X

گەڕان




هەواڵەکانی مامۆستا

٨/٣/٢٠١٦ پاش چوار مانگ لە ئازاد بوونم

4/6/2019 11:57:54 PM   |   2732 :بینراو

٨/٣/٢٠١٦ پاش چوار مانگ لە ئازاد بوونم
لە ١٢/١١/٢٠١٥ لەسەر داوای پۆلیسی ئیطالیا زیندان کرام و لەبەر نەبونی بەڵگە لە ٨/٣/٢٠١٦ لەگەڵ کاك ئاوات و برایەکی تر ئازاد کراین.
ئەو دۆسییەی لەسەری دەستگیر کراین هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نەبوو، تەنها زیندانکردنی ئێمە بۆ ئەوە بوو کە دۆسییەیەکی گەورە بۆ جەنابی مامۆستا کرێکار بکەنەوەو هەوڵ بدەن بە تاوانبارێكی گەورە بیناسێنن و تەسلیم بە ووڵاتی ئیطالیای بکەن کەئەمەش کەیدو فیتی نەرویجیەکان بوو بۆ ئەوەی ناو کێشەکەی جەنابی مامۆستا کپ بکەن و لەوێوە تەسلیم بە عێراق یان یەکێتی بکەن و بە کوشتنێکی بێ دەنگ و لەسەر خۆ کۆتای بە ژیانی ئەو زاناو بیرمەندە بێنن کەوەك پەرژینێکی پۆڵاینە بۆ بەربەستی طاغوتان و باخێکی پڕ بەرهەم و سێبەرە بۆ موسڵمانان.
پێشتر نەرویج هەوڵی زۆری دابوو کێشەی لەو جۆرە بۆ جەنابی مامۆستا ساز بکات و لەشی ناسکی خۆی وەك چەتیوەیەکی بەڕەڵا خستبویە بەردەستی بیرە موخابەراتانی بەریتانیاو ئەڵمانیا و سویسراو چەندین جاریش خۆی کوتابووە ئامێزی سەرسەرییەکانی زانیاری و ئاسایشی لای یەکێتی، بە هاوشێوەی ئەو لەشفرۆشەی کە داوای سەری گەورەمان یەحیای پێغەمبەری علیە السلام کردو لەو پێناوەدا تەسلیم بە حەزی پادشا بوو. چونکە ناخ و بەدەنی پیس هەمیشە چاوی بە پاكدا هەڵنایە!
حیزبە سیاسییەکانی نەرویج هەر کات لە گۆڕەپانی ململانێی یەکتردا لێیان ئەقەومێت و ئەکەونە شکستەوە، بەوەی بەرپرسی گەورەیان ئەگلێت لە تاوانی جۆر بەجۆر وەك ( منداڵ بازی و هەڕەشە بە دەمانچە لە چالاکوان و رۆژنامە نوسان و پەیوەندی ژێر بەژێر لەگەڵ ووڵاتان لە ڕوی موخابەراتی و ئابوری) و کە ناویان ئەزڕێت لە راگەیاندنەکاندا و ترسی لەدەست دانی دەنگی ئەندامەکانیان ئەبێت. دەست بەجێ هاوشێوەی سەگ پەلاماری دامێنی پاکی مامۆستای خواناس ئەدەن و بۆ کڕينەوەی ئابڕوی تکاویان مەلەفی کێشەی مامۆستا کرێکار هەڵدەدەنەوەو خەڵك ئەترسێنن بە مەترسی ئاسایشی قەومی و ناو باسی مامۆستا دەخەنە نێو راگەیاندنەوەو دەست دەکەن بەچەواشەکردنی خەڵكی و دروستکردنی دۆسییەی تازە.
ئەگەر خوای گەورە یارمەتیدەرم بێت باسی هەموو ئەو ستەم و ڕقە دوژمنکارانەیان ئەکەم کەبەرامبەر مامۆستا ئەنجامیان داوە تەنها لەسەر پابەندی بە دینەکەیەوەو هەموو ئەو فروفێڵانەیان باس ئەکەم کەساڵانێکی تولانییە گرتویانەتە بەر.
زانا هەمەوەندی       ٨/٣/٢٠١٩

 


هەواڵەکانی مامۆستا