X

گەڕان




حه‌ج و عومره >>  نیه‌ت، ئاداب و پارە
  •    مامۆستای به‌ڕێز چه‌ند ساڵێک ناوت نووسیبێت بۆ حه‌ج و ناوت ده‌رنه‌چووبێ، ئه‌گه‌ر به واسته بچی جائیزه؟
  • به‌ واسته یه‌عنی ره‌شوه‌یه‌ک بدات و ئیتر بتوانێ بچێت؛ به‌ڵێ جائیزه مادام حه‌قی خه‌ڵکی ‌تر پێشێل ناکرێت و که‌سێکی تر که ئێستا سه‌ره‌یه‌تی به‌هۆی پێشخستنه‌که‌ی تۆوه دوا ناخرێت. ئه‌مه مافی خۆته‌و حه‌ق بوو بڕۆی ئێستا حه‌جه‌که‌ت بکه‌یت، به‌ڵام ناهێڵن هه‌تاکو سه‌د دۆلار نه‌ده‌ی به به‌رتیلخۆرێک، به حه‌رامخۆرێک، ئیتر ئه‌و کاته حه‌قه‌که‌یی خۆتت ده‌داته‌وه؛ به‌ڵێ بیده‌رێ و بۆ تۆ ره‌شوه نییه به‌ڵام بۆ ئه‌و ره‌شوه‌یه بیدات به ‌ده‌رمان ان شاء اللّه.