به‌رماوه (السُّؤْر)
به‌رماوه ئه‌و ئاوه‌یه که له پاش خواردنه‌وه لێی ماوه‌ته‌وه؛ ئه‌میش چه‌ندین جۆره:
١- به‌رماوه‌ی مرۆڤ:
مرۆڤه‌که موسوڵمان بێت یان کافر، ژن بێت یان پیاو، پاک بێت یان له حه‌یزو نیفاسدا بێت، به ده‌ستنوێژ بێت یان له‌شپیس به‌رماوه‌که‌ی ھه‌ر پاکه. ئه‌وه‌ش که خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی کافران ده‌فه‌رموێ که پیسن: «إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ» [التَّوْبَة: ٢٨] ئه‌وه پیسی واتاییه، واته باوه‌ڕو عه‌قیده‌یان ناڕه‌وایه‌و زۆر له پیسی نایانگێڕێته‌وه ده‌نا مه‌به‌ست له‌وه نییه که خۆیان و لاشه‌یان پیس بن. خۆ موسوڵمانان به درێژایی مێژووی خۆیان ھه‌ر تێکه‌ڵاویان له‌گه‌ڵ کافراندا ھه‌بووه، به‌رده‌وام وه‌ڤدیان ده‌ھاته لای موسوڵمانان و ته‌نانه‌ت بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر - صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ-، ده‌ھاتنه ناو مزگه‌وته‌که‌شی! ھه‌رگیز نه‌شیفه‌رمووه ئه‌و شتانه بشۆنه‌وه که ئه‌وان به‌ری که‌وتوون یان به‌کاریان ھێناوه.[1] به‌ڵگه‌ش له سه‌ر ئه‌مه زۆره؛ بۆ نموونه:
ئه‌و فه‌رمووده‌ی لای ئه‌نه‌س - خوا لێی رازی بێت - که ده‌فه‌رموێ: «كُنَّا نَغْزُو مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَنُصِيبُ مِنْ آنِيَةِ الْمُشْرِكِينَ وَأَسْقِيَتِهِمْ فَنَسْتَمْتِعُ بِهَا فَلاَ يَعِيبُ ذَلِكَ عَلَيْهِمْ»[2]؛ «له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) غه‌زامان ده‌کرد، که قاپ و قاچاخ و ده‌فرو که‌ل و په‌له‌کانی کافره‌کانمان ده‌ست ده‌که‌وت و به‌کارمان ده‌ھێنایه‌وه، ھیچ عه‌یبه‌ی لێ نه‌ده‌گرتن».
ھه‌روه‌ھا عائیشه - خوا لێی رازی بێت- ده‌یفه‌رموو: «كُنْتُ أَشْرَبُ وَأَنَا حَائِضٌ، ثُمَّ أُنَاوِلُهُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَيَضَعُ فَاهُ عَلَى مَوْضِعِ فِيَّ»[3]؛ «له حه‌یزدا بووم، که ئاوم له ده‌فرێکدا ده‌خوارده‌وه دوایی ده‌مدایه ده‌ست پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) له‌و شوێنه‌وه ده‌یخوارده‌وه که من لێوه‌ی خواردبوومه‌وه، ده‌می ده‌نا به جێ ده‌می منه‌وه».
