مامۆستا گیان من خوشکێکم هه‌یه به‌ڕۆژوو ئه‌بێت به‌ڵام زۆر بێتاقه‌ت ئه‌بێت چۆنکه دوو گیانه و مناڵه‌که‌یش شه‌ش مانگه، مناڵێکی ئۆتیزمیشی هه‌یه زۆر پێوه‌ی ماندووه، دوکتور پێی وتووه به‌ڕۆژوو مه‌به به‌ڵام ئه‌و به قسه‌ی که‌سمان ناکات؛ رای جه‌نابتان چیه؟
من ئه‌ڵێم به‌ڕۆژوو بێت، له‌شی ساخ بێت و خوا یارمه‌تیده‌ری بێت. ئۆتیزمه‌که هیچ ته‌ئسیراتێکی له سه‌ر رۆژووه‌که‌ی نیه، چۆنکه به‌ڕۆژوو بێت و نه‌بێت ئه‌و حه‌ره‌کات و سه‌که‌ناتی خۆی هه‌ر وه‌کوو خۆی وایه. کۆرپه‌که‌ی سکیشی که مادام شه‌ش مانگانه ئیتر ته‌واو. ئێمه ئه‌ڵێین تا پێنج مانگی مه‌یگره، له شه‌ش مانگی مادام بونیه‌ی ساغه بیگرێت. ئه‌وه‌یش که بڵێین پێی بێتاقه‌ت ئه‌بێت ده‌ی هه‌موو که‌سێکی به رۆژوو بێتاقه‌ت ئه‌بێت.خوای گه‌وره یارمه‌تیده‌ری بێت و فرسه‌تی بدات.