X

گەڕان




حه‌ج و عومره >>  نیه‌ت، ئاداب و پارە
  •    نه‌نکم له ئه‌وروپایه‌و خاوه‌‌نی هه‌شت هه‌تیوه‌و کچه‌که‌ی بردوێتی بۆ ئه‌وروپا، دوو ساڵه له ئه‌وروپایه، به پاره‌ی ته‌قاعودیه‌که‌ی رۆیشتووه بۆ حه‌ج، ئایا حه‌جه‌که‌ی قبووڵه؟
  • به‌ڵێ، بۆچی قبووڵ نییه؟ ته‌قاعودی خۆیه‌تی و پاره‌که‌ی کۆ کردۆته‌وه‌و له ئه‌وروپاوه چووه بۆ حه‌ج، ئیشێکی باشی کردووه‌و خوا لێی قبووڵ کات. ئه‌وه‌ش که خاوه‌نی هه‌شت هه‌تیوه‌و به جێی هێشتوون، ئێ خۆ حه‌تمه‌ن بێ‌سه‌رپه‌رشت به‌جێی نه‌هێشتوون. خۆت ئاماژه‌ت پێدا که ئێستا له ئه‌وروپا لای کچێکیه‌تی و ده‌ی حه‌تمه‌ن لای ئه‌و یان که‌سێکی تر به‌جێی هێشتوون. پاشان خۆ هه‌ر ئه‌و موکه‌لله‌ف نییه سه‌رپه‌رشتییان بکات، ئه‌و هه‌تیوانه حه‌تمه‌ن که‌سی ‌تریشیان هه‌یه، خاڵیان هه‌یه، مامیان هه‌یه، پووریان هه‌یه، که‌سی‌ تریان هه‌یه. بۆیه به نیسبه‌تی حه‌جه‌که‌ی خۆیه‌وه به‌ڵێ کێشه‌ی نییه‌و حه‌جه‌که‌ی قبووڵه ان شاء اللّه.