ئه‌وه‌ش که‌ھه‌ندێک له زانایانی مالیکی فه‌رموویانه: ناشێت ھیچ شتێکی کافر‌و موشریک به کار بھێنرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیسن و پیسییه‌که‌یان پیسی عه‌ینییه به‌ڵگه‌که‌یان به‌ھێز نیه، ئه‌وان ده‌ڵێن: له‌به‌ر ئه‌وه‌مانه که خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: «إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ» [التَّوْبَة:٢٨]؛ «کافره‌کان پیسن»، ھه‌روه‌ھا له‌به‌ر فه‌رمووده‌که‌ی بوخاری و موسلیم که له ئه‌بوسه‌عله‌به‌ی خوشه‌نی ده‌گێڕنه‌وه که ده‌فه‌رموێ: «قُلْتُ: يَا رَسُولَ الْلَّهِ! إِنَّا بِأَرْضِ قَوْمٍ أَهْلِ كِتَابٍ، أَفَنَأْكُلُ فِي آنِيَتِهِمْ؟ فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: لَا تَأْكُلُوا فِيهَا، إِلَّا أَنْ لَا تَجِدُوا غَيْرَهَا، فَاغْسِلُوهَا، وَكُلُوا فِيهَا»[4]؛ «وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئێمه له ناوچه‌یه‌کین که ھی ئه‌ھلی کیتابه (مه‌سیحی و جوله‌که) ئایا له قاپ و ده‌فری ئه‌واندا بخۆین؟ فه‌رمووی: نه‌خێر، ھی تر بدۆزنه‌وه، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وه بیشۆن ئینجا تێیدا بخۆن». به‌ڵام جمھور وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه‌و فه‌رموویانه: کافر پیسی عه‌ینی نییه به‌ڵکو له رووی مه‌عنه‌ویه‌وه خوای گه‌وره به پیس دایناوه، ئه‌مه‌ش کۆڕای زانایانی له‌سه‌ره. فه‌رمووده‌که‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی تێدا نیه، چونکه ئاشکرایه که ئه‌و ئه‌ھلی کیتابانه گۆشتی به‌رازو شه‌رابیان له‌و قاپ و ده‌فرانه‌یاندا خواردووه‌و ئاسه‌واری ئه‌و خۆراکه به قاپه‌کانه‌وه ماوه.
٢- به‌رماوه‌ی ئه‌وانه‌ی گۆشتیان ده‌خورێت:
ئه‌میش پاکه، چونکه لیکه‌که‌ی ھه‌ر له جێ و رێی پاکه‌وه ھاتووه، ئه‌میش حوکمی پاکیه‌که‌ی ئه‌وێی وه‌رگرتووه. ئیبنولمونزیر ده‌فه‌رموێ: رای شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆیه که به‌رماوه‌ی ھه‌موو گیان له‌به‌رێک که گۆشتی بخورێت پاکه‌و ده‌شێت بخورێته‌وه‌و ده‌ستنوێژیشی پێبگیرێت.
٣- به‌رماوه‌ی ئێسترو گوێدرێژ‌و دڕنده‌و باڵنده‌ی گۆشتخۆر:
ئه‌مه‌ش پاکه چونکه:
الف- جابری کوڕی عه‌بدوڵڵا - خوا لێیان رازی بێت- گێڕاوێتیه‌وه که له پێغه‌مبه‌ری نازداریان (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) پرسی: «أَنَتَوَضَّأُ بِمَا أَفْضَلَتِ الْحُمُرُ؟ قَالَ: نَعَمْ، وَبِمَا أَفْضَلَتِ السِّبَاعُ كُلُّهَا»[5]؛ «ئایا به به‌رماوه‌ی گوێدرێژ ده‌ستنوێژ بشۆین؟ فه‌رموی: به‌ڵێ به به‌رماوه‌ی ھه‌موو ئاژه‌ڵانی تریش».
