X

گەڕان




حه‌ج و عومره >>  نیه‌ت، ئاداب و پارە
  •    من ته‌مه‌نم ٣٣ ساڵه، ناوم ده‌رچووه بۆ حه‌ج بۆ ئه‌مساڵ به‌ڵام منداڵێکم هه‌یه شه‌ش مانگانه؛ ئایا بچم بۆ حه‌ج و به‌جێی بهێڵم گوناحبار نابم؟
  • گوناحبار نابی ئه‌گه‌ر دایه‌نێک هه‌بوو بۆت بگرێ، ئه‌گه‌ر منداڵه‌که زه‌ره‌ری لێ نه‌ده‌که‌وت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بتوانی بیبه‌ی له‌گه‌ڵ خۆت و زه‌ره‌ری لێ نه‌که‌وێ، ئه‌مه‌ش ده‌توانی بکه‌ی چونکه سه‌حابه هه‌یانه وای کردووه. ئه‌سڵ بۆ هه‌موو بڕیاریک که جه‌نابت ده‌یده‌یت منداڵه‌که‌یه، ژیانی منداڵه‌که‌و تووشی زه‌ره‌رنه‌بوونی. چونکه شه‌رع به ئافره‌ت ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت شیره‌خۆره بوو و به رۆژوو گرتنی تۆ تووشی زه‌ره‌ر ده‌بوو به‌ڕۆژوو مه‌به؛ ده‌ی بێگومان بۆ حه‌ج و عومره‌که‌ش هه‌ر وایه. ئێستاش ئه‌مه هه‌لێکی زۆر باشه که جه‌نابت ده‌ستت که‌وتووه‌و ناوت هاتۆته‌وه‌ بۆ حه‌ج، بۆیه ئه‌گه‌ر دایه‌نێکت ده‌ست که‌وت به پاره‌ش بێ بیگره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تاکو دێیه‌‌وه شیری بداتێ و به خه‌میه‌وه بێت. من ده‌ڵێم حه‌جه‌که‌ت بکه‌ی باشه مادام ته‌ندروستی منداڵه‌که‌ت ناکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، هه‌روه‌ها  مه‌حر‌ه‌میشت له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌مه فرسه‌تێکه‌و بۆت رێ که‌وتووه‌و خوای گه‌ور‌ه‌ش بۆت ئاسان بکات ان شاء اللّه.