فارس قسه‌یێکی هه‌یه ئه‌ڵێت ئینسان قۆچ ده‌ر ئه‌کات له ته‌عه‌ججوبا، به‌ڕاستی من له‌م پرسیاره قۆچ ده‌ر ئه‌که‌م!! تۆ کابرایێکی موسوڵمانی باوه‌ڕت به‌م دینه هه‌یه، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: « وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ» [البقرة: 187]؛ «بخۆن و بخۆنه‌وه هه‌تا به روونی به‌ره‌به‌یان و سپێده‌تان بۆ ده‌رئه‌که‌وێت و تاریکی شه‌و لا ده‌بات»، که سه‌یری ئاسمان ئه‌که‌ی و ئه‌م دوو خه‌ته ره‌ش و سپییه‌ت بۆ له یه‌ک جیا کرایه‌وه ئه‌وه ئیتر سه‌ره‌تای رۆژووه‌که‌ته؛ کاته‌که‌ی به جوانی له قورئاندا دیاری کراوه که کاتی بانگی به‌یانییه. له‌م سه‌ریشه‌وه ئه‌فه‌رموێت: « ثُمَّ أَتِمُّواْ الصِّيَامَ إِلَى الَّليْلِ» [البقرة: 187]؛ «رۆژووه‌که‌تان به‌رده‌وام بکه‌ن تا شه‌و دادێت»، شه‌و چۆن دادێت؟ ئه‌ڵێین خه‌پله‌و قورسی خۆر ورده ورده ئاوا ئه‌بێت له‌و شاخه، له‌و زه‌ویه‌و له‌و شوێنه که ئه‌یبینین؛ که خۆره‌که ئاوا بوو بیدایه‌تی شه‌وه، ده‌ی یه‌عنی چی تۆ پێش ئه‌مه شت بخۆی؟ ئه‌ی بۆ به‌ڕۆژوو بوویت؟ بۆ نیوه‌ڕۆ و عه‌سریش ناخۆیت؟! ئێستایش ته‌کنۆلۆجیا وای لێ هاتووه به تاقی ته‌نیا شوان بی له شارباژێڕ مۆبایلێکت پێیه هه‌موو کاته‌کانت پێ ئه‌ڵێت، ئینجا ئیسلام فاینده‌ر هه‌یه له سه‌ر ئه‌و شاخانه‌یش بی ئه‌و مه‌وقیعه لێ ئه‌ده‌یت - که له ئه‌ڵما‌نیاوه ته‌زوید ئه‌کرێت هی هه‌موو جیهان - پێت ئه‌ڵێت که‌ی به‌ربانگه، پێت ئه‌ڵێ که‌ی پارشێو بکه‌ی. ئیتر یه‌عنی چی تۆ دوای بانگ نان ئه‌خۆیت؟ دوای ئه‌وه‌ی زانیت کاته‌که کۆتایی پێ هاتووه! من به راستی سه‌رم له‌مه سووڕ ماوه؛ ئاخر چه‌ن که‌سێک ئه‌م سوئاله‌ی پرسیوه‌و ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه! یه‌که‌م جار وه‌مزانی له سیغه‌ی سوئاله‌که تێ ناگه‌م، به‌ڵام دوایی بینیم که نه‌خێر، وتوویه‌تی: دوای بانگی به‌یانیش بخۆین پێنج ده‌قه، ده ده‌قه، یه‌کێک نووسیویه‌تی: نیو سه‌عات دوای بانگی به‌یانی و نیو سه‌عات پێش بانگی مه‌غریب ئه‌خۆم! ده‌ی کاکه تۆ هه‌ر به‌ڕۆژوو مه‌به، ئه‌سڵه‌ن بۆچی به‌ڕۆژوویت؟! که‌وابوو شتی وا نابێت برا به‌ڕێزه‌کانم، نابێت! یه‌کێک عه‌رزی ئیبنو عه‌بباسی کرد: من که بانگ ئه‌دات هێشتا ئه‌خۆم، گومانم هه‌یه له‌وه‌ی که رۆژ بووه یان نه‌بووه! فه‌رمووی: بخۆ‌و به‌رده‌وام به تا کاتێک گومانت لێی نابێت که بانگ ته‌واو بوو ئیتر گومانت لێی نابێت و حه‌قی خواردنت نییه. له‌و سه‌ریشه‌وه که گومانمان له‌وه نه‌ما که قورس و خه‌پله‌ی خۆر چووه‌ته پشت زه‌ویه‌که‌وه خۆر ئاوا بووه‌و کاتی رۆژوو شکانه، ئیتر یه‌عنی چی پێش ئه‌وه بخۆیت؟! برایانی به‌ڕێزم خۆشکانی عه‌زیزم! ئه‌حکامه شه‌رعییه‌کان مه‌گۆڕن به قسه‌ی مه‌لایێکی دین به‌تاڵی دین فرۆشی ژێر ده‌ستی تاغووتان یان یه‌کێکی تر به هه‌وا و هه‌وه‌سی خۆی که‌وتووه‌ته سه‌رۆ و وه‌ڵا قورئانیم! بابه ئه‌م دینه هه‌مووی له‌و سوننه‌ته‌وه هاتووه، ئه‌و سه‌حابیه به‌ڕێزانه ئه‌گه‌ر ته‌نیا به پێی قورئانه‌که بڕۆیشتنایێ کێ فێری نوێژکردنی ئه‌کردن؟ یه‌کێک رووی ئه‌کرده که‌عبه و یه‌کێکی تریش ئه‌یوت « فَثَمَّ وَجْهُ اللّهِ» [البقرة: 115]، پاشان رووی ئه‌کرده ئه‌م لادێ! نابێت له خۆمانه‌وه دینه‌که داتاشین، له که‌سیشی وه‌ر مه‌گرن هه‌تا متمانه به دینی نه‌که‌ن و به عیلم و شه‌رعییه‌تیشی نه‌که‌ن.