ب- ئیبنوعومه‌ر - خوا لێیان رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: «خَرَجَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي بَعْضِ أَسْفَارِهِ لَيْلًا، فَمَرُّوا عَلَى رَجُلٍ جَالِسٍ عِنْدَ مَقْرَاةٍ لَهُ، فَقَالَ عُمَرُ رَضِيَ اللَّهُ عَنْه أَوَلِغَتِ السِّبَاعُ الْلَيْلَةَ فِي مَقْرَاتِكَ؟ فَقَالَ لَهُ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: " يَا صَاحِبَ الْمَقْرَاةِ لَا تُخْبِرْهُ هَذَا مُتَكَلِّفٌ؛ لَهَا مَا حَمَلَتْ فِي بُطُونِهَا، وَلَنَا مَا بَقِيَ شَرَابٌ وَطَهُورٌ»[6]؛ «شه‌وێک پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) له سه‌فه‌ردا بوو، به لای کابرایه‌کدا تێپه‌ڕین لای ئه‌ستێڵکێکه‌وه (حه‌وزی ئاو) دانیشتبوو: عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب لێی پرسی: ئه‌رێ ئه‌مشه‌و دڕنده له ئه‌ستێڵکه‌که‌تیان نه‌خواردۆته‌وه؟ پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) یه‌کسه‌ر فه‌رموی: کاکه‌ی ئه‌ستێڵک پێی مه‌ڵێ، ئه‌مه له‌سه‌ر خۆی زیاد ده‌کات، ئه‌وی لێی خواردۆته‌وه به‌شی خۆی له گه‌ده‌ی خۆیدا ھه‌ڵگرتووه‌و ئه‌وی ماویشه‌ته‌وه ھی ئێمه‌یه‌و بۆ خواردنه‌وه‌شه‌و پاکیشه».
ج- یه‌حیای کوڕی عه‌بدوڕڕه‌حمانی کوڕی حاتيب ده‌فه‌رموێ: «أَنَّ عُمَرَ بْنَ الْخَطَّابِ خَرَجَ فِي رَكْبٍ فِيهِمْ عَمْرُو بْنُ الْعَاصِ حَتَّى وَرَدُوا حَوْضًا، فَقَالَ عَمْرُو بْنُ الْعَاصِ: يَا صَاحِبَ الْحَوْضِ، هَلْ تَرِدُ حَوْضَكَ السِّبَاعُ؟ فَقَالَ عُمَرُ: يَا صَاحِبَ الْحَوْضِ، لَا تُخْبِرْنَا، فَإِنَّا نَرِدُ عَلَى السِّبَاعِ، وَتَرِدُ عَلَيْنَا»[7]؛ «جارێک عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکدا له سه‌فه‌ردا بوو عه‌مری کوڕی عاسیشیان له‌گه‌ڵدا بوو گه‌یشتنه حه‌وزێکی ئاو، عه‌مر له خاوه‌ن حه‌وزه‌که‌ی پرسی: ئه‌رێ دڕنده نایه‌نه سه‌ر ئه‌م حه‌وزه‌ی تۆ؟ عومه‌ر خێرا فه‌رمووی: پێمان مه‌ڵێ، ئێمه‌و دڕنده تێکه‌ڵاویمان ھه‌یه ئه‌وان دێنه لامان و ئێمه‌ش ده‌چینه لایان».
حه‌نه‌فی و حه‌نبه‌لییه‌کان ده‌ڵێن: ھه‌ر گیانله‌به‌رێک گۆشتی نه‌خورێت به‌رماوه‌که‌ی پیسه جگه له پشیله‌و ئه‌وی وه‌کو ئه‌وه.[8] مالیکی و زاھیرییه‌کانیش ده‌فه‌رموون: به‌رماوه‌ی ھه‌موو گیانله‌به‌رێک پاک و پاکه‌ره‌وه‌شه (جگه له سه‌گو به‌راز).[9] وا پێده‌چێت ئه‌م بۆچوونه به‌ھێزتر بێت له‌به‌ر به‌ڵگه‌ی ئه‌م دوو فه‌رمووده‌ی دوایی که باسمان کرد.
