X

گەڕان




حه‌ج و عومره >>  نیه‌ت، ئاداب و پارە
  •    ئه‌گه‌ر که‌سێک پێشتر ئیشی مۆسیقاو حه‌فله‌و ئاهه‌نگی کردبێت و ئێستا ته‌وبه‌ی کردبێت له‌و کار و کاسبییه، وازی له هه‌مووی هێنابێت، ئێستا حه‌ز ده‌کات بچێت بۆ عو‌مره، ئایا ده‌توانێت به‌و پاره‌ی مۆسیقایه بچێت بۆ ماڵی خوا؟ تاوانبار نابێت؟
  • ئه‌گه‌ر جگه له‌و پاره‌ی مۆسیقاو حه‌فله هیچ پاره‌یه‌کی‌تری به ‌ده‌سته‌وه نه‌بێت و هه‌موو پاره‌که‌ی هه‌ر له‌و رێگایه‌وه به ده‌ست هێنابێت، من ده‌ڵێم برا به‌رێزه‌که‌م جارێ مه‌چۆ، بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌کی حه‌ڵاڵی باشترت ده‌ست که‌وێت؛ ئه‌م پاره‌ که له ‌ده‌ستتدایه‌و سه‌رمایه‌که‌ته، ئێمه نازانین هه‌مووی له‌و رێگا حه‌رامانه‌وه هاتووه یان تۆ که‌سابه‌تی‌تریشت کردووه‌و سه‌رمایه‌ی ‌تریشت هه‌بووه‌و ئێستا تێکه‌ڵ بوون؛ ئه‌گه‌ر هه‌مووی پاره‌‌و سه‌رمایه‌که‌شت حه‌رام بووبێت، تازه سه‌رمایه‌که‌ مه‌فه‌وتێنه، به‌ڵکو ئیش به سه‌رمایه‌که‌ت بکه‌و جارجاره خێرو سه‌ده‌قه‌ی لێ ده‌رکه هه‌تاوه‌کو ئه‌م سه‌رمایه ده‌ڕوات و هه‌مووی پاک ده‌بێته‌وه، ئیتر ئه‌و کاته ان شاء اللّه به پاره‌که‌ی بڕۆ بۆ حه‌ج یان عو‌مره.