X

گەڕان




هه‌ڵوێست و به‌یاننامه

روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2009

1/1/2019 9:12:33 PM   |   1759 :بینراو

روونكردنه‌وه‌

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله رب العالمين و الصلاة و السلام على رسول الله و على آله وصحبه ومن والاه ..

وَاللَّهُ غَالِبٌ عَلَى أَمْرِهِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لاَ يَعْلَمُونَ ) يوسف / 21

له‌وه‌تای باسی هه‌ڵبژاردنی خولی نوێی ئه‌و دیوانه‌یه‌ كه‌ له‌ كوردستان پێی ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی (په‌رله‌مان) كه‌ بڕیاره‌ له‌ 25 ته‌مموزی 2009 دا بكرێت ، پرسیارێكی زۆرم له‌ مه‌سه‌له‌ی متمانه‌ پێكردن و نه‌كردنی ، یان به‌شداربوون و نه‌بوونی لێ ده‌كرێت .. منیش هه‌رچه‌نده‌ له‌ میدیاكاندا هه‌ڵوێستی خۆمم روون كردۆته‌وه‌ به‌ڵام وادیاره‌ گه‌مه‌چیه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ بیكاته‌ ریكلامی خۆی خستوێتیه‌وه‌ به‌رچاو ، بۆیه‌ پشێویه‌ك لای هه‌ندێك موسوڵمان دروست بووه‌ .. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی خواست كه‌ هه‌ڵوێستی خۆم به‌ روون و ئاشكرایی بخه‌مه‌ به‌ر ده‌ست ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ رای منیان پێ مه‌به‌سته‌ .. بۆیه‌ به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌ ده‌ڵێم :

یه‌كه‌م : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دیوانه‌ هیچ پێناسه‌یه‌كی حه‌قیقی په‌رله‌مانی به‌سه‌ردا ناچه‌سپێت كه‌ ده‌زگایه‌كی به‌گه‌ڕ خستنی ووزه‌ی میلله‌تانی ئازادی ووڵاتی دیموكراسیه‌ و ئه‌ركی یاسا داڕشتن و چاودێری ده‌زگا راپه‌ڕاندنه‌كه‌ی ووڵاتی پێ ده‌سپێررێت .. بۆیه‌ داوام له‌ هاووڵاتیانی كورد كردووه‌ كه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن ، چونكه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ ووڵاتی مێلیشیایی وه‌كو كوردستاندا گه‌مه‌ كردنه‌ به‌ وویست و راو فریودانی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌  ..

دووه‌م : ده‌ڵێم ده‌نگدانی موسوڵمان به‌ لیستی چوار حزبه‌كه‌ی ناوی خۆیان ناوناوه‌ خزمه‌ت و چاكسازیی كه‌ (یه‌كگرتووی ئیسلامی وكۆمه‌ڵی ئیسلامی وزه‌حمه‌تكێشان وسۆشیالیست) ن  له‌ رووی شه‌رعیه‌وه‌ گومانم له‌ شیاوێتی هه‌یه‌ ، چونكه‌ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی موسوڵمانانه‌ بۆ كه‌سانێكی عه‌له‌مانی وا كه‌ مه‌كته‌ب سیاسیه‌كه‌ی خۆشیان له‌گه‌ڵدا نه‌ماوه‌ ، ئیتر له‌ پای چیدا موسوڵمانان كه‌سێكی وا به‌سه‌ر پشتی خۆیاندا سه‌رده‌خه‌ن ؟!

سێیه‌م : پێم وایه‌ لیستی گۆڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا گۆڕانێكی زیاتری له‌ ئیسلامیه‌كان و ئه‌وانی تر پێ بكرێت ، چونكه‌ خاوه‌نی خه‌بات و باڵی سه‌ربازیی و ئه‌منی عه‌له‌مانیه‌و ئێستاش جه‌مسه‌رێكی هێزه‌ .. ئه‌گه‌ر هه‌ر رێژه‌یه‌ك ده‌نگ بهێنێت ناتوانرێت لێی زه‌وت بكرێت .. پاشان جه‌مسه‌ری هێزه‌كه‌ی ئه‌و ده‌توانێت پارسه‌نگێكی زیاتر له‌ كوردستاندا دروست بكات . بۆیه‌ پێم وایه‌ عه‌له‌مانیه‌كان ده‌نگ به‌ لیستی ئه‌و بده‌ن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژێتی خه‌باتی كورد دێته‌وه‌ و تا راده‌یه‌ك پارسه‌نگی هێز دروست ده‌بێت ..

چواره‌م : رام وایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ ناچاری ده‌نگدان كرا ، باشتره‌ ده‌نگ به‌ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بدرێت ، چونكه‌ له‌گه‌ڵ هیچ لیستێكی عه‌له‌مانیدا نیه‌ و ده‌شێت هاوكاریی بكرێت تا له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دیوانه‌ ببێته‌وه‌ به‌ جه‌مسه‌رێكی تری ئیسلامیانی كورد .. 

پێنجه‌م : هه‌لێكی ره‌خساوه‌ كه‌ هاوبیرانی موسوڵمانی خۆم به‌ یاد بهێنمه‌وه‌ كه‌ له‌ شوێنی وه‌كو كوردستانی ئێمه‌دا كه‌ نه‌ ده‌وڵه‌ته‌ نه‌ ئیداره‌یه‌كی حكومه‌تی ، به‌ڵكو ووڵاتێكی ژێر ده‌ستی مێلیشیای حزبیه‌و هه‌ر كه‌سێك چه‌كدار بێت و هێزی هه‌بێت به‌قه‌ده‌ر هێزو كاریگه‌ریی چه‌كه‌كه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات .. ئه‌وه‌ش دیدو رێبازی پێغه‌مبه‌ران نیه‌ سه‌لامی خوایان لێ بێت ، بۆیه‌ دیدو رێی ئێمه‌ش نیه‌ ئاوا هیوادرۆزنه‌ له‌ ناو خۆماندا دروست كه‌ین كه‌ گوایه‌ ئێمه‌ش ئاوا ده‌بینه‌ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێك كه‌ سه‌روه‌ری شه‌رعمان پێ دێته‌ دی !!

   پێویسته‌ سه‌ره‌تا وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م ئێمه‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ زه‌مینه‌یه‌كی به‌ هۆش و جۆشی ره‌فز كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ی كه‌ هه‌یه‌ دروست بكه‌ین ، تا ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ ببێته‌ پێگه‌ی بزاڤێكی عه‌قائیدی وا كه‌ ئوممه‌تێك پێشه‌وایه‌تی بكات كه‌ پێكهاته‌كه‌ی باوه‌ڕو هیجره‌ت و جیهادو داڵده‌دان و پشتگیریی بێت وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ : (إِنَّ الَّذِينَ آمَنُواْ وَهَاجَرُواْ وَجَاهَدُواْ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالَّذِينَ آوَواْ وَّنَصرُواْ أُوْلَئِكَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاء بَعْضٍ) الانفال : 72

وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله و صحبه وسلم تسليما

كرێكار

10ي جوماداي دووةمي 1430 ك

3 حوزةيراني 2009 ز


هه‌ڵوێست و به‌یاننامه