X

گەڕان




حه‌ج و عومره >>  نیه‌ت، ئاداب و پارە
  •    باشه بۆچی چوونه حه‌ج ئه‌و هه‌موو پاره‌ی ده‌وێ؟ پێنج ملیۆنی ده‌وێ بۆ سعوودیه لێمان ده‌سه‌نێ، به‌ڵام خه‌ڵکی ئه‌رووپا زۆر به‌ ئاسان‌ ده‌چن و هیچی تێ ناچێت!
  • نا، وا نازانم حکومه‌تی عه‌ره‌بستان نرخ دابنێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که تۆ چۆن ده‌چی بۆ حه‌ج، زۆر و که‌می نرخه‌که کۆمپانیاکان دیاری ده‌که‌ن؛ ئه‌گه‌ر لای تۆ پێنج ملیۆنی بووێت، خۆ له نه‌رویجیشه‌وه پێنج ملیۆنه‌که‌ی هه‌ر تێده‌چێ که لێره‌وه خه‌ڵک بڕوات بۆ ئه‌وێ، زۆرتریشی تێده‌چێت، عیلاقه‌شی به‌سه‌ر عه‌ره‌بستانه‌وه نییه. کابرای یه‌مه‌نی به پێ هاتووه، کابرای میسیری به باخیره‌یه‌ک په‌ڕیوه‌ته ئه‌و به‌ر، کابرای ئیسڕائیلی به ته‌یاره هاتووه؛ بۆیه حه‌قی به سه‌ر ئه‌وانه‌وه نییه، عیلاقه‌ی به‌وه‌وه نییه که بڵێین عه‌ره‌بستان گرانی کردووه.