X

گەڕان




حه‌ج و عومره >>  نیه‌ت، ئاداب و پارە
  •    ‌ ده‌مه‌وێ حه‌ج بکه‌م به‌ڵام له دوو که‌سی خزمی خۆم عاجزم و نامه‌وێ ئاشتیان بکه‌مه‌وه؛ چی بکه‌م؟

  • وه‌ڵڵا برا به‌رێزه‌که‌م من پێم‌ وایه ئاشت بیته‌وه له‌گه‌ڵیاندا باشه، رێگای حه‌ج رێگایه‌کی مان و نه‌مانه، چووزانین چیمان به‌سه‌ر دێت؟ ئه‌و جاره رافیعه‌که که‌وته خواره‌وه  به‌ر ئه‌و حاجیانه که‌وت، کێ ده‌ڵێ تۆیش یه‌کێ نابی له‌وانه؟ هه‌رچه‌نده ئینسان خوای گه‌وره ره‌حمی پێ ‌بکات و حه‌جی به‌نسیب بووبێت و مردنێک له‌وێش ببێته به‌شی خۆ شتێکی زۆر گه‌وره‌‌یه، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ باسمان له‌سه‌ر مان و نه‌مانه‌که‌یه. یان بۆ نموونه رووداوێکی تر روو بدات وه‌کو که‌وتنه ژێر ده‌ست و پێ. بۆیه گه‌ردنی خۆتیان پێ ئازاد بکه‌ی زۆر باشتره، سه‌رێکیان لێ بده، ته‌له‌فۆنێکیان بۆ بکه بڵێ ده‌چمه حه‌ج و گه‌ردنمان ئازاد که‌ن و گه‌ردنتان ئازاد بێ و سه‌لامونعه‌له‌یکوم و ته‌واو، گه‌ردنیان ئازاد که‌یت و ئه‌وانیش گه‌ردنت ئازاد که‌ن.