. فه‌رمووده‌ی «متفق علیه»یه که سه‌یدنا ئه‌بوئه‌ییوبی ئه‌نساری خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: «إذَا أَتَيْتُمْ الغَائِطَ فَلَا تَسْتَقْبِلُوا الْقِبْلةَ وَلا تَسْتَدْبِرُوهَا، وَلكِنْ شَرِّقُوا أو غَرِّبُوا»[6]؛ «ئه‌گه‌ر چوونه ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندن، نه روو نه پشت له قیبله مه‌که‌ن، روو له رۆژھه‌ڵات یان رۆژئاوا بکه‌ن». ئه‌بوئه‌ییوب ده‌فه‌رموێ: که ھاتینه شام بینیمان ئاوده‌ست رووه‌و که‌عبه دروست کراوه، ئێمه له به‌کارھێنانیدا خۆمان خوار ده‌کرده‌وه‌و داوای لێبوردنمان له خوای گه‌وره ده‌کرد. زانایان له‌م باسه‌دا راجوێ بوون، چونکه فه‌رمووده‌ی تر ھه‌یه که شیاوێتی ئه‌م کاره ده‌گه‌ێنێت؛ بۆ نموونه ئیبنوعومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه ده‌فه‌رموێ: شه‌وێک له‌سه‌ربان راکشابووم، پێغه‌مبه‌ری نازدارم (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) بینی بۆ ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندن له‌سه‌ر دوو خشت دانیشتووه، رووی له به‌یتولمه‌قدیس بوو. ئه‌وه‌ش چونکه له مه‌دینه بوو یه‌عنی پشتی له مه‌ککه بووه. ئیمامی ئیبنوحه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی و ئیمامی نه‌وه‌وی توێژینه‌وه‌یه‌کی دوورودرێژیان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا کردووه‌و رای زۆر له زانایان و شه‌رعناسانیان نه‌قڵ کردووه[7] که کورته‌که‌ی ئه‌مه‌یه له خواره‌وه باسی ده‌که‌ین. به پێی ئه‌م توێژینه‌وانه زانایان له‌م باسه‌دا چوار پۆلن:
یه‌که‌م- ئه‌و زانایانه‌ی فه‌رموویانه به‌رھه‌ڵستیه‌که گشتیه‌و رووکردن یان پشت کردنه قیبله‌که ده‌گرێته‌وه له ماڵدا بێت یان له ده‌ره‌وه:
ئه‌مه رای ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌و ئه‌حمه‌دو ئیبنوحه‌زمه‌و ئیبنوته‌یمییه ئه‌مه‌یانی ھه‌ڵبژاردووه، ئیبنوحه‌زمی ره‌حمه‌تی ریوایه‌ته‌کانی بردۆته‌وه سه‌ر رای ئه‌بو ھوڕه‌یڕه‌و ئه‌بوئه‌یووبی ئه‌نساری و ئیبنو مه‌سعوودو سوراقه‌ی کوڕی مالیک - خوا لێیان رازی بێت-، له تابعینیش ئه‌مه رای عه‌تاء و نه‌خه‌عی و سه‌وری و ئه‌وزاعی و ئه‌بوسه‌وره، به‌ڵگه‌ی ھه‌مووشیان فه‌رمووده‌که‌ی لای ئه‌بوئه‌یووبی ئه‌نسارییه که پێشتر ھێنامانه‌وه.
دووه‌م- ئه‌وانه‌ی فه‌رموویانه به‌رھه‌ڵستیه‌که ته‌نھا ده‌شت ده‌گرێته‌وه:
ئه‌مه‌ش بۆچوونی ئیمامی شافیعی و ریوایه‌تی راستی ئیمامی ئه‌حمه‌دو ئیسحاقه.
سێیه‌م: ئه‌وانه‌ی فه‌رموویانه ده‌شێت رووت له قیبله بێت نه‌ک پشت:
ئه‌مه‌ش بۆچوونێکی تری ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌و ئیمامی ئه‌حمه‌ده. ھه‌ردووکیشیان ئیعتیمادیان کردۆته سه‌ر فه‌رمووده‌که‌ی لای ئیبنوعومه‌رو ئه‌وه‌ی ئه‌بوئه‌ییوبی ئه‌نساری که پێشتر ھێناماننه‌وه.