٤- به‌رماوه‌ی پشیله:
ئه‌میش ھه‌ر پاکه، چونکه پشیله خۆی پاکه‌و به‌وه‌ش پیس نابێت که ده‌م له پیسیه‌وه بدات؛ له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌ی که که‌بشه‌ی کچی که‌عب گێڕاوێتیه‌وه که ده‌فه‌رموێ: «أَنَّ أَبَا قَتَادَةَ دَخَلَ عَلَيْهَا فَسَكَبَتْ لَهُ وَضُوءًا فَجَاءَتْ هِرَّةٌ لِتَشْرَبَ مِنْهُ فَأَصْغَى لَهَا الإِنَاءَ حَتَّى شَرِبَتْ قَالَتْ كَبْشَةُ فَرَآنِي أَنْظُرُ إِلَيْهِ فَقَالَ أَتَعْجَبِينَ يَا ابْنَةَ أَخِي قَالَتْ فَقُلْتُ نَعَمْ . فَقَالَ إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: إِنَّهَا لَيْسَتْ بِنَجَسٍ إِنَّمَا هِيَ مِنَ الطَّوَّافِينَ عَلَيْكُمْ أَوِ الطَّوَّافَاتِ»[10]؛ «ئه‌بوقه‌تاده ھاتۆته ماڵی و ئه‌میش ئاوی ده‌سنوێژی بۆ تێکردووه، پشیله‌یه‌کیش له‌و کاته‌دا ھاتووه‌و له ئاوه‌که‌ی خواردۆته‌وه، ئه‌بو قه‌تاده‌ش قاپه‌که‌ی بۆ لار کردۆته‌وه تا زیاتر بخواته‌وه. که‌بشه ده‌فه‌رموێ: بینیمی وا سه‌یری ده‌که‌م، ووتی: ئه‌رێ کچی برام پێت سه‌یره؟! ووتم: به‌ڵێ، فه‌رموی: ئاخر پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رمویه‌تی که پشیله پیس نین، ئه‌مانه له‌وانه‌ن که به‌رده‌وام له ماڵانماندا دێن و ده‌ڕۆن». مشکیش ھه‌ر ئه‌و حوکمه‌ی ھه‌یه.
٥- به‌رماوه‌ی سه‌گ و به‌راز:
پیسن و نابێت توخنیان بکه‌وین. به‌راز له ھه‌موو روویه‌که‌وه پیسه‌و گڵاوه. سه‌گیش گڵاوه چونکه له فه‌رمووده‌ی بوخاری و موسلیمدایه که ئه‌بوھوڕه‌یڕه - خوا لێی رازی بێت- ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ر (صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فه‌رموویه‌تی: «إِذَا شَرِبَ الْكَلْبُ فِي إِنَاءِ أَحَدِكُمْ فَلْيَغْسِلْهُ سَبْعًا»[11]؛ «ئه‌گه‌ر سه‌گ ده‌می نایه قاپی که‌سێکتانه‌وه با حه‌وت جار بیشوات». له ریوایه‌تێکی تری ئیمامی ئه‌حمه‌دو موسلیمدا ده‌فه‌رموێ: «طُهُورُ إِنَاءِ أَحَدِكُمْ إِذْ وَلَغَ فِيهِ اَلْكَلْبُ أَنْ يَغْسِلَهُ سَبْعَ مَرَّاتٍ، أُولَاهُنَّ بِالتُّرَابِ»[12]؛ «ئه‌گه‌ر سه‌گێک ده‌می خسته ناو ده‌فر (قاپ)ی یه‌کێتانه‌وه بۆ پاکبوونه‌وه‌ی با حه‌وت جار بیشواته‌وه‌و یه‌که‌م جاره‌که‌یان به گڵ بێت».
بۆ ئه‌م زه‌مانه‌ی ئێمه‌و له ھه‌ندێ وڵات و ناوچه‌ی وه‌کو شاره سه‌ره‌کییه‌کانی رۆژئاوا موسوڵمان زۆر زه‌حمه‌ته گڵی ده‌ست که‌وێت، بۆیه ده‌توانێت به سابوون بیشواته‌وه، ئومێد ھه‌یه حوکمی گڵاویه‌که‌ی پێ لا چێت، ئه‌مه‌ش مه‌زھه‌بی مالیکییه.
