ئایا هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌ی ئیسلام دیاری کراون؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه حودوود و مه‌رزی چه‌نده که له دین ده‌ر ده‌چێت؟
له دین ده‌ر چوون یه‌عنی کافربوون سێ بواره: ئێعتیقادو گۆفتارو کردار؛ ئیعتیقاده‌که ئێمه نازانین و ئاگامان لێین نییه چونکه له ناخی کهسهکهدایهو شاراوه‌یه به‌ڵام کابرا ده‌شێت له ناخیدا مونافیق بێت و به‌پێچه‌وانه‌ی رواڵه‌تی له ده‌روونیدا باوه‌ڕی به خوای گه‌وره یان پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) یان هه‌رچی که په‌یوه‌ندی به شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌که‌وه هه‌یه یان به رۆژی قیامه‌ت یان یه‌کێکی تر له پایه‌کانی ئیمان نه‌بێت. ئه‌وه به‌مانه کافر ده‌بێت.
پاشان مه‌یدانێکی تر گوفتاره، گوفتارێکی کوفرینی کردووه وه‌کو جنێو دان و سووکایه‌تی کردن به خوای گه‌وره یان به پێغه‌مبه‌ری نازدار (علیه الصّلاة والسّلام). یان کرداره، وه‌ک ئه‌وه‌ی قورئانی فڕێ داوه‌ته نه‌جاسه‌ته‌وه یان سووتاندوویه‌تی، ئیهانه‌ی کردووه، هه‌ر شتێکی له‌مانه کردبێت که کرده‌وه‌ن پێی کافر ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش که مه‌جاله‌کان چه‌ندن و چۆنن، زانایان له‌سه‌ر ئه‌مه زۆریان قسه کردووه به‌ڵام هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دوو مه‌یدانی گوفتارو کرداره، چونکه ئیعتیقاده‌که که‌س نازانێت و ئاگای لێ نییه‌و ئیتر ئه‌حکامی دنیاش نایگرێته‌وه به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی تر که چۆن له یه‌ک بکرێنه‌وه ئه‌وه موحه‌ممه‌دی کوڕی عهبدولوههواب (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده رێسای داناوه، سه‌عید حه‌ووا بیست رێسای داناوه بۆ بهکافربوون، که چ کارێک بکات و چی بڵێت پێی کافر ده‌بێت. زانایانی تریش هه‌ن که سێزده‌یان نووسیوه وه‌کوو ئه‌بوبه‌سیر. هه‌یه شازده‌ی نووسیوه؛ هه‌شه زیاتری نووسیوه، بۆ نموونه هه‌یه سێسه‌دی نووسیوه!
جا به شێوازێکی گشتی ئه‌گه‌ر ئێمه ورد ببینه‌وه له سه‌ر جۆری گوفتارو کرداره‌کان، ئه‌وه ئێجگار زۆرن و نموونه‌کانی جۆراوجۆرن.