ئه‌گه‌ر یه‌کێک حوکمێکی به قانوونێکی ئه‌ورووپی کرد له بابه‌تێک یان چه‌ند بابه‌تدا، حوکمه‌که‌ی به حه‌ڵاڵ نه‌زانیوه‌و نایکات به ته‌شریع به‌ڵام هه‌ر حوکمی پێ کردووه‌و پێشی وایه که تاوانباره؛ حوکمی ئه‌م که‌سه چییه؟ وه ئایا حوکم کردن به قه‌وانین کوفرێکه خاوه‌نه‌که‌ی له دین بباته ده‌ره‌وه؟
حوکمی ئه‌م که‌سه به‌م سیفه‌ته‌ی که وتمان واته «ته‌نها له یه‌ک حاڵه‌ت و له یه‌ک بابه‌تدا» ئه‌م حوکمه‌ی هێناوه‌و ته‌تبیقی کردووه به میزاج و هه‌واو هه‌وه‌سی خۆی یا حاڵه‌تی نه‌فسیه‌تی خۆی، به‌مه کوفرێکی نه‌کردووه که له میلله‌تی یسلام بیباره ده‌ره‌وه (واللّه تعالی أعلم) مادام نه‌یکردووه به ته‌شریع، مادام حوکمی خوای ته‌نها به هه‌واو هه‌وه‌س خستۆته لاوه؛ ئه‌مه وه‌ک ئه‌و زانایانه‌ی فه‌رموویانه حوکمی «کُفرٌ دونِ کفرٍ» (واته کوفرێک له خوار ئه‌و کوفره‌وه که له دین بیباته ده‌ره‌وه) ده‌یگرێته‌وه که قه‌وله‌که‌ی ئیبنوعه‌بباسه. له عوله‌مایانی ئوممه‌تیش له‌وانه‌ی که سه‌ختگیرو موته‌شه‌ددیدیشن له مه‌سائیلی حاکمیه‌ت و ته‌شریعدا وه‌کوو دوکتۆر عومه‌ر عه‌بدوڕڕه‌حمان (خوای گه‌وره لێی خۆش بێت) که ئه‌ویش ده‌فه‌رموێ: ئه‌مه حوکمی «دونَ کوفرٍ»ه‌که ده‌یگرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئیمامی ئیبنولقه‌ییم له سه‌ری باسی کردووه؛ زانایانی تریش که ره‌دیان له ئه‌لبانی داوه‌ته‌وه که باسی ئیستیحلالی قه‌لبی ده‌کات.
بۆیه ئا له‌مه‌دا، له یه‌ک واقیعه‌دا که خۆی به تاوانبار زانیوه‌و نه‌یکردووه به ته‌شریع منیش پێم وایه (واللّه أعلم) حوکمی «کفرٌ دون کوفرٍ»ه‌که ده‌یگرێته‌وه، واته ئه‌و کوفره نییه که له دین بیباته ده‌ره‌وه؛ ئه‌مه وه‌کوو هه‌موو تاوانێکی تر وایه وه‌ک ریبا خواردن و کوشتن و ئه‌و جۆره شتانه‌ی تر وایه که به هه‌واو هه‌وه‌سی خۆی حوکمی کردووه به‌و شێوه‌یه.
ئه‌مما ئه‌وه‌ی کۆتایی که وتوویه‌تی «ئایا حوکم کردن به قه‌وانین کوفرێکه خاوه‌نه‌که‌ی له دین بباته ده‌ره‌وه؟»، وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که به‌ڵێ؛ چونکه ئه‌و که‌سه‌ی که حوکمی غه‌یری شه‌ریعه‌تی خوای په‌روه‌دگار ته‌تبیق ده‌کات سێ حوکم ده‌یگرێته‌وه، سێ هۆکار هه‌یه که پێی کافر بووه:
یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که ئه‌م کابرایه حوکمی خوای په‌روه‌ردگاری خستۆته لاوه؛ خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: «وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ» [المائدة: 44]؛ «جا ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری به‌و به‌رنامه‌یه نه‌کات که خوا دایبه‌زاندووه، ئائه‌وانه بێ باوه‌ڕن». جا خستنه‌لاوه‌که‌و ته‌رک کردنه‌که وه‌کو ئیمامی ئیبنو حه‌جه‌ر له ئیبنو به‌تتاله‌وه ده‌گێڕێته‌وه (ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێت) له به‌رگی ده‌یه‌می «فتح الباری»دا، ده‌فه‌رموێت: «والتَّرْكَ عَمَلًا»، ته‌رک کردنی فه‌رمانێکی خوای په‌روه‌ردگار که پێویسته بیکه‌یت، ئه‌م ته‌رک کردنه خۆی له خۆیدا عه‌مه‌له، ئیشه؛ که‌وابوو یه‌که‌م حوکمه‌که‌ی خوای په‌روه‌ردگاری واز لێ هێناوه.
دووه‌م ته‌شریعێکی موخالیف به شه‌ریعه‌تی خوای په‌روه‌ردگاری هێناوه؛ واته خۆی بۆته موشه‌رریع له‌کاتێکدا که موشه‌رریع خوای گه‌وره‌یه: «أَمْ لَهُمْ شُرَكَاء شَرَعُوا لَهُم مِّنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَن بِهِ اللَّهُ» [الشّوری: 21]؛ «یان شوێنی ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رانه ده‌که‌ون که به ناوی دینه‌وه به‌رنامه‌یان بۆ داناون و په‌یڕه‌وییان ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی دابێت و پێی رازی بێت».
سێیه‌میش خه‌ڵکه‌که‌ی وا لێ کردووه حوکمی پێ بکه‌ن، واته داوه‌رێتی بردۆته لای ئه‌و که ئایه‌تی ٦٠ی نیسا‌ء ده‌یگرێته‌وه: «أَلَم تَرَ إلَی الَّذِینَ یَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آمَنُواْ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَن يَتَحَاكَمُواْ إِلَى الطَّاغُوتِ وَقَدْ أُمِرُواْ أَن يَكْفُرُواْ بِهِ وَيُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَن يُضِلَّهُمْ ضَلاَلاً بَعِيداً»؛ «ئایا نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌و (دووڕووانه‌ی) لافی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن گوایه به‌ڕاستی باوه‌ڕیان هێناوه به‌وه‌ی که بۆ تۆ ره‌وانه کراوه‌و به‌وه‌ش که پێش تۆ ره‌وانه کراوه (بۆ پێغه‌مبه‌ران)! که‌چی ده‌یانه‌وێت رووبکه‌نه تاغووتان تا دادوه‌ریان له نێواندا بکه‌ن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکه‌ن! له‌کاتێکدا به ڕاستی فه‌رمانیان پێ دراوه که باوه‌ڕیان به تاغووت نه‌بێت، شه‌یتانیش ده‌یه‌وێت گومڕایان بکات به‌گومڕاییه‌کی دوور‌و بێ سنوور».