کابرایێک هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا – علیه الصلاة والسلام - وتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا به‌ڕۆژوو بووم و خێزانه‌که‌م ماچ کردووه، فه‌رمووی: قه‌یناکه هیچت له سه‌ر نیه، ته‌ئسیری له سه‌ر رۆژووه‌که‌ت نیه. دوایی یه‌کێکی تر پرسی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا منیش خێزانم ماچ کردووه به‌ڕۆژوویش بووم، فه‌رمووی بیگره‌ره‌وه! یه‌که‌م پیر بوو، به‌ڵام دووهه‌م گه‌نج بوو. بۆیه یه‌کێک له‌وانه که ئه‌بێت خۆمانی لێ بگرینه‌وه جگه له خواردن و خواردنه‌وه، لایه‌نه جنسیه‌که‌یه ئه‌بێت پاڵنه‌ره‌کانی ورده ورده که‌م بکه‌ینه‌وه یا ئه‌بێت خۆمان کۆنتڕۆڵ بکه‌ین، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که باڵغن و به‌ڕۆژوو ئه‌بن ئه‌مه پێویسته بۆیان. هه‌رچه‌ند به شێوه‌یێکی گشتی و به پێی سه‌رجه‌م فه‌رمووده‌کان پێم وایه که ماچ کردن کاریگه‌ری له سه‌ر رۆژووه‌که نابێت به‌ڵام باشتر وایه نه‌یکات.