X

گەڕان




ڕێبەری

جەنگی نێوان جاهیلییەت و ئیسلام

1/1/2019 8:50:06 PM   |   1830 :بینراو


جەنگی نێوان جاهیلییەت و ئیسلام نە كۆتایی دێت نە هێدی دەبێتەوە.. چونكە دوژمنانی ئیسلام كۆڵنادەن، ناهێڵن دین و ئوممەت لەئاشتی و هێمنییدا گەشە بكەن و بلاَوببنەوە، بۆیە بە تەئكید سەر سەختانە دوژمندارێتی ئەولیایانی خوا دەكەن و هەموو ڕەنجیك بۆ مەفح كردنەوەی ئیسلام و ڕیشە كێش كردنی موسوڵمانان دەگرنە بەر:(إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنْفِقُونَ ... ... لِيَمِيزَ اللَّهُ الْخَبِيثَ مِنَ الطَّيِّبِ..) الانفال/35-36 ئەوانەی كوفریان گرتۆتە بەر سەروەت و سامانیان بۆ بەرهەڵستكردنی ڕێبازیی خوایی و وەستاندنی بانگەوازی خواوویستی خەرج دەكەن.. خەرجی دەكەن.. هەمووشی سەرف دەكەن، بەلآم دوایی هەر لێیان دەبێتە حەسرەت و پەشیمانی و پاشان چۆكدا دەدەن و دەبەزن.. دەكەونە ژێر دەست! ئەوانەی دیدو ڕێ ی كوفریان گرتۆتە بەر هەموو لەدۆزەخدا كۆ دەكرێنەوە.. خوای گەورە دەیەوێت پاكەكان لەپیس و پیسیی پاڵفتەكات..

ڕێبازیی خوایی و بانگەوازی خواوویستی پیكەوەنانی ئەو ئوممەت و بزاوت و بانگەوازەیە كە هـێرش دەكاتە سەر جاهیلییەت.. ڕێبازو بزاوت و هەڵوێستی ئەولیایانی خوا ئەوەیە كە كۆبن و بە ئاڵای جیهادەكەیانەوە هەڵمەت ببەنە سەر طاغووت و نینۆكی بكەن، هـێزی لێ بـبڕن تا نەتوانێت چـی دی بەرەنگاری بانگەوازەكەو بەرهەڵستی بزاڤی ئوممەتەكە ببێتەوە، تا چیدی نەتوانێت دوژمندارێتی بكات و موستەزعەفان بچەوسێنێتەوە.. ئەم ڕەنج و جیهادو جوهدە بۆ بەرزكردنەوەی ئاڵای تەوحیدەكەیە، بۆ چەسپاندنی حاكمێتی دینەكەیە.. تا طاغووت نەوێرێت و نەتوانێت پەلاماری بداتەوە.. هەموو طاغوتێك سڵ لە ئازادبوونی حەق دەكاتەوە.. هەموویان لە ئوممەتی خواوویستی دەترسن، لە خەم و چاودێریی و سامی ئەوەدان بە خەڵكی بگات و بانگەوازەكەی تەشەنە بكات، دەترسن هێمن و سالارو سەنگین، هێدی و دڵنیایانە بێ‌ڵوبێتەوەو دڵ و هزرو هـێز كەسپ كات.. بۆیە تابۆی بكرێت دەیخاتە ژێر قەهرو تین و پاڵەپەستۆ، تا بۆی بلوێت حەملەی دەكاتە سەر، تا بۆی بكرێت ئیسلام مەفح دەكاتەوەو موسوڵمانان ڕیشە كێش دەكات.. ناتوانێت ئاشتیانە لەگەڵ ئیسلام و موسوڵماناندا ڕەفتاربكات، چونكە وەستاندنی چەوساندنەوەو شەڕەكەی یەعـنی وەستانی و كەوتنەبەر شنەی بانگەوازەكەیان نەڕەی تەكبـیری موجاهیدەكانی! بۆیە تا توانای مابێت لەشەڕی بی ئامانیدا دەبێت، تا بۆی بلوێت پلان و پیلان دژی ئیسلام و موسوڵمانان دادەنێت، كەژێر دەستەو زەلیلیش دەكەوێت ژووڕووانە ڕەفتار دەكات و هەر بە ئومێدی تێكشكاندنی ئیسلامەكەیە..