[1]. بڕوانه: فِقْه السُّنَّة: ١/٢٠؛ نَيِلُ الْأَوْطَار: ١/٣١ و ٨٨؛ قَوَانِينُ الأَحْكَامِ: ٤٥.
[2]. ئیمامی ئه‌حمه‌د و ئه‌بو داوود به سه‌نه‌دی سه‌حیحیه‌وه گێراویانه‌ته‌وه‌و ئه‌لبانیش ده‌فه‌رموێ سه‌حیحه (إِرْوَاءُ الغَلِیل: ١/٧٦)
[3]. مُسْلِم: ٣/٢١٠؛ أَحْمَد: ٦/٢١٠؛ البَغَوي، شَرِّحْ السُّنَة: ٢/١٣٤؛ له‌گه‌ڵ که‌مێک جیاوازی له‌فزه‌کانیاندا.
[4]. بُخَاري: ٥١٦١؛ مُسْلِم: ١٩٣٠.
[5]. مو‌سنه‌دی ئیمامی شافیعی: ٨؛ الدَّارَقُطْنِيُّ: ٢٠٠؛ الْبَيْهَقِيُّ: ١/٢٤٩؛ ئیمامی به‌یهه‌قی ده‌رباره‌ی حه‌دیسه‌که فه‌رمویه‌تی: ئه‌م حه‌دیسه چه‌ندین سه‌نه‌دی تری ھه‌یه ئه‌گه‌ر ھه‌موو لێکدرێن حه‌دیسه‌که به‌ھێز ده‌کات به‌ڵام شێخی ئه‌لبانی به زه‌عیفی داناوه؛ بڕوانه: تَمَامُ المِنَّة: ٤٧.
[6]. الدَّارَقُطْنِيُّ: ٣٠؛ زۆر له ئیمامانی کۆن و نوێ فه‌رمویانه که حه‌دیسه‌که زه‌عیفه، له‌وانه: ئیبنو حه‌جه‌ر له کتێبی «التَّلْخِيص» و شێخی ئه‌لبانی له «تَمَامُ المِنَّة».
[7]. مَالِك، الْمُوَطَّأ: ١/٢٣و٢٤؛ الْبَيْهَقِيُّ: ١/٢٥٠؛ الدَّارَقُطْنِيُّ: ١/٢٢؛ به‌ڵام شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی به زه‌عیفی داناوه؛ بڕوانه: تَمَامُ المِنَّة: ٤٨.
[8]. النَّوَوِيّ، المَجْمُوع: ١/٢٢٨.
[9]. بڕوانه: قَوَانِينُ الأَحْكَامِ: ٤٥.
[10]. أَبُودَاوُد: ١:١٨؛ النَّسَائِيَّ: ١/٥٥؛ التِّرْمِذِيّ: ٩٢، ده‌رباره‌شی فه‌رمویه‌تی حه‌سه‌ن و سه‌حيحه و بوخاريش به سه‌حیحی داناوه؛ ابن مَاجَه: ١/١٣١؛ ئه‌حمه‌د: ٥/٢٩٦ و ٣٠٣ و ٣٠٩. شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تیش به سه‌حیحی داناوه' بڕوانه: صَحِيحُ النِّسَائِيّ: ١ / ١٦، ٧٣؛ صَحِيحٌ ابن مَاجَه: ٣٦٧؛ إِرْوَاءُ الغَلِیل: ١٧٣؛ صَحِيحُ الجَامِع: ٢٤٣٧.
[11]. بُخَاري: ١/٥٤؛ مُسْلِم: ٣/١٨٢؛ النَّسَائِيّ: ١/٥٢؛ أَحْمَدُ: ٢/٤٦٠؛ الْبَيْهَقِيُّ: ١/٢٤٠ و ٢٥٦.
[12]. مُسْلِم: ٩١؛ أَبُودَاوُد: ١/١٧؛ أَحْمَدُ: ٢/٤٢٧؛ الْبَيْهَقِيُّ: ١/٢٤٠.