چواره‌م: رووکردن و پشت کردنه قیبله ھه‌ردووکیان جائیزه:
ئه‌مه‌ش بۆچوونی دایکه عائیشه‌و عوروه‌ی کوڕی زوبه‌یرو ره‌بیعه‌و داووده. ده‌فه‌رموون: مادام فه‌رمووده‌کان تێکه‌ڵن و پێچه‌وانه‌ی یه‌کتری ده‌وه‌ستنه‌وه که‌وابوو ھیچیان وه‌رناگیرێت و ده‌چینه‌وه سه‌ر ئه‌سڵه‌که که جائیز بوونی ھه‌موو شێوه‌کانی ده‌ستبه‌ئاو گه‌یاندن..
ئه‌وه‌ی من پێم په‌سه‌نده رای یه‌که‌مه که به‌ڵگه‌که‌ی به‌ھێزتر ده‌بینم، رووکردن یان پشت کردنه قیبله له کاتی ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندندا له ماڵ بێت یان له ده‌شت حه‌رامه؛ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
٦-خۆگرتنه‌وه له قسه‌کردن، مه‌گه‌ر بۆ زه‌رووره‌ت:
ئیبنوعومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه که جارێک پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌ستی به‌ئاو ده‌گه‌یاند کابرایه‌ک له‌وێوه تێپه‌ڕی و سه‌لامی لێکرد به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه..[8] وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سڵاو فه‌رزه، به‌ڵام که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) وه‌ڵامی سه‌لامی کابرای نه‌دابێته‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که قسه کردن له کاتی ده‌ست به ئاو گه‌یاندندا حه‌رامه، به تایبه‌تی زیکری خوای گه‌وره که ئاشکرایه سڵاو کردن یان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زیکری خوای گه‌وره‌ن. به‌ڵام ئه‌مه رێ له‌و زه‌رووره‌تانه ناگرێت که پێویستیان بێ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، وه‌کو داواکردنی ئاو، یان رێنیشاندانی کوێرێک یان ئه‌وی له‌و جۆره حوکمه‌دان.
٧-خۆپاراستن له ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندن له‌سه‌ره ڕێ و سه‌ر کانی و ئاو‌و سێبه‌رو شوێنی گشتی خه‌ڵکی:
ئه‌بوھوڕه‌یه‌ڕه خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: «اتَّقُوا اللَّعَّانَيْنِ، قَالُوا: وَمَا اللَّعَّانَانِ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: الَّذِي يَتَخَلَّى فِي طَرِيقِ النَّاسِ أَوْ فِي ظِلِّهِمْ»[9]؛ «خۆ له‌و دوو له‌عنه‌تکارانه بپارێزن، فه‌رموویان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌و دوو له‌عنه‌تکارانه چین؟! فه‌رمووی: ده‌ست به ئاو گه‌یاندن له سه‌ره‌ڕێی خه‌ڵکی و به‌رسێبه‌ره‌کانیان».
٨- میز نه‌کاته ھه‌مان شوێنه‌وه که خۆی تێدا ده‌شوات:
به تایبه‌تی شوێنێک که ئاوه‌که‌ی تێدا کۆببێته‌وه، وه‌کو ته‌شت و بانیۆ و شتی واو چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) به‌رھه‌ڵستی موسوڵمانانی له کاری وا کردووه؛ وه‌كو له‌و فه‌رموده‌یه‌دا هاتووه که سه‌یدنا عه‌بدوڵڵای کوڕی موغه‌ففه‌ل گێڕاوێتییه‌وه که ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمووی: «لَا يَبُولَنَّ أَحَدُكُمْ فِي مُسْتَحَمِّهِ»؛[10] «که‌ستان له‌و شوێنه‌دا میز نه‌کات که خۆی لێده‌شوات».
٩- میز نه‌کردنه ناو ئاوی راوه‌ستاوه‌وه:
وه‌کو ئه‌ستێڵکی بچووک و حه‌وزو شتی وا، چونکه جابری کوڕی عه‌بدوڵڵا خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه
که: «نَهَى أَنْ یُبَالَ فِی الْمَاءِ الرَّاکِدِ»[11]؛ « پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) به‌رھه‌ڵستی کردووه له میز کردنه ناو ئاوی راوه‌ستاوه‌وه». هه‌ر له سه‌یدنا جابری کوڕی عه‌بدوڵڵاوه ده‌گێڕنه‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) به‌رهه‌ڵستی له‌وه‌ش کردووه که میز بکرێته ناو ئاوی جارییه‌وه.[12]
١٠- ھه‌ڵبژاردنی جێگای فشه‌ڵ و لووس بۆ میز کردن:
واته خۆ دوورخستنه‌وه له جێی ره‌ق که مه‌ترسی ئه‌وه ھه‌یه پرژی پێ ھه‌ڵپرژێته‌وه. سه‌یدنا ئه‌بوموسای ئه‌شعه‌ری خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه که: «أَنّهُ مَالَ إِلى دَمَثٍ مِنَ الأَرْضِ فَبَالَ فِيهِ»[13]؛ « پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) لایدایه شوێنێکی ته‌ختی فشه‌ڵ و میزی لێکرد».
١١- نه‌یکاته کونی زه‌وی و درزی تاوێرو کلۆری دره‌خت و شوێنی واوه:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌تاده له عه‌بدوڵڵای کوڕی سه‌رجه‌س -خوا لێی رازی بێت- ده‌گێڕێته‌وه که: «نَهَى رَسُولَ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ يُبَالَ فِي الْجُحْرِ»[14]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) به‌رهه‌ڵستی کردووه له میزکردن له کون و درزه‌وه». له قه‌تاده‌یان پرسی بۆچی به‌رهه‌ڵستی لێکردووه؟! فه‌رمووی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه ماڵی جنۆکه‌یه. بێگومان له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که نه‌بادا گیانله‌به‌ریان تێدا بێت و ئازاریان پێبگه‌یه‌نێت، ئه‌وانیش بێنه ده‌ره‌وه‌و زیان به‌م بگه‌ێننه‌وه.
١٢-ئه‌و کاته‌ی که ته‌واو ده‌بێت بڵێ «غُفْرَانَکَ»:
چونکه له دایکه عائیشه‌وه - خوا لێی رازی بێت- ھاتووه که ده‌فه‌رموێ: که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) له ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندن ده‌ھاته ده‌ره‌وه ده‌یفه‌رموو: «غُفْرَانَکَ»[15]؛ «داوای لێبوردنت لێ ده‌که‌م خوایه».
هه‌ندێک له ئادابی تارات گرتن
ئه‌وی له بڕگه‌ی پێشوودا باسمان کرد ئادابی چوونه سه‌ر ئاو و هاتنه ده‌ره‌وه‌و دیاری کردنی شوێن و ئه‌وانه بوو به‌ڵام له باسه‌دا ھه‌ندێک ئادابی خودی تارات گرتن ده‌خه‌ینه به‌رچاو که پێویسته موسوڵمان پێیانه‌وه پابه‌ند بێت:
١- به ده‌ستی راستی تارات نه‌گرێت:
له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی که ئه‌بوقه‌تاده - خوا لێی رازی بێت- گێڕاوێتیه‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رموویه‌تی: «لَا يُمْسِكَنَّ أَحَدُكُمْ ذَكَرَهُ بِيَمِينِهِ وَهُوَ يَبُولُ وَلَا يَتَمَسَّحْ مِنْ الْخَلَاءِ بِيَمِينِهِ وَلَا يَتَنَفَّسْ فِي الْإِنَاءِ»[16]؛ «که‌ستان کاتێک میز ده‌کات به ده‌ستی راستی زه‌که‌ری نه‌گرێت، خۆشی به ده‌ستی راستی پاک نه‌کاته‌وه (چه‌پ به‌کار بھێنێت بۆ تارات گرتنی)، له کاتی ئاوخواردنه‌وه‌شدا ھه‌ناسه‌که‌ی نه‌خاته‌وه ناو ئه‌و شته‌ی ئاوه‌که‌ی تێدایه».
ھه‌روه‌ھا سه‌لمانی فارسی - خوا لێی رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: کابرایه‌ک پێی ووتم: ھاوڕێکه‌تان (مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ری خوا بوو - صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ-) ھه‌موو شتێکتان فێر ده‌کات، ته‌نانه‌ت پیسایی کردنیش، ووتم: ئه‌رێوه‌ڵا، به‌رھه‌ڵستی له‌وه کردووه که یه‌کێکمان له کاتی میز کرن یان پیسایی کردندا پشت که‌ینه قیبله، یان به ده‌ستی راست خۆمان پاک که‌ینه‌وه، یان که‌متر له سێ به‌ردوچکه به‌کار بھێنین![17]
٢- عه‌وره‌تی به ده‌ستی راست نه‌گرێت:
به‌ڵگه‌مان ھه‌ر فه‌رمووده‌که‌ی پێشووی ئه‌بو قه‌تاده‌یه - خوا لێی رازی بێت-.
٣- پاش وپێشی خۆی به‌ته‌واوی پاک کاته‌وه:
ئه‌مه‌ش واجبه، جا به ئاو پاکی ده‌کاته‌وه یان به‌به‌رد یان به ده‌سڕی کاغه‌زو هاوشێوه‌ی رێ له‌وه‌ش ناگیرێت به‌رد یان ده‌سڕی کاغه‌ز به‌کار بهێنێت و پاشان بیشوات. گرنگ ئه‌وه‌یه هیچ پیساییه‌کیان پێوه نه‌مێنێت. هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه که‌خۆیان پاک ناکه‌نه‌وه، وه‌كو ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی که ئیبنو عه‌بباس - خوا لێیان رازی بێت- له پێغه‌مبه‌ری خواوه (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ریوایه‌تی ده‌کات: «خَرَجَ النَّبِيُّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنْ بَعْضِ حِيطَانِ الْمَدِينَةِ، فَسَمِعَ صَوْتَ إِنْسَانَيْنِ يُعَذَّبَانِ فِي قُبُورِهِمَا فَقَالَ: يُعَذَّبَانِ، وَمَا يُعَذَّبَانِ فِي كَبِيرَةٍ، وَإِنَّهُ لَكَبِيرٌ، كَانَ أَحَدُهُمَا لاَ يَسْتَتِرُ مِنَ الْبَوْلِ، وَكَانَ الآخَرُ يَمْشِي بِالنَّمِيمَةِ . ثُمَّ دَعَا بِجَرِيدَةٍ فَكَسَرَهَا بِكِسْرَتَيْنِ أَوْ ثِنْتَيْنِ، فَجَعَلَ كِسْرَةً فِي قَبْرِ هَذَا، وَكِسْرَةً فِي قَبْرِ هَذَا، فَقَالَ : لَعَلَّهُ يُخَفَّفُ عَنْهُمَا مَا لَمْ يَيْبَسَا»[18]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) به‌لای باخاتێکی شاردا تێپه‌ڕی و گوێی له زریکه‌و ناڵه‌ی دوو که‌س بو که له‌گۆڕه‌کانیاندا له‌تاو ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی خۆیان هاواریان ده‌کرد! فه‌رمووی: له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دان له‌به‌ر شتێکیشه (که خه‌ڵکی پێی) گه‌وره نیه، به‌ڵام له راستیدا گه‌وره‌یه! یه‌کێکیان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که خۆی له دوای میزکردنی پاک نه‌ده‌کرده‌وه‌و ئه‌وی تریشيان دوزمانی له نێوان خه‌ڵکیدا ده‌کرد. پاشان داوای لقه دارێکی خورمای کرد‌و کردی به دو چڵه‌وه، هه‌ریه‌که‌یانی خسته سه‌ر گۆڕی یه‌کێکیان، فه‌رمووی: به‌ڵکو تا ئه‌و ساته‌ی سه‌وز بمێنن ئه‌شکه‌نجه‌یان له‌سه‌ر که‌م بکه‌نه‌وه».
٤- دوای تارات ده‌ستی به سابوون بشوات:
دوای تارات گرتنه‌که ئه‌گه‌ر سابوونی ده‌سکه‌وت با ده‌ستی پێ بشوات، ئه‌گه‌ر ھیچی ده‌ست نه‌که‌وت با خۆڵ له ده‌سته‌کانی ھه‌ڵسوێت یان له زه‌وی بخشێنێت و پاکی کاته‌وه. ئه‌بوھوڕه‌یڕه - خوا لێی رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: «كَانَ النَّبِيُّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا أَتَى الْخَلاَءَ أَتَيْتُهُ بِمَاءٍ فِي تَوْرٍ أَوْ رَكْوَةٍ فَاسْتَنْجَى، ثُمَّ مَسَحَ يَدَهُ عَلَى الأَرْضِ ثُمَّ أَتَيْتُهُ بِإِنَاءٍ آخَرَ فَتَوَضَّأ»[19]؛ «کاتێک پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ده‌چووه سه‌ر ئاو له قۆریه‌کی بچووکدا ئاوم بۆ ده‌ھێناو تاراتی ده‌گرت، پاشان ده‌ستی به زه‌وی ده‌سڕی، پاشان ئاوی ترم بۆ ده‌هێناو ده‌سنوێژی ده‌گرت».
ھه‌روه‌ھا ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی که مه‌یموونه‌خان ریوایه‌تی کردووه: «سَتَرْتُ النَّبِيَّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهُوَ يَغْتَسِلُ مِنَ الْجَنَابَةِ، فَغَسَلَ يَدَيْهِ ثُمَّ صَبَّ بِيَمِينِهِ عَلَى شِمَالِهِ فَغَسَلَ فَرْجَهُ وَمَا أَصَابَهُ، ثُمَّ مَسَحَ بِيَدِهِ عَلَى الْحَائِطِ أَوِ الأَرْضِ ثُمَّ تَوَضَّأَ وُضُوءَهُ لِلصَّلاَة»[20]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ویستی غوسڵ ده‌رکات، په‌رده‌یه‌کم بۆ ڕايه‌ڵ کرد تا له‌چاوان دیار نه‌بێت، ئیتر غوسڵه‌که‌ی ده‌رکرد، سه‌ره‌تا ئاوه‌که‌ی رشاند به‌سه‌ر زه‌که‌ریداو به ده‌ستی چه‌پی ھه‌ڵیگڵۆفت و شوشتی، پاشان ده‌ستی به زه‌وی یان دیواره‌که سڕی و
شتیه‌وه‌و، پاشان ده‌ستنوێژی گرت وه‌کو که بۆ نوێژی ده‌گرت».
له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا ئاسانتره که خه‌ڵکی دوای تارات گرتن ده‌ستیان به سابوون یان شله‌مه‌نی سابوونی بشۆن یان به ده‌سڕی ته‌عقیم کراو پاک بکه‌نه‌وه. ئه‌مه له ئیسلامدا زۆر جه‌ختی لێکراوه‌ته‌وه که دیاره سوده‌که‌شی پاراستنی ته‌ندروستی و له‌شساغی که‌سایه‌تی و پاراستنی که‌شی گشتییه.
٥- رشاندنی که‌مێک ئاو به عه‌وره‌تدا بۆ لابردنی وه‌سوه‌سه:
ئیبنوعه‌بباس - خوا لێیان رازی بێت- گێڕایه‌وه که جارێکیان پێغه‌مبه‌ری نازدار (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) که ده‌سنوێژی گرت عه‌وره‌تی به که‌مێک ئاو رشاند.[21]
[1]. أَبُودَاوُد: ٢؛ ابن مَاجَه: ٣٣٥؛ ئه‌مه‌ش له‌فزی ئه‌میانه‌و سه‌حيحه.
[2]. كَمَالْ بنْ السّيد سَالْم (له صَحِيحُ فِقْهُ السُنَةَ) ده‌فه‌رموێ: ئه‌و فه‌رمووده‌یه که ده‌گێڕرێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری نازدار (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) مستیله‌یه‌کی له په‌نجه‌ی پیرۆزیدا بوو ناوی خوای له‌سه‌ر بوو که ده‌چووه سه‌ر ئاو له په‌نجه‌ی پیرۆزی داده‌ماڵی، ھه‌رچه‌نده ئیمامانی به‌ڕێزی وه‌کو ئه‌بوداوود و ترمزی و نه‌سائی و ئیبنو ماجه ریوایه‌تیان کردووه، شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی ده‌فه‌رموێ زه‌عیفه. مه‌به‌ست ریوایه‌تی داماڵینی مستیله‌که‌یه نه‌ک ھه‌بوونی مستیله‌که‌ی، ریوایه‌تی ھه‌بوونی مستیله‌که که لێی نوسرابوو «مُحَمَّد رَسُولُ الله» لای بوخاری (٥٨٧٢) و موسلیمه (٢٠٩٢).
[3]. ترمزی و ئیبنو ماجه گێڕاویانه‌ته‌وه‌و سه‌حيحه؛ بڕوانه: الأَلْبَانِي، صَحِيحُ الجَامِع: ٣٦١١.
[4]. بُخَاري: ١٤٢؛ مُسْلِم: ٣٧٥.
[5]. السَّيْلُ الجَرَّار: ١/٦٤.
[6]. بُخَاري: ٣٩٤؛ مُسْلِم: ٢٦٤؛ ئه‌وانی تریش.
[7]. فَتْح الْبَارِي: ١/٢٩٦؛ المَجْمُوع: ٢/٨٢.
[8]. مُسْلِم: ٣٧٠؛ أَبُودَاوُد: ١٦؛ النَّسَائِيّ: ١/١٥؛ ابن مَاجَهْ: ٣٥٣.
[9]. مُسْلِم: ٦٨؛ أَبُودَاوُد: ٢٥.
[10]. أَبُودَاوُد: ٢٧؛ النَّسَائِيّ: ٣٦؛ التِّرْمِذِيّ: ٢١؛ ابن مَاجَه: ٢٠٤؛ ئه‌حمه‌د: ٥/٥٦؛ كَمَالْ بنْ السّيد سَالْم (له صَحِيحُ فِقْه السُنَةَ) ده‌فه‌رموێ: سه‌حيحه.
[11]. مُسْلِم: ٢٨١؛ النَّسَائِيّ: ١/٣٤؛ ابن مَاجَه: ٣٤٣؛ أَحْمَدُ: ٥/٣٥٠.
[12]. الطبراني، الأَوْسَطُ: ١٧٧٠؛ مَجْمَعُ الزَّوَائِدِ: ١/٢٠٤؛ راوییه‌کانی هه‌موو جێمتمانه‌ن.
[13]. أَبُودَاوُد: ٣؛ أَحْمَدُ: ٤/٤١٤؛ شێخی ئه‌لبانی ده‌فه‌رموێ: له سه‌نه‌ده‌که‌یدا مه‌جهولێک هه‌یه بۆیه زه‌عیفه، به‌ڵام دیاره که ماناکه‌ی راسته‌و وایه.
[14]. أَبُودَاوُد: ٢٩؛ النَّسَائِيّ: ٢٤؛ أَحْمَدُ: ٥/٨٢؛ الْحَاكِم: ١/١٨٦؛ الْبَيْهَقِيُّ، السُّنَن الكُبْرَى: ١/٩٩؛ ئه‌وانیش و ئیبنو خوزه‌یمه‌ش به سه‌حيحیان داناوه (سَيِّد سَابِق، فِقْه السُّنَّة: 26).
[15]. التِّرْمِذِيّ: ٧؛ أَبُودَاوُد: ٣٠؛ أَحْمَدُ: ٦/١٥٥؛ كَمَالْ بنْ السّيد سَالْم (له صَحِيحُ فِقْه السُّنَةَ: ١:٩٥) ده‌فه‌رموێ: «حَسَنٌ لِغَيره».
[16]. بُخَاري: ١٥٣؛ مُسْلِم: ٢٦٧؛ ھه‌روه‌ھا ھه‌ندێک له خاوه‌ن سونه‌نه‌کان.
[17]. مُسْلِم: ٢٦٢؛ أَبُودَاوُد: ٧؛ التِّرْمِذِيّ: ١٦؛ النَّسَائِيّ: ١/١٦.
[18]. بُخَاري: ٢١٦؛ مُسْلِم: ٢٩٢؛ أَبُودَاوُد: ٢٠؛ التِّرْمِذِيّ: ٧٠؛ النَّسَائِيّ: ٣١.
[19]. أَبُودَاوُد: ٤٥؛ التِّرْمِذِيّ: ٤٥؛ ابن مَاجَه: ٣٥٨؛ النَّسَائِيّ: ١/٤٥؛ الْبَيْهَقِيُّ: ١/١٠؛. مِشْکاة المَصَابِيح: ٣٦٠؛ حَسَنٌ لِغَيره.
[20]. بُخَاري: ٢٦٦؛ مُسْلِم: ٣١٧.
[21]. أَبُودَاوُد: ١٦٦؛ النَّسَائِيّ: ١٣٥؛ ابن مَاجَه: ٤٦١؛ أَحْمَدُ: ٣/٤١٠؛ الدَّارِمِيّ: ٧١١؛ الْبَيْهَقِيّ: ١/١٦١؛ شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی (له تَمَامُ المِنَّة: ٦٦) ده‌فه‌رموێ: «وَسَنَدُه صَحِيحٌ عَلَى شَرْطِ الشَّيْخَيْنِ».