ئا ئەم (واقیعێـتی و جیددێتی)یەیە كە ئاشكراترین و كاریگەرترین سیماو سیفاتی ئەم دینەیە.. لەبانگەوازە خواوویستیەكەیدا ڕەنگدەدەنەوە.. ئیسلام تیۆرێكی مەعریفی نییە و لە دووتوێی كتێبێكدا خرابێتە بەردەست خەڵكی تا بیخوینێنن و فێری ببن.. ئیسلام سەرچاوەیەكی  زێدە زانین و بەرفراوانكردنی زانیاری نییە.. ئیسلام عەقیدەیەكی ساردو سڕیش نییە لە دڵ و دەرونێكی بێ غـیرەت چەقی بێت! باوەڕێكی تاكڕەویی نییە خوا بە كەسێك بناسێنێت و ئیـتر خۆی و خوای خۆی! ئیسلام چەند دروشمێكی خواپەرستی هەڵەشەو غافڵانەش نییە كە كەسێك خواپەرستی پێ ئەنجامبدات و بەسیبێت! نا.. ئەم دینە ئیعلانی ئازادیی مرۆڤە.. ئەم دینە مەنهەجێكی بزاڤی واقعییە كە ڕووبەڕووی واقیـعی خەڵكی دەبێتەوەو ئالیاتی گونجاوو چۆنیەتی شیاوی خۆیی بەرامبەر بەكاردەهێنێت. كەبەرابەری واقیعیەكە بن، پڕاوپڕی پێداوویستیەكانی كات و شوێنكەبن.

ئەم ئیسلامە بەبانگەوازی هێمن و نەرمونیانی خۆی دڵ و هزرو هۆشی بانگهێشت دەكات، بەڕاگەیاندن و ڕوون كردنەوەو هاندانی هەستی پەی پێـبردن و ئیدراك.. بەجیهادەكەشی بەربەستە ماددیەكان و دەسەڵات و هـێزە ملهوڕەكان ڕادەدات و مەركەزێـتی حاكمێتی طاغووتان هەڵدەوەشێنێتەوەو حاكمێتی خوای كردگارو پەروەردگاری لەشوێندا دەچەسپێنێت..

ئەم ئیسلامە ئاوا بانگەوازەكەی خۆی بە ئوممەتێكی خواوویست بە بزاڤێكی گۆڕانكاریی واقیـعی بـڵاو دەكاتەوە تا حاكمێتی خوای تاك و پاك لەسەر زەمیندا بچەسپێنێت.. بۆیە ململانێ ی نێوان ئیسلام و جاهیلییەت هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەكی نەزەڕیانەی دیدو تـێڕوانین ( و پێناسەی گەردوون و ژیان و مرۆڤ) نییە.. چونكە جاهیلییەت واقیعێكە.. جاهیلییەت لە كۆمەڵگەو دابونەریت و دەسەڵاتدارێتیدا دەركەوتووە، حەتمەن دەبێت ئیسلامیش بە بزاوتی ئوممەتێك و بە ئالییاتی شیاو گونجاو ڕووبەڕووی ببێتەوە كە شیاوی ئەوەبێت كۆمەڵگەو دەسەڵاتی ئیسلامی لەشوێن كۆمەڵگەو دەسەڵاتە جاهیلییەكە دامەزرێنێت.. ئەمەش حه‌تمەن بەجیهادێك دەكرێت كە هەر لەدەسپێكی یەكەمینەوە دەبێت لەبەرخاتری خوابێت و بەپێ ی شه‌ریعەتی خوابێت و بۆ چەسپاندنی شەریعەتی خوابێت.


ڕێبەری