ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) له مه‌جمووعی فه‌تاوادا، به‌رگی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه 290 ده‌فه‌رموێ: «فَإِنَّ اللَّهَ يُقْسِمُ بِمَا يُقْسِمُ بِهِ مِنْ مَخْلُوقَاتِهِ لِأَنَّهَا آيَاتُهُ وَمَخْلُوقَاتُهُ»؛ «خوای په‌روه‌ردگار سوێند ده‌خوات به‌و مهخلووقانهی که سوێندی پێ خواردوون له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌کێک له‌مانه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی عه‌زه‌مه‌تی خوای په‌روه‌ردگارو بهدینهێنراوی ئه‌ون»، «فَهِيَ دَلِيلٌ عَلَى رُبُوبِيَّتِهِ وَأُلُوهِيَّتِهِ وَوَحْدَانِيِّتِهِ وَعِلْمِهِ وَقُدْرَتِهِ وَمَشِيئَتِهِ وَرَحْمَتِهِ وَحِكْمَتِهِ وَعَظْمَتِهِ وَعِزَّتِهِ فَهُوَ سُبْحَانَهُ يُقْسِمُ بِهَا»؛ «ئه‌مانه به‌ڵگه‌و ده‌لیلن له‌سه‌ر په‌روه‌ردگارێتی و ئولووهیه‌ت و وه‌حدانیه‌ت و زانست و توانا‌و ویست و ره‌حمه‌ت و حیکمه‌ت و مه‌زنی و عیززه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره»، خوای په‌روه‌ردگار سوێند به‌مانه ده‌خوات چونکه: «لِأَنَّ إقْسَامَهُ بِهَا تَعْظِيمٌ لَهُ سُبْحَانَهُ»؛ «سوێند خواردنه‌که‌ی به‌م مه‌خلووقاته به مه‌زن دانانی خۆیه‌تی»، «وَنَحْنُ الْمَخْلُوقُونَ لَيْسَ لَنَا أَنْ نُقْسِمَ بِهَا بِالنَّصِّ وَالْإِجْمَاعِ»؛ «به‌ڵام ئێمه‌ی خه‌لقکراو و به‌دیهێنراو بۆمان نییه سوێند به غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار بخۆین به به‌ڵگه‌ی ده‌ق و کۆڕا». ئاخر فه‌رمووده‌کان و کۆڕای زانایان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه که نابێت سوێند به غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار بخۆین.
بۆیه که خوای گه‌وره سوێند به مه‌خلووقێکی ده‌خوات له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که موهیمم و گرنگن و به‌ڵگه‌شن له‌سه‌ر هێزو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره؛ بۆ نموونه که ده‌فه‌رموێ: «فَلَا أُقْسِمُ بِمَوَاقِعِ النُّجُومِ» [الواقعة: 75]، لێره‌دا ئه‌مه سوێند به ئه‌ستێره‌کان نییه به‌ڵکو سوێنده به شوێنی ئه‌ستێره‌کان؛ ئه‌و ئه‌ستێره‌ی ئێمه سه‌یری ده‌که‌ین و تیشکهکهیمان ده‌گاتێ ئه‌وه ده‌مێکه‌یه ئه‌ستێره‌که له‌و شوێنه نه‌ماوه‌و به ملیۆن ساڵ له‌وێوه تێپه‌ڕ بووه‌و رۆیشتووه! ئه‌وه تیشکه‌که‌یه‌تی و هاتووه‌و ئێستا ده‌گات به ئێمه! خوا ده‌یزانێت له‌و کاته‌دا ئه‌ستێره‌که چه‌ند ملیۆن ساڵ له ئێمه دووره! بۆیه مه‌وقیع و شوێنی ئه‌ستێره چه‌ند گرنگ و موهیممه چونکه تیشکیش وه‌ختێک که دێته فه‌زاوه دێته ناو هه‌واکه‌وه سورعه‌تی فه‌رق ده‌کات و شکانه‌وه‌ی فه‌رق ده‌کات له پێش ئه‌وه‌ی بێته ناو ئه‌م چوارسه‌دهه‌زار کیلۆمه‌تر هه‌وایه‌وه، پێش ئه‌وه له فه‌زایه‌کی تردایه که هه‌وای تێدا نییه، شکانه‌وه‌ی تێدا نییه به‌و شێوه‌یه به‌ڵام چۆن بڕیوێتی تا ئێره هه‌ر خوا خۆی ده‌یزانێت! بۆیه مه‌واقیعی نجووم یه‌کێکه له‌و شته گه‌ورانه که خوا سوێندی پێ خواردوون چونکه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر گه‌وره‌یی خوا.
ئینجا سوێندخواردن به کات، وه‌ک ده‌فه‌رموێ: «وَالْعَصْرِ إِنَّ الْإِنسَانَ لَفِي خُسْرٍ» [العصر: 1-2]، کات چه‌ند شتێکی موهیممه! باشه تۆ هه‌ر بیری لێ بکه‌ره‌وه ئه‌و زه‌مانه‌ی که کات دروست بوو! ئێستا خۆمان قسه‌که که ده‌یکه‌ین و ده‌ڵێین: ئه‌و کاته‌ی که کات دروست بوو! ئه‌ی باشه که کات نه‌بووه، چی بووه؟ بۆیه ته‌نها ئه‌وه‌مان بۆ ده‌مێنێته‌وه که بڵێین: «هُوَ الْأَوَّلُ وَالْآخِرُ» [الحدید:3]، خوای په‌روه‌ردگار کات و شوێنی دروست کرد، حه‌ره‌که‌ت و سره‌وتی درووست کرد و هه‌روه‌ها مادده‌و وزه‌ی درووست کرد.