باسی چواره‌م
کورته‌ی چۆنیه‌تی ده‌ستنوێژگرتن
حومڕانی (حُمْرَانَ) خزمه‌تکاری سه‌یدنا عوسمانی کوڕی عه‌ففان - خوا لێیان رازی بێت- گێڕایه‌وه که: «أَنَّهُ رَأَى عُثْمَانَ دَعَا بِوَضُوءٍ، فَأَفْرَغَ عَلَى يَدَيْهِ مِنْ إِنَائِهِ، فَغَسَلَهُمَا ثَلاَثَ مَرَّاتٍ، ثُمَّ أَدْخَلَ يَمِينَهُ فِي الْوَضُوءِ، ثُمَّ تَمَضْمَضَ، وَاسْتَنْشَقَ، وَاسْتَنْثَرَ، ثُمَّ غَسَلَ وَجْهَهُ ثَلاَثًا وَيَدَيْهِ إِلَى الْمِرْفَقَيْنِ ثَلاَثًا، ثُمَّ مَسَحَ بِرَأْسِهِ، ثُمَّ غَسَلَ كُلَّ رِجْلٍ ثَلاَثًا، ثُمَّ قَالَ رَأَيْتُ النَّبِيَّ (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) يَتَوَضَّأُ نَحْوَ وُضُوئِي هَذَا وَقَالَ: مَنْ تَوَضَّأَ نَحْوَ وُضُوئِي هَذَا ثُمَّ صَلَّى رَكْعَتَيْنِ لاَ يُحَدِّثُ فِيهِمَا نَفْسَهُ غَفَرَ اللَّهُ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ»[1]؛ «سه‌یدنا عوسمانی بینی که داوای جامێک ئاوی ده‌ستنوێژی کرد، سێ جاران ئاوی له جامه‌که‌وه به‌سه‌ر ده‌ستیدا کرد و شتنی، پاشان ده‌ستی راستی کرد به ئاوه‌که‌داو لوێچه ئاوی ده‌رھێناو له ده‌م و لووتی رادا، پاشان سێ جاران ده‌موچاوی شت، ھه‌روه‌ھا سێ جار ده‌سته‌کانی تا ئانیشکه‌کانی شت، پاشان مه‌سحی سه‌ری کرد، ئینجا سێ جاران پێیه‌کانی تا قوله‌پێ شت، پاشان فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رموویه‌تی: ھه‌رکه‌سێک ئاوا ئه‌م ده‌ستنوێژه‌ی من بگرێت، پاشان دوو رکات نوێژ بکات و نه‌که‌وێته قسه‌ی زیاده‌وه ئه‌وه خوای گه‌وره له ھه‌موو گوناحه‌کانی پێشووی ده‌بوررێت».
له‌م فه‌رمووده‌و ئه‌وانی دیکه‌ی که وه‌کو ئه‌من (که دواتر ده‌یاھێنینه‌وه) ده‌توانین به شێوه‌یه‌کی گشتی کورته‌ی چۆنیه‌تی ده‌ستنوێژ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دیاری بکه‌ین:
١- نیه‌تی ده‌ستنوێژ ده‌ھێنێت، که ده‌یه‌وێت بێ نوێژێتی خۆی لادات.
٢- «بِسْمِ اللّه» ده‌کات.
٣- سێ جار ده‌سته‌کانی ده‌شوات.
٤- به ده‌ستی راستی و به یه‌ک لوێچ ئاو له‌ده‌م و لووتی پێکه‌وه را ده‌دات، پاشان تفی ده‌کاته‌وه‌و فم ده‌کات.
٥- سێ جار به ده‌ستی چه‌پی فم ده‌کات.
٦- سێ جار ده‌موچاوی ده‌شوات و ریشی ھه‌ڵده‌گڵۆفێت.
٧- ده‌ستی راستی پاشان ده‌ستی چه‌پی تا ئانیشکی ده‌شوات، ھه‌ر به په‌نجه‌کانی ده‌ست به نێوان په‌نجه‌کانیدا ده‌ھێنێت.
٨- به ده‌ستی ته‌ڕ مه‌سحی سه‌ری ده‌کات، به‌وه‌ی یه‌کجار ده‌ستی به پێشه‌وه‌ی سه‌ریدا ده‌باته پشت سه‌ری و ده‌یھێنێته‌وه.
٩- مه‌سحی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی گوێچکه‌کانی ده‌کات.
١٠- پێیه‌کانی تا قوله‌پێ ده‌شوات، پێی راستی پێش چه‌پی، له‌گه‌ڵ ده‌ست وه‌ردان له نێوان په‌نجه‌کانی پێی.
[1]. بُخَاري: ١٥٨ و ٦٤٣٣؛ مُسْلِم: ٢٢٦.