جیماع کردن له کاتی به‌ڕۆژوو بووندا حوکمه‌که‌ی چییه؟ راسته ئه‌ڵێن ئه‌بێت دوو مانگ له سه‌ر یه‌ک به‌ڕۆژوو بێ؟
به‌ڵێ، هه‌ر که‌سێک له رۆژی ره‌مه‌زانا که به‌ڕۆژووه‌و له سه‌ریه‌تی جیماعی کرد له‌گه‌ڵ خێزانی خۆی، که‌فاره‌ته‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌بێت کۆیله‌یێک ئازاد بکات . کۆیله له زۆربه‌ی وڵاتان ده‌ست ناکه‌وێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر له موریتانیا بژی یان له ئه‌فریقا له‌وانه‌یه کۆیله‌ی ده‌س بکه‌وێت و ئازادی بکات. دووهه‌م شه‌ست رۆژ له سه‌ر یه‌ک به‌ڕۆژوو ئه‌بێت، واته دوو مانگ له سه‌ر یه‌ک (به مه‌رجێک کۆیله‌ی ده‌ست نه‌که‌وت وه‌کوو رۆژگاری ئێستا)، ئه‌گه‌ر بونیه‌ی زه‌عیف بوو، لاواز و نه‌خۆش بوو نه‌یتوانی به‌رۆژوو بێت ئه‌وه نانی شه‌ست که‌س ئه‌دات. ئه‌م که‌فاره‌تانه به ته‌سه‌لسولن؛ واته ناچێته سه‌ر ئیختیاری دووه‌م هه‌تا یه‌که‌م بتوانێت، نایشچێته سه‌ر ئیختیاری سێیه‌م هه‌تا یه‌که‌م و دووه‌م بتوانێت و نایشتوانێت بڵێت جه‌سته‌م ته‌حه‌ممولی ئه‌وه ناکات، یان رۆژ درێژه یان گه‌رمایه یان سارده یان شتێکی ئاوا؛ ئه‌بێت بیگرێت. ئه‌گه‌ر ژنه‌که‌ی له سووڕی مانگانه‌یا بووبێت و جیماعه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کردووه ئه‌وه ژنه‌که هیچی له سه‌ر نیه ته‌بعه‌ن به‌ڵام گوناحبار بووه تیایا، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که‌ی هه‌ر نه‌خۆشێکی عادیه‌و به‌ڕۆژوو نه‌بووه یان له سه‌فه‌ر بووه یان ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که‌ی ئیجبار کردبێت ئه‌وه هیچ له سه‌ر ئافره‌ته‌که نابێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که به حوڕیه‌تی خۆی جیماعی له‌گه‌ڵ کردبێت و ئه‌ویش حه‌زی لێ بووبێت و کردبێتی له‌گه‌ڵیاو به‌ڕۆژوویش بێت ئه‌بێت ئه‌ویش دوو مانگ له سه‌ر یه‌ک به‌ڕۆژوو بێت و که‌فاره‌ته‌که‌ی ئه‌ویش هه‌ر وه‌کوو ئه‌و وایه، هه‌ر چه‌نده ئیمامی نه‌وه‌وی - ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت - له کتێبی «المجموع»دا باسی مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی ئه‌کات و ئه‌ڕجه‌ح ئه‌وه دێنێته‌وه که ئافره‌ته‌که هیچی له سه‌ر نابێت به‌ڵام جمهوور پێیان وایه که‌فاره‌ته‌که له سه‌ر هه‌ر دووکیانه. به هه‌ر حاڵ به‌ڵێ راسته که ئه‌بێت دوو مانگ له سه‌ر یه‌ک به‌ڕۆژوو